نووسینگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر كرایه‌وه
له مه‌رِاسیمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار خوێندرانه‌وه، سه‌ره‌تا جێگری وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌كی ئه‌ڵمانيا گووتى: "ئه‌و رووداوه كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی تره بۆ هه‌لی كار له نێوان كۆمپانیاكانی عێراقی و ئه‌ڵمانی، ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌كی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه بازرگانی و پیشه‌سازیی ئه‌ڵمانیایه له هه‌ولێر، ته‌نیا دوو نووسینگه‌ی له‌و شێوه‌یه له هه‌موو عێراقدا هه‌یه كه یه‌كێكیان له هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی چالاكییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له بواری ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته".
زیاتر گوتی "ئه‌م نووسینگه‌یه هانی په‌یوه‌ندیه‌كانى بازرگانی و پیشه‌سازیی و هانی دروستكردنی په‌یوه‌ندى و چالاكییه‌كان و پێكه‌وه كاركردن ده‌دات، هه‌روه‌ها وه‌ك هاوبه‌شێكی پێوه‌ندیكردن بۆ مه‌به‌ستی ته‌نده‌ره‌كان بۆ كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و یارمه‌تیی په‌یوه‌ندى دروستكردن و دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شی بازرگانی ده‌دات".
دواتر ئاماژه كرد "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆمان كرد و به‌ئێمه‌ی ڕاگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێ ئه‌ڵمانیا له هه‌موو بوارێك هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئێمه ده‌مانه‌وێ كۆمپانیا مامناوه‌ند و بچووكه‌كان هان بده‌ین تا بێنه هه‌رێمی كوردستان".
له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا ئێرنست گوتی "هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ته‌ناهییه‌وه زۆر جێگیره، بۆیه ئێمه بڕیارمان دا ئه‌م نووسینگه‌یه بكه‌ینه‌وه، ئێمه له داهاتووی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاین، ئێمه ته‌نیا مه‌به‌ستمان كاری بازرگانی نییه و به‌نیازی كاری سیاسین".
یۆرگ گرۆتیۆهان جێگری به‌رپرسی كۆنسوڵگه‌رى ئه‌ڵمانیا له وته‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند "ئه‌م نووسینگه‌یه توانایه‌كی گه‌وره ده‌خاته به‌رده‌م ئابووریی ئه‌ڵمانیا، له عێراق ویستێكی زۆر له‌سه‌ر بازاڕی ئه‌ڵمانیا هه‌یه، ئه‌م نووسینگه‌یه ده‌توانێ كاری ئاگاداركردنه‌وه ئه‌نجام بدات و له هه‌مان كاتدا هه‌وڵی ڕاسته‌قینه بدات بۆ كۆمه‌ككردنی ئه‌و كۆمپانیا عێراقییانه‌ی به‌نیازن بچنه ناو بازاڕه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه".
سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "ئه‌م نووسینگه‌یه قازانجێكی زۆر به‌بازرگانی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ، ده‌ستپێكردنی هه‌ركارێك سه‌ره‌تا ئه‌سته‌مه، به‌ڵام دڵنیام ئه‌م نووسینگه‌یه ده‌توانێ چالاكیه‌كانی فره‌وان بكات، ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت هه‌موو هاوكارییه‌كیان ده‌كه‌ین بۆ پێشخستنی كاره‌كانیان".
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ساڵی 2003 سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی به‌ڕووی دنیای گرته‌به‌ر، حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بڕوای وایه ئابووری هۆكارێكه بۆ پێشكه‌وتن، ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان ببێ به‌ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌موو عێراق بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان".
جێگه‌ى باسه ئه‌م نووسینگه‌یه له لایه‌ن به‌رِێز فولكه‌ر ویلدنه‌ر به‌رِێوه‌ده‌برێت و ئامانجیش له كردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه پته‌وكردنی ئاڵوگۆرِی بازرگانی و ئابووریه له نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان، دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندیه له نێوان بازارِه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وولاَتی ئه‌ڵمانیا.
له كاتێكدا ئه‌م نووسینگه‌یه كاری سه‌ره‌كی هاندانی بازرگانان و پیاوانی خاوه‌نكاری ئه‌ڵمانیه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌رێمی كوردستان كاری وه‌به‌رهێنانی تیادا ئه‌نجام بده‌ن و خزمه‌تگوزاری پێوستیش پێشكه‌ش به كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌كات له رِووی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی بازارِ و دۆزینه‌وه‌ى كاری بازرگانی هاوبه‌ش.
هه‌روه‌ها ئه‌م نووسینگه‌یه كار له‌سه‌ر نزیكردنه‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كات.