سۆشیاڵ میدیا.. جیهانێک دوور لە پارێزبەندی

سۆشیاڵ میدیا..  جیهانێک  دوور لە پارێزبەندی

ژیانی مرۆڤایەتی لە کۆمەڵگەی واقعیدا بەدرێژایی مێژوو کەبەردەوامیش ڕوبەڕووی توندوتیژی و ستەم و چەوساندنەوە بوەتەوە لەلایەن مرۆڤەکانی ترەوە ئیتر خزم بێت یان هاوشاری و هاونیشتمانی یان دەسەڵاتداران،بەڵام کۆمەڵگەکە بە کۆمەڵێک ڕێساو یاسای کۆمەڵایەتی وئاینی و کلتوری و نیشتمانی ڕێک خراوە، ئەمانە بەشێک بوون لە پارێزبەندی بۆ مرۆڤەکان کە پاراستویەتی لە بەشێکی زۆری ناحەقی و شکاندن و شکاندنی سنوری ژیانی تایبەت و کەرامەت و ماڵ و سامان و دەستکەوەت مادی و مەعنەوەیەکانی .گەرچی لەسەرهەڵدانی یەکەم ئامرازی ڕاگەیاندن کە ڕۆژنامەبوە ،مەسەلەی پاراستنی ژیانی تایبەتی کەسەکان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی ئاینی و کلتوری و بەها باڵاکان و ئادابی گشتی کۆمەڵگە بوەتە خەم و باسی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جیهانی و وڵاتەکان، کە چۆن یاساو ڕێساو ڕێکار بگرنە بەر بۆ پارێزگاری ئەمانە لە زمانی میدیاو بەرهەمەکانی میدیا، بە گەشەسەندنی ئامرازەکانی تری ڕاگەیاندنیش بەردەوام ئەم یاسایانە بەندو مادەی تری بۆ زیادکراوە تاکو لە بەرکەوتەکانی ژیانی تایبەتی تاکەکان لەناوەڕۆک و زمانی میدیا پارێزراوبن. بەڵام لەسەرهەڵدانی ئینتەرنێت ومیدیای ئینتەرنێتیەوە ئەم پارێزبەندی و کۆنترۆڵ کردنە وپاراستنی ژیانی تایبەتی تاک و کۆمەڵگەو نیشتمانە کەوتە بەرمەترسی ئەویش لەبەرسەختی بە یاسا رێکخستنی میدیای ئینتەرنێت بە یاسا ئیتیک. سۆشیڵ میدیاو فۆڕمە جۆراوجۆرەکانی هێندەی تر جیهانێکی بێ پارێزبەندی خولقاند،کە وایکردوە نەک هێرشی بەرهەمە میدیایەکان رۆژانە بە بێ فلتەرو دەست کراوە دوور لە یاساو پۆلیس پێشێلی ژیانی تایبەتی و کلتورو بەهاکان دەکەن. بەڵکو بەهۆی ئاسانی ساختەکردنی زانیاریەکانی چ دەق بێت یان دەنگ یان وێنەو ڤیدیۆ ئاسان دروست کردن و شێواندنی گرتە ڤیدیۆیەکان، کەسمان سەلامەت نین لە خۆمان وقەلەقی و دڵەڕاوکێکی زیاتر بۆ مرۆڤەکان دروست بوە، بەتایبەتیش کە پەنابردنە بەر یاساو دادگاش ئاسان ناتوانرێت ڕاستیەکان بدۆزێتەوە ماف بۆ قوربانیان بگەڕێنێتەوە تاوانبارەکان بدۆزرێتەوە، تاوانبار ئاسان دەتوانێت قوتاربێت لە پۆلیس و لە سزا، قوتاربوونیش لە سزا دەرگایەکە بۆ گەشەکردنی تاوان .تا وایلێهاتوە ڕۆژانە خەڵکانێک بەتایبەتی ڕەگەزی مێینەو و ئەوکەسانەی کە دەرکەوتوون دووردەکەونەوە لە چونە ناو ئەم جیهانەو بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەترسی شکاندن و هێرش و توندوتیژی کردن بەرامبەریان .ئەمە جگە لەپەیجە سێبەرەکان یاخوود بڵێن میدیا ئۆنلاینە سێبەرەکان کە لەهەموو جۆرەکانی بینراو بیستراو خوێنراو هەیە، وەک وێب تیڤی و وێب ڕادیۆو ...هتد کە ڕۆژانە هێندە دەزگایەکی میدیای زانیاری پەخش دەکەنە ناو ئەم تۆرە کۆمەڵایەتیانەو بێ پابەندبوونی هیج جۆرە بەرپرسیاریەتیەک ،تاوای لێهاتوە لە دیبەیت و گفتۆگۆ جیهانیەکان تایبەت بەم پرسە تەنها باسی مەترسی ئەم بێ پارێزبەندیە ناکرێت لەجیهانی ئۆن لاین، بەڵکو باسی تاوانە دڵتەزێنەکان دەکرێت کە رۆژانە لە جیهانی ئۆن لاین دروست دەبن، بەتایبەتی لەو کۆمەڵگایانەی کە نا جێگیری سیاسیان هەیەو یاسا سەروەرنیەو ئەم جیهانە ئۆن لاینە بەیاسا هیچ رێکارێکی بۆ نەگیراوەتەبەر.رۆژنامەنوسێکی پورتوگالی دەڵێت"چۆن هەست بە ئارامی و ئەمان بکەین کاتێک ئێمە لەجیهانێکی بێ پارێزبوندی زۆربەی کات و چالاکیەکانی ڕۆژانەمان ئەنجام دەدەین".
Top