ئاهه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕه‌وه‌ندی کوردی له به‌ریتانیا بۆ یه‌که‌مین ئه‌ندامی کورد له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
ئاماده‌بووانی ئه‌م ئێواره خوانه که کۆمه‌ڵێک ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سیاسه‌توان و ئه‌کادیمی و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و باڵیۆزخانه‌ی عیراقی و دیپلۆتماتکارانی بیانی و چه‌ندین که‌سایه‌تی کوردی و عیراقی بوون خۆشحاڵی خۆیان به‌و ڕووداوه مێژووییه ده‌ربڕی که بۆ یه‌که‌مین جاره له مێژووی سیاسی ئه‌و ووڵاته بۆ کوردێک تۆمار بکرێت. هه‌روه‌ها هیوایان خواست که له کاره‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو بێت و خزمه‌ت به پرس و داخوازییه‌کانی ووڵاته‌که‌ی خۆی بکات.
خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا له ووته‌یه‌کی به‌خێرهێناندا دڵخۆشی حکومه‌تی هه‌رێم و ڕه‌وه‌ندی کوردی له به‌ریتانیا بۆ هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی نازم زه‌هاوی ده‌ربڕی و سه‌رکه‌وتنی ناوبراوی به دڵڕفێن ناوزه‌د کرد.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها ووتی:" ئێمه شانازی به‌و ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌ی نازم زه‌هاوی ده‌که‌ین که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر توانای ئه‌و که‌سه له چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه جیاجیاکان له ئاستی جیاوازدا. سه‌رکه‌وتنی ناوبراو نموونه‌یه‌که له‌سه‌ر ئه‌و کاردانه‌وه‌یه‌ی که ره‌وه‌ندی کورد ده‌توانن بیکه‌ن له کۆمه‌ڵگا و ژیانی سیاسی له به‌ریتانیا. هیوادارین که نازم زه‌هاوی به‌رده‌وام بێت له سه‌رکه‌وتن."
دواتر نازم زه‌هاوی ئه‌ندامی تازه هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له پارتی پارێزگارانه‌وه ووته‌یه‌کی پێشكه‌ش کرد. ناوبراو سوپاسی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیای کرد بۆ سازدانی ئه‌و ئێواره خوانه و خۆشحاڵی خۆی به بینینی مێوانه‌کان ده‌ربڕی . زه‌هاوی زیاتر ووتی:" له ساڵی 1978 باوکم عیراقی به‌جێهێشت له ترسی چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕژێمی سه‌ددام ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد بوو. ئێمه به‌خته‌وه‌ر بووین که توانیمان بیینه به‌ریتانیا و لێره هه‌ست به ئازادی و سه‌ربه‌ستی بکه‌ین. من داوا له کورده‌کانی دانیشتووی به‌ریتانیا ده‌که‌م که به جیددی بێنه ناو ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی باش له‌سه‌ر بارودۆخی کۆمه‌ڵگاکانی خۆیان بکه‌ن."
شایانی باسه نازم زه‌هاوی هاووڵاتیه‌کی به‌ریتانی به‌ڕه‌گه‌ز کورده و خه‌ڵکی شاری خانه‌قینه. ناوبراو زیاتر له 16 ساڵه چالاکانه له بواری سیاسییه‌وه کارده‌کات. له نێوان ساڵانی 1994-2006 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیپه‌تنی بووه .
له ساڵی 2000 ماڵپه‌ڕی YouGov ی دامه‌زراندووه که ئێستا به یه‌کێک له ده‌زگا سه‌ره‌کییه‌کانی جیهانی ده‌ژمێردرێت له بواری کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سیاسی و ئابووری و ڕاپرسی و لێکۆڵینه‌وه.
له هه‌ڵبژرادنه‌کانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، نازم زه‌هاوی توانی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره له ستڕاتفۆرد ۆن ئه‌یڤن به‌سه‌ر ڕکابه‌ره‌کانی له هه‌ردوو پارتی کرێکاران و لێبڕالی دیموکراتی و به‌ده‌ستبێنێت ببێته یه‌که‌م ئه‌ندامی کوردی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا.