به‌ره‌ى توركمانى رازى نابێت كه‌ركوك بچێته‌ ناو هیچ سه‌فقه‌یه‌كى سیاسى

به‌ره‌ى توركمانى رازى نابێت كه‌ركوك بچێته‌ ناو هیچ سه‌فقه‌یه‌كى سیاسى
ع.أ

به‌ره‌ى توركمانى ئه‌و هه‌والاَنه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ نیازى وایه‌ له‌ ناو لیستى ئه‌لعێراقییه‌ بكشێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌یه‌كگه‌یشتنێكى ته‌واو هه‌بووه‌ له‌ نێوان به‌ره‌ى توركمانى و لیستى ئه‌لعێراقییه‌ له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى كه‌ركوك له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو حیسابات و سه‌فقه‌یه‌كى سیاسى.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى ئه‌رشه‌د ساڵحى رایگه‌یاند ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌رِه‌شه‌ى كشانه‌وه‌یان له‌ ناولیستى ئه‌لعێراقییه‌ نه‌كردووه‌ به‌ڵكو ته‌واوى پرسه‌ په‌یوه‌نداره‌كانیان به‌یه‌كه‌وه‌ باس كردووه‌ له‌ ناویشیاندا پرسى هێشتنه‌وه‌ى كه‌ركوك له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو سه‌فقه‌یه‌كى سیاسى.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا هه‌فته‌ى رابردوو له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ لیستى ئه‌لعێراقییه‌ جارێكیدیكه‌ ئه‌و پرسه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى لیستى ئه‌لعێراقییه‌ باس كردۆته‌وه‌و مه‌ترسى و نیگه‌رانى خه‌ڵكى كه‌ركوكیشیان سه‌باره‌ت به‌ دۆسییه‌ى شاره‌كه‌و ماده‌ى 140 یان پێرِاگه‌یاندوون.

له‌وه‌لاَمى پرسیارێكدا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك له‌ نێوان لیستى ئه‌لعێراقییه‌و كورد رووبدات ئایا هه‌ڵوێستى به‌ره‌ى توركمانى چى ده‌بىَ ،ساڵحى گوتى : سه‌ركردایه‌تى ئه‌لعێراقییه‌ ژیرى و زیره‌كى خۆیان له‌وباره‌وه‌ سه‌لماندووه‌و ناچنه‌ ناو ئه‌و جۆره‌ رێككه‌وتنه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئێمه‌ له‌ ناو لیسته‌كه‌ بكشێینه‌وه‌
Top