بۆ یه‌كه‌مجار هێڵی ئاسمانی ئیتحادی ئیماراتی گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ئه‌نجامدا

بۆ یه‌كه‌مجار هێڵی ئاسمانی ئیتحادی ئیماراتی گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ئه‌نجامدا
هه‌ولێر - سامان

پێشنیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ(سێشه‌ممه‌)، له‌رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری پلاَندانانی حكومه‌تی هه‌رێم عه‌لی سندیء وه‌زیری گواستنه‌وه‌ء گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نوه‌ر جه‌به‌لیء به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فاء به‌رِێوه‌به‌ری پیاوانی كار له‌ بالیۆزخانه‌ی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ره‌شید ئه‌لمنسووری، یه‌كه‌مین فرِۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی ئیتحادی ئیماراتی له‌شاری ئه‌بوزه‌بیه‌وه‌ له‌فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ نیشته‌وه‌.

به‌رِێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له‌كۆمپانیای ئه‌تڵس، رایگه‌یاند سه‌ردار سابیر به‌ سایتی(گولاَن)ی راگه‌یاند" به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی نێوان هه‌ردوولا یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و هێڵی ئاسمانی ئیتحادی ئیماراتی ئه‌نجامدرا".

روونیشیكرده‌وه‌" وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌فتانه‌ دوو گه‌شتی ئاسمانی له‌رۆژانی شه‌ممه‌ء سێشه‌ممه‌، ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌وڵیش له‌ئارادایه‌ گه‌شته‌كان بۆ هه‌موو رۆژێك زیاد بكرێت".
دواتر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نوه‌ر جه‌به‌لی رایگه‌یاند" ئه‌نجامدانی گه‌شتی ئاسمانی له‌ نێوان كوردستان و هێڵی ئاسمانی ئیتحادی ئیماراتی له‌ ئه‌بو زه‌بی دروستكردنی پردێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولامانه‌".

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا وتی"هه‌نگاوێكی كرده‌نیی گرنگه‌ بۆ ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و كوردستان، ده‌بێته‌ هۆكارێكیش بۆ په‌ره‌پێدانی و زیادكردنی ئه‌و جموجۆڵه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوولا هه‌یه‌".

وتیشی"پێمانوایه‌ هه‌نگاوێكی دیكه‌ی گرنگ بۆ به‌ستن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ده‌ست پێكردووه‌".
Top