ئیسماعیل سابووری گریاندمی
June 17, 2019
وتار و بیروڕا
سابوری دەنگی ئەفسوناوی جیهانی عەشقو غوربەتو دابڕان بوو، هەناسەی غەریبی گەورە كچەكانی سنەو بۆنو بەرامەی ئارەقەی هەینەی كچانی بۆكانو لەنجەو لاری قازو قومری گۆلاوەكانی ورمێو جوانی مهابادی قازی بوو، حەیف ئەویشمان رۆیشت، ئیسماعیل سابوریشمان بەوپەڕی دڵشكان هەڵات لەو دونیایەی سیاسەت وێرانی كرد.
وەغەرت خێر یادت بەخێر سابوری، چل چرای ئاسمانی هونەر، ماڵئاوا ئەی عەشقە ناكامەكەی شیرینو فەرهاد، ئەی ئەو خۆرەی ئێوارانیش وەكو بەیانی هەڵدێی.