رۆژنامه‌ی "ستار"ى توركی پرۆگرامی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ توركیا ئاشكرا ده‌كات

رۆژنامه‌ی
و.محمود سامح

رۆژنامه‌ی ستارى توركی له‌دووایین ژماره‌یدا هه‌واڵێكی له‌ژێر ناونیشانی " سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رێز مسعود بارزانی له‌ 3ی حوزه‌یران دێته‌ ئه‌نكه‌ره‌" بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا پرۆگرامی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ توركیا ئاشكرا ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ وه‌رگێرِدراوی ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌یه‌:

مسعود بارزانی دوای ماوه‌ی 9 ساڵ سه‌ردانی توركیا ده‌كات به‌ سیفه‌تی سه‌رۆكی ناوچه‌ی كوردی باكوری عیراق له‌ ئه‌نكه‌ره‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆتۆكۆلی ئاست به‌رز پێشوازی لێده‌كرێ.له‌دوای قبوڵكردنی داوه‌تنامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌رێز داودئۆغلو بارزانی 3 رۆژ له‌ توركیا ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی داودئۆغلو بارزانی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نكه‌رایدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار به‌رێز عبدالله گوڵ و سه‌رۆك وه‌زیران به‌رێز ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌دات.

ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان بریتی ده‌بێت له‌ بارو دۆخی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ,گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ ئابوری و سیاسیه‌كانی نێوان ناوچه‌ی كوردی و توركیا ,و كرانه‌وه‌ی دووه‌م ده‌روازه‌ی سنوری نێوان توركیا و عیراق . هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی و پ.ك.ك له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كانی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ ده‌بن .

بارزانی دوایین جار له‌ ساڵی 2001 به‌ سیفه‌تی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی عیراق سه‌ردانی ئه‌نكه‌ره‌ی كردبوو .
Top