حكومه‌تی ئیتاڵیه به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
به دروشمی (بنیادنانی ئاینده له‌عێراق، له ناوه‌رِاستی مانگی داهاتوو چواره‌مین پێشانگای پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیای ئیتالی حكومه‌تی ئیتاڵیه به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كاته‌وه و ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت.
به پێی راگه‌یاندراوێكی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كه ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه وێنه‌یه‌كی به ده‌ست سایتی(گولاًَن)گه‌یشتووه، هاتووه" چواره‌مین پێشانگای پیشه‌سازیء ته‌كنه‌لۆژیای ئیتالی حكومه‌تی ئیتاڵیه به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانء هه‌رێمی لۆمباردیه له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌رۆژانی12ی حوزیران ده‌كرێته‌وه‌ء ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت".
روونیشیكراوه‌ته‌وه" پێشانگایه‌كه تایبه‌ته به بواری بیناسازیء كه‌لوپه‌لء ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌م بواره‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی به‌رچاوی پێداوه، چه‌ندین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئیتاڵی كه خخاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیاء كوالێتء ستایلی به ناوبانگی ئیتاڵین به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ك هاتووه" هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ده‌روازه‌ی عێراق بۆ هێنانء راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رء سه‌رمایه‌دارانی بیانی بۆ كوردستانء عێراق رۆڵی گرنگی خۆی هه‌یه".