به‌هۆی تۆببارانه‌كانه‌وه، زیاتر له 120 حێزان ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه
قائیمقامی قه‌زای چۆمان به‌گوڵانی راگه‌یاند: تۆببارانكردنه‌كانی ئه‌مرِۆى سوپای ئێران له‌وى دوێنێ به‌رفراوانتر بوو، و ناوچه‌كانی حاجی ئۆمه‌رانیشی گرته‌وه، و له تۆببارانكردنه‌كه‌یاندا خاڵێكی دیاری كراوی نه‌ده‌پێكا، به‌ڵكو، به‌شێوه‌یه‌كی نارِێك و دوور له هیچ ئامانجێكی دیاری كرا‌و ئه‌و بۆمبارانه‌كه ئه‌نجام ده‌درا.
هه‌ر ئه‌مرِۆ فیدراسۆنی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی كوردستان نامه‌یه‌كی ناره‌زاییمان له‌رِێگه‌ی به‌رپرسانی كونسوڵگه‌ریی ئێران له كوردستان به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران داوه، و تێیدا داوامان كردووه ئه‌و تۆپبارانكردنه‌ی ناوچه سنووریه‌كانی كوردستان له لایه‌ن تۆپخانه‌كانی سوپای ئه‌و ولاَته رابگیرێت.
قائیمقامی قه‌زای چۆمان "عه‌بدولواحد گوانی" وتيشى: به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه زياتر له 120 خێزان ماڵی خۆیان جێهێشتووه.
هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌كه ترس و دڵه‌رِاوكێی خۆیی و خێزانه‌كه‌ی به‌گوڵان راگه‌یاند و هیوای خواست حكومه‌ت له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره بكات.
جێی باسه به‌پێی تۆماری نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه، له بۆردومانه‌كانی ئه‌مرِۆ هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وزتۆته‌وه.