سه‌ردان و چالاكییه‌كانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
دوینى له ناو مه‌كته‌بى فراكسیونى پارتى دادپه‌روه‌ر له دوماى روسیا له لایه‌ن سه‌روكى ئه‌و فراكسیونه به‌ریز نیكولاى لیڤیچیڤ و جیگرى سه‌روكى ئه‌و پارته‌یه و هه‌روه‌ها به‌رپرسى په‌یوه‌وندیه‌كانى ده‌روه به‌ریز گوسیلیڤ وه سه‌روكى دیپارتامینتى په‌یوه‌ندیه‌كانى سوسیال ئینترن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه پیشوازى له به‌ریز فازیل میرانى سكرتیرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرا و د.خوشه‌وى مه‌لائیبراهیم نوینه‌رى حكومه‌تى هه‌ریم له روسیاش به‌شدارى ئه‌و چاوپیكه‌وتنه‌یه بوو . له‌و دانیشتنه‌یه‌دا زور به گه‌رمى باسى په‌یوه‌ندیه‌كانى میژووى كورد و روسیا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كانى نیوان هه‌ردو پارتى كرا . له سه‌ره‌تادا به‌ریز فازیل میرانى باسى دواین روداوه‌كانى كوردستان و عیراق و هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردى كرد . به‌ریز لیڤیچیڤ یش باسى چونیه‌تى دروست بونى پارته‌كه‌ى خویانى كرد و ووتى له روى نیونه‌ته‌وه‌یشه‌وه پارته‌كه‌یان له سوسئینتردا چاودیره و له‌گه‌ل پارته‌كانى ئه‌وروپیش په‌یوه‌ندیه‌كانیان زور خوشه و خوازیارى ئه‌وه‌ن كه په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ل پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش له ئاستیكى باش دابن هه‌ر له‌و كوبونه‌وه‌یه‌دا به‌ریز فازیل میرانى سه‌روكى ئه‌و فراكسیونه‌ى بو كوردستان ده‌عوه‌ت كرد و بو ئه‌وه‌ى كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ل بارى كوردستاندا ئاشنا ببن و هه‌ردولا خوازیارى ئه‌وه‌ن كه له داهاتودا گریبه‌ستیكى دولایه‌نه له نیوان ئه‌و پارتانه‌دا له ئاستیكى به‌رزدا ببه‌ستریت و ئه‌و دانیشتنه له هه‌واوگه‌شیكى زور دوستانه و هاوسوزانه كوتاى پى هات .
هه‌ر له‌و روژه‌دا له باره‌گاى پارتى كومونیستى روسیاى فیدرال له لایه‌ن به‌ریز لیونید كه‌لاشنیكوڤ یه‌كى له جیگره‌كانى سه‌روكى پارتى كومونیست و جیگرى یه‌كه‌مى كومیته‌ى نیونه‌ته‌وه‌ى دوما و هه‌روه‌ها سه‌روكى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پارته‌یه پیشوازى له به‌ریز فازیل میرانى سكرتیرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرا و د.خوشه‌وى مه‌لائیبراهیم نوینه‌رى حكومه‌تى هه‌ریم له روسیاش ئاماده‌بوو له سه‌ره‌تادا به‌ریز فازیل میرانى باسى ئه‌و په‌یوه‌ندیه میژویانه‌ى نیوان كورد و روسیا كرد و دوباره سوپاسى خوى بو ئه‌و پیشوازیه‌ى كه له سالى 1947 له بارزانى نه‌مر و هاوسه‌نگه‌ره‌كانى له یه‌كیتى سوڤیه‌تدا كرا كرد و هه‌روه‌ها به‌ریزیان ووتى كه به سه‌دان قوتابى له یه‌كیتى سوڤیه‌تدا ده‌رسیان خویندووه وه ئیستا له پله‌كانى جوراوجورى زانستى و هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تیشدا كار ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها به ریگاى هاورییانى بارزانى نه‌مریشه‌وه جوره خزمایه‌تیك له نیوان كورد و روسدا هاتوته كایه‌وه و ئیمه زورمان پى خوشه كه په‌یوه‌ندیه‌كانى میژووى له گه‌ل روسیادا و پارته‌كانى سیاسى نوى بكه‌ینه‌وه و هه‌روه‌ها چ روسیا وه‌یا یه‌كیتى سوڤیه‌تیش له سالانى شورشى ئه‌ویلولدا پشتگیرى كیشه‌ى كوردیان كردووه . به‌ریز نیكولاى كه‌لاشنیكوڤیش به ناوى خوى و سه‌روكى پارتى كومونیست به‌ریز زیوگانوڤ سه‌لاوى بو سه‌روك بارزانى هه‌بوو و زور پییان خوشه كه په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ل پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و گه‌لى كورد دا به‌هیز تر بكه‌ن و ئاماده‌ن كه سه‌ردانى كوردستانیش بكه‌ن .
له‌و سه‌فه‌ره‌ى به‌ریز فازیل میرانیدا سه‌ردانى سه‌فاره‌تى عیراقى له موسكو كرد و زور به گه‌رمى له لایه‌ن به‌ریز عبدالكریم سه‌فیرى ئه‌و وولاته پیشوازى لیكرا و به‌دورو دریژى باسى دواین روداو وه پیشهاته‌كانى عیراق و كوردستان كرا و هه‌ردولا خوازیارى ئه‌وه بون كه به زوترین كات حكومه‌تى عیراق دروست بكریت و بو ئه‌وه‌ى ئه‌و ڤالایه‌یه پر بكریته‌وه.