دەربارەی وەزارەتی رۆشنبیری
July 9, 2019
وتار و بیروڕا
بەندە چەند ساڵێكم خزمەت لەو وەزارەتە كردووە، بەو حوكمە حەقی قسە بە خۆم دەدەم:
بە كورتی وەزیر هەر كەس بێت دەتوانێ سەركەوتوو بێت بە مەرجێ:
یەكەم – بتوانێ بۆدجە و توانای ماددی و ئیعتباری مەعنەوی شایستە بۆ كایەی رۆشنبیری و فەرهەنگ لە حكومەت بپچڕێ، رێگە بە وەزارەتی دارایی نەدات بڵێ: ئێمە كە خەستەخانەمان وەك پێویست نییە، ناكرێ پارەی زۆر بۆ شانۆ و میوزیك و فیلم و دراما تەرخان بكەین، دەبێ بوێرانە بڵێ: ئینسانی بێ فەرهەنگ و كولتوری پێشكەوتوو، دەرمان و خەستەخانەشی لێ خەسارە. دەبێ قبوڵ نەكات چیتر وەزارەتی رۆشنبیری وەك وەزارەتێكی لاوەكی سەیر بكرێ.
دووەم: دەبێ وەزارەت بكاتە تاكە مەرجەعی داڕشتن و جێبەجێكردن و تەمویلكردنی سیاسەتی كولتوری و وەرزشیی هەرێم، قبوڵ نەكات دامەزراوەی بەهێز و كاریگەرتر لە حكومەت و وەزارەت لە دەرەوەی وەزارەت و بە ئیمكانیاتی دەوڵەمەندتر لە وەزارەت هەبن و سیاسەتی كولتوریی بە ئاڕاستەی دیكەدا ببەن.
سێهەم- دەبێ لە پرتە و بۆڵە و رەخنە و گلەیی كەسانی خۆهەڵواسیو بە بواری ئەدەب وهونەر و فەرهەنگدا نەترسێ و سڵ نەكاتەوە تا بتوانێ ئیمكانیاتی وەزارەت بخاتە خزمەتی ئەدیب و هونەرمەندانی راستەقینە و ئەوانەی پشتگیرییان لێ خەسار نییە.
شتی دیكەش زۆرن...
بە هیوای سەركەوتن بۆ كابینەی نوێ