ره‌واندوزى : سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ توركیا، بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانى نێوان هه‌ولێرو ئه‌نكه‌ره‌یه‌

ره‌واندوزى : سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ توركیا، بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانى نێوان هه‌ولێرو ئه‌نكه‌ره‌یه‌
ع . أ

له‌ لێدوانێكدا وته‌بێژى پێشووى كوتله‌ى هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق فریاد ره‌واندوزى رایگه‌یاند سه‌ردانییه‌ چاوه‌رِوانكراوه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مسعود بارزانى كه‌برِیاروایه‌ له‌ماوه‌یه‌كى نزیك بۆ توركیا ئه‌نجامى بدات ، له‌ چوارچێوه‌ى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ولێرو ئه‌نكه‌ره‌ ده‌بێت .

ره‌واندوزى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ میانى چاوپێكه‌وتنى به‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانى توركیا وێرِاى باسكردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غداو ئه‌نكه‌ره‌ش ده‌كه‌ن .

ئێستا هه‌رێمى كوردستان به‌نیسبه‌ت توركیا بۆته‌ جێگه‌ى بایه‌خ پێدانێكى زۆر له‌وانه‌ش كردنه‌وه‌ى كونسوڵگه‌رى خۆى له‌ هه‌وڵیرى پایته‌خت ،ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش حكومه‌تى توركیا داوه‌تنامه‌یه‌كى فه‌رمى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم مسعود بارزانى كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌نكه‌ره‌ بكات ، ئه‌م سه‌ردانییه‌ش بۆته‌ مایه‌ى گرنگى پێدانى نێوه‌نده‌ سیاسى وراگه‌یانده‌كانى توركى و جیهانی.

ئێستا هه‌رێمى كوردستان بۆته‌ پردێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ سیاسى و ئابوورییه‌كانى توركیا و ئه‌نكه‌ره‌ ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى هاوكارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاسایشى سیاسى وئه‌منى و ئابوورى خۆى بپارێزىَ.
Top