سەرۆك بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی بەشداربووی لیستی هاوپەیمانی كوردستان كۆبووەوە

سەرۆك بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی بەشداربووی لیستی هاوپەیمانی كوردستان كۆبووەوە
ئەمرۆ یەك شەممە 30/5/2010 سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەدین لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی بەشداربووی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی كۆبووە.

لە كۆبوونەوەكەدا ، سەرۆك بارزانی تەئكیدی لەسەر بەردەوامی هاوپەیمانی ئەو لایەنە سیاسیانە كردەوە بە مەبەستی پاراستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان و بەرگریكردن لە دەستكەوتەكان و دووپاتیشكردەوە كە مافی هەموو ئەو لایەنانە لە ناو لیستەكەدا پارێزراوە.
سەرۆك بارزانی تەئكیدی لەسەر یەكریزی گەلی كوردستانیشی كردەوە و داوای كرد كە بوار بە هیچ كەسێك نەدرێ‌ درز بخاتە ناو ئەو یەكریزییە و ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی لە كوردستاندا هەیە تێك بدات و وێنەی راستەقینەی هەرێم بشێوێنێ‌.

ئەمەو لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی تیشكی خستەسەر سەردانە فەرمییەكەی بۆ توركیا و فەڕەنسا و رایگەیاند پتەوكردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە دەبێتە هۆی گەشەسەندی ئابووری زیاتری كوردستان .

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا هەر یەك لە لایەنە سیاسییەكانی بەشداربووی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی راو و سەرنجی خۆیان سەبارەت بە چەند مەسەلەیەكی پەیوەست بە هەرێمی كوردستانەوە خستەڕوو كە جێی بایەخی سەرۆك بارزانی بوون.
Top