هنرى باركى پسپۆر و تایبه‌تمه‌ندى جیهانى له‌سه‌ر پرسى كورد: ده‌بێت ئه‌مریكا هاوكارى كورد بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوچه جێناكۆكان
27ى ئایار 2010
له راپۆرتێكی تایبه‌تدا "تێكه‌ڵبوونى نوێى توركیا له عێراق" له نووسینی "هنرى باركى"، ئوستادى پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆى "لاهاى"، هه‌ستاوه به تێرِوانینى گۆرِانكارییه‌كان و ئه‌و شتانه‌ى كه بوونه به هۆى روودانی پێشكه‌وتنه‌كان، له‌گه‌ڵ تاوتۆكردنى هۆكاره‌كانی پێویست بوون به راگرتنی سه‌رنج بۆ رێگرتن له هه‌ر رووداوێك كه رێگا له‌م پێشكه‌وتنه‌دا بگرێت و وه‌ده‌ستهاته‌كان كه تاكو ئه‌مرِۆ وه‌دیهێنراون. ئه‌م بابه‌ته له كارێك نووسراوه كه له‌سه‌ر پێوه‌ندییه هه‌رێمییه‌كانی عێراقدا ئه‌نجامدراوه، كه به هاوبه‌شی نووسراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن "هنرى باركی" و "سكۆت لاَسنسكی" و "فیب مار".
له باره‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، "باركی" هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتنی پێوه‌ندییه‌كانی تاوتۆكردووه، كه له هه‌مان كاتیش‌دا زۆر نایاب و سوودبه‌خشه بۆ ئاینده‌ى عێراق و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
* له راپۆرته تایبه‌ته‌كه‌تدا، "تێكه‌ڵبوونى نوێى توركیا له عێراق: له‌باوه‌شگرتنی كوردستانی عێراق"، باس له‌وه ده‌كه‌ى كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو و سه‌رسوورِهێنه‌ر پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه. ئایا ئه‌و گۆرِانكارییه چۆن روویداوه؟
* ئه‌مه چ خاڵێك دێنێته ئاراوه له‌باره‌ى ئارِاسته‌كانى سه‌قامگیریى باری سیاسیى توركیا؟
* به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر له پێوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق چ سودێكی هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا. به‌تایبه‌تی، هیچ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق؟
* تۆ هاوكاربووى له رابه‌رایه‌تیكردنى هه‌وڵه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌كان له به‌رزراگرتنی دیالۆگ له‌نێوان كه‌سایه‌تییه‌كانی سیاسه‌تى ده‌ره‌كیى توركی و عێراقى، هه‌روه‌ها به‌رزراگرتنی پێوه‌ندیی عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ ولاَته دراوسێكانیان به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر. ئایا له‌سه‌ر واقعی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌دا ده‌توانى چ وانه‌یه‌ك شیبكه‌یته‌وه؟
* ئایا چ شتێك ده‌توانێ ئه‌م پێوه‌ندییه‌ى نێوان توركیا و عێراق بشێوێنێت؟
* ئایا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێیدا چۆن ده‌توانن ئه‌و پێوه‌ندییه پته‌وه بپارێزن و نه‌هێڵن تێكبچێت؟

- توركیا گه‌یشته ئه‌و راستییه‌ى كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌یه و هه‌ر له‌وێ ده‌مێنێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌خۆیدا یه‌كێكه له فاكته‌ره‌كانی بونیاتنانی پێوه‌ندییه‌كانى دیپلۆماسی و بازرگانى له‌گه‌ڵ توركیا، زۆر زیاتر له‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ هیچ ولاَتێكی دیكه‌دا ئه‌نجامی بدات له ناوچه‌كه. پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی زیاتر به "ئه‌نكه‌ره" ده‌به‌خشێ بۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباره‌كانی عێراق و له‌هه‌مان كاتیش‌دا یاریده‌ده‌ر ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیه ناوخۆییه‌كانى له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌ى كورد له ولاَته‌كه‌ى. هه‌روه‌ها سوپای توركى تێگه‌یشت له‌وه‌ى كه كپكردنى یاخیبووه كورده‌كان ته‌نها به به‌رێگاى چه‌ك و توندوتیژی وه‌دی نایه‌ت، هه‌ربۆیه رێگاچاره‌ى نوێ پێویست بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
* ئه‌مه چ خاڵێك دێنێته ئاراوه له‌باره‌ى ئارِاسته‌كانى سه‌قامگیریى باری سیاسیى توركیا؟
- ئه‌گه‌ر توركیا بتوانێ به‌رده‌وام بێ له‌و پێوه‌ندییه پێشكه‌وتووه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و كورده‌كانی عێراق و كورده‌كانی توركیا، ئه‌و كات توركیا ده‌توانێت گرنگترین و تاكه ئاسته‌نگ ببه‌زێنێت كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنى كۆماره‌كه‌ى له‌ساڵى 1923وه بوونى هه‌بووه و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له پاراستنی سه‌قامگیریى ولاَته‌كه‌ى، به‌لاَم ئه‌مه‌یان پرِۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه. به‌لاَم شكستهێنان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورده‌كانی توركیا، ئه‌وه كێشه‌كه ده‌بێت به (پاژنه‌ی "ئه‌خیل"ه‌كه‌ی توركیا). حكوومه‌تی (AKP) ناتوانێ له لایه‌نێك باس له كرانه‌وه‌ى كورده‌كان بكات و له‌لایه‌نێكی دیكه‌شه‌وه سه‌دان هاولاَتى و فه‌رمانبه‌رى لۆكاڵ و چالاكسازه‌كان به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى چالاكیى سیاسی ره‌وانه‌ی زیندانه‌كانى بكات.
* به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر له پێوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق چ سودێكی هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا. به‌تایبه‌تی، هیچ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق؟
- توركیا توانیى له ولاَتێكى گرفتدرووستكه‌ره‌وه خۆی بگۆرِێ بۆ ولاَتێكی به‌سوود، هه‌روه‌ها توركیا ولاَتێكی زۆر گرنگه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق و بۆ واشنتن-یش. ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرژی و ئاڵۆزیدا بمایه و دوژمنایه‌تی له‌نێوانیاندا هه‌ر هه‌بوایه، ئه‌وه ئاسته‌نگی زیاتر ده‌كه‌وته به‌ر رێگای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ده‌ستپێكردنى پلانه‌كه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كانى له عێراق.
* تۆ هاوكاربووى له رابه‌رایه‌تیكردنى هه‌وڵه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌كان له به‌رزراگرتنی دیالۆگ له‌نێوان كه‌سایه‌تییه‌كانی سیاسه‌تى ده‌ره‌كیى توركی و عێراقى، هه‌روه‌ها به‌رزراگرتنی پێوه‌ندیی عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ ولاَته دراوسێكانیان به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر. ئایا له‌سه‌ر واقعی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌دا ده‌توانى چ وانه‌یه‌ك شیبكه‌یته‌وه؟
- كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته و پێویستیى به سه‌برێكی گه‌وره‌یه. له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه كاتێك شته‌كان به كه‌متر ده‌زانی و به هه‌ن وه‌ریان ناگرى ده‌بینی گۆرِانكاریى چاوه‌رِوان نه‌كراو رووده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر بیرت لێی نه‌كردبێته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی تۆدا ده‌بێت. له‌هه‌مان كاتیش‌دا، پێویسته مرۆڤ هه‌میشه هیواداربێت كه هه‌رچه‌ند هه‌وڵه‌كانیشی بچووك بێت، به‌لاَم ئارِاسته‌ی پۆزه‌تیڤانه‌ی هه‌بێت.
* ئایا چ شتێك ده‌توانێ ئه‌م پێوه‌ندییه‌ى نێوان توركیا و عێراق بشێوێنێت؟
- بارودۆخی ناوخۆیى كورده‌كان له توركیا. ئه‌گه‌ر پرِۆسه‌ی كرانه‌وه‌ى كورده‌كانى توركیا كشانه‌وه‌ى به‌خۆوه بینی، له‌وه زیاتر كه پێشكه‌وێ یان ئه‌وه‌ی كه پێشبینیى بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هات و نائومێدیى هه‌ردووك له پێكهاته‌كانی كورد و توركه‌كان به‌رده‌وام بوو له زیادبوون و به‌بێ كۆتایى، ئه‌و كات هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر باكوورى عێراق توندتر ده‌بێت. هاوكات، به‌غدا ناچارده‌بێت له‌و گرژییه‌ى نێوان توركیا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنێك بكات، هه‌روه‌ها چاوه‌رِوانى ئه‌وه ناكرىَ له به‌غدا كه لایه‌نگریى توركیا بكات و له‌دژی هه‌ولێر بوه‌ستێ.
* ئایا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێیدا چۆن ده‌توانن ئه‌و پێوه‌ندییه پته‌وه بپارێزن و نه‌هێڵن تێكبچێت؟
- پێویسته له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چوار شت بكات. یه‌ككه‌میان: قونسڵخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر بكاته‌وه. ئه‌و شته له‌رِووی سایكۆلۆژییه‌وه زۆر گرنگه بۆ كورده‌كان بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه واشنتن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانیان پێ ده‌نێت و بۆئه‌وه‌ی بزانن كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له باكوور بوونی هه‌یه و له‌وێدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و تاهه‌تا ده‌مێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بوونه‌كه‌ى ره‌مزیش بێت. هه‌روه‌ها په‌یامێكه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌شێوه‌یه‌كى جددی له‌به‌رچاوگرتووه. دووه‌میان: هه‌ر كه حكوومه‌تی عێراق پێكهێنرا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داواى یارمه‌تی و هاوكارى ده‌كات له (یۆنامی) و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ركراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه. سێیه‌م: هاوكاریكردنی حكوومه‌تی نوێی عێراق له كۆتایی هێنان به یاسای هایدرۆكاربۆن. چواره‌م و كۆتایى: هاوكاریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى حكومرِانییه‌كی باش، ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌رێمی كوردستان به‌جێهێڵدراوه و پشتی به‌خۆی به‌ستووه له به‌رِێوه‌بردن و حوكمرِانى.