نامەیەکی كراوه‌ بۆ حامد زاملی عیسی

نامەیەکی كراوه‌ بۆ حامد زاملی عیسی

من کە ئەو نامەیەت بۆ دەنووسم نازانم لەکوێی، بەڵام لە هەر کوێیەک بی دڵنیام خەون بەوەوە دەبینی ببیتە ئەو مونەجیمەی کە هێزی لێدانی زەنگی ئاخیرەت و لەناوبردنی گەلی کوردت هەبێت، هەروەها دەشتەوێت بە ئیلهام وەرگرتن لە شیعرەکانی (عەبدولڕەزاق عەبدولواحید)ی شاعیری دەرباری (سەدام حوسین) و بە خەیاڵی وەشاندنی شمشێرە ژەنگاویەکەی زەڕقاوی، بیر له‌ لەناوبردنی کورد دەکەیەوە، یاخود لەگەڵ (عەبدولباری عەتوان) و (حنان فەتلاوی) دانیشتووی و گاڵتە بە کوردبوونی (سەڵاحەدینی ئەیوبی)ی دەکەیت، بەڵام من لە کوردستانم و دەشرانم خواردنەوەی پەرداخێک ژەهرت پێ خۆشترە لەوەی کە گوێبیستی ناوی کورد و کوردستان بیت. من لە وڵاتێکم کە گورگەبۆرەکان لە باکور لموزیان لە جەستەی خوێناویم وەردەدەن و ئاگریان لەسەر پشتم کردووه‌تەوە، لە ڕۆژهەڵاتیش میراتگرانی سەفەوی، ڕۆژ نیە ملی ڕۆڵەیەکم بە پەتا نەکەن و لە باشورەکەشی ئێوە دەتانەوێت بەسیاسەتی برسیکردن، چۆک بەئیرادەی دابدەن.
لە هەرکوێیەک بیت دەمەوێت ئەگەر ڕاگوزارانەش بێت، بەراوردێک لە نێوان خۆم وخۆت بکەم.
حامد زاملی :
تۆ نەوەی ئەوسیاسیانەی کە چوارسەد ساڵ حوکمی عوسمانیەکانیان لەسەر خاکی عێڕاق قبوڵکردو بە شانازیشەوە بوونە بەشێک لە سوپای سوارە جلخوارەکانی حەمیدی. بەڵام من نەوەی باوک و باپیرانێکم کە لە پێناو ئێوەدا و لەسەر خاکی ئێوەدا (وەک خۆتان دەڵێن نەک من) لەشەڕی خاچپه‌رستان، سوپای نەسڕانیمان دەرکرد.
تۆ نەوەی ئەو نوخبە سیاسیەی، کە سەد ساڵ پێش ئێستا قبوڵتان کرد بەریتانیای عوزما دەوڵەتێکتان بۆ دابتاشێت و ناوی (عێڕاق) لێ بنێت، دواتر ئێوەی کردە پاسەوانی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی، بەڵام من نەوەی ئەو مەردانەم کەتا چاو هەتەر دەکات لە مێژوودا بەڕووی هەموو بێگانەیەکدا چراوگی خەباتیان لە گڕدابووە.
من خەباتگێڕی شۆڕشێکم، بەدرێژایی مێژوو دروشمەکەی دیموکراسی بۆ عێڕاق بووە، من گۆشکراوی شیعری (گۆران) شاعیری مەزنم کە دەیگوت:
برای عەرەبی چاوڕەشم
تاڵ بوو بەشت تاڵ بوو بەشم
بەڵام دروشمی ئێوە (امە عربیە واحدە) و (حوم اتبع لوجرینا ) بوو.
پێم بڵێ (حامد زاملی) لاف وگەزافی چی بەسەر مندا لێ دەدەی؟ کە تۆ زیاتر لە بیست دەوڵەتت هەبێت، بەڵام هەرێمێک بە من ڕاوا نەبینیت؟ دەزانم درەنگ تێدەگەی، بۆیە دیسان پێت دەڵێم ده‌زانی تۆکێی و من کێم؟
من بیست ونۆساڵ پێش ئێستا بە جەستەیەکی شەڵاڵ له‌ خوێن و بە دەم مارشی (ئەی ڕەقیب) لە چیاکانی خۆمانەوە بەرەو شارەکان دابەزین و دواتر جاڕی ڕاپەڕینمانداو بە سوود وەرگرتن لە بارودۆخی سیاسی نێودەوڵەتی ئەوسا، قەوارەیەکی سیاسی خۆماڵیمان دروست کرد، بەڵام تۆ و هاوشێوەکانت، کە لە هوتێلە پێنج ئەستێرەکانی ئەوروپا دانیشتبوون، لەساڵی 2003 بەسەر پشتی تانک و فڕۆکەی ئەمریکاو بەریتانیاو فەڕەنسا هاتنەوە و هەر بە فەرمانی ئەوانیش بوونە پاشای بێ تاجی سەر عەڕشی کەلاوەی عێڕاق و بەبێ (پۆڵ بریمەر) نەتان دەتوانی پەنجە بە ئاودا بکەن! نازانم چیتر بڵێم ؟ ئاخر ئێوە کەی لە زمانی قسە و گفتوگۆی هێمنانە تێگەیشتون تا ئێستا تێ بگەن؟
حامد زاملی، بەڵام بۆ مێژوو ئەوە دەڵێم، تۆ و هاوبیرەکانت ڕاستگۆن لە دوژمنایەتی کردنی گەلی کورد، چ لەژێر سایەی حوکمڕانی ڕەشی ئەو عێڕاقەی لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوو بەریتانیا دروستی کرد چ ئەو عێڕاقەی ئەمەریکا له‌ ( 2003 ) دروستی کرد، بەڵام ئەوە ئێمەی کوردین لە سەڵاحەدینی ئەیوبیەوە تاکو ئێستا بە دروشمی بێمانا و بێبەرهەمی دیموکراسی بۆ عێڕاق و درۆی سیاسیە درۆزنەکانتان بەناوی برایەتی ئێوە هەڵخەڵەتاین.
اما البعد حامد زاملی :
دەزانم عەرەب وەکو هەر نەتەوەیەک، نەتەوەیەکی مەزنە، بەڵام کەم سیاسی عێڕاقی هەیە لە سەرەتای دروست بوونیەوە تاکوو ئێستا درۆزن و شۆڤێنی نەبوبێت.

تێبینی: حامد زاملی، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وتارێکی نووسبوو بە ناوی " الاکراد لملوم و لیس قوم
Top