ناپاكى و بوێرى

ناپاكى و بوێرى
لەڕووی‮ ‬مێژووییەوە لە زۆر وڵات و چەندین نەتەوە ناپاكی‮ ‬لە خاك و نیشتمان هەر هەبووە،‮ ‬بەڵام هەمیشە بەكارێكی‮ ‬بەد و قێزەون و نەفرەت لێكراو پێناسە كراوە،‮ ‬بۆیە زۆر بەكەمی‮ ‬دووپات بۆتەوە،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬لای‮ ‬ئێمە تێبینی‮ ‬دەكرێت لەهەر وەرز و سەردەمێكدا ناپاكی‮ ‬دووبارە بۆتەوە،‮ ‬بەڵام بە بەرگێكی‮ ‬نوێوە هاتۆتە ئاراوە و جار لەدوای‮ ‬جاریش خەستتر و قورستر بووە،‮ ‬چونكە لە لای‮ ‬ئێمە سزای‮ ‬ناپاكی‮ ‬بەو پێیە نەبووە كە بتوانێت‮ ‬ڕێگە لەو دیاردەیە بگرێت،‮ ‬چونكە زۆرجار ئەو ناپاكییە خراوەتە قاڵبی‮ ‬ئایدۆلۆژییەوە و پەردەپۆش كراوە،‮ ‬بۆیە زۆرجار دیتراوە كە هەندێك كەس و لایەن بەشانازییەوە باسی‮ ‬ئەو ناپاكییەی‮ ‬كردووە و لایەنی‮ ‬بەرامبەری‮ ‬تۆمەتبار كردووە و خەڵكی‮ ‬بەئاستێك چەواشە كردووە كە ناپاك خۆی‮ ‬لە نیشمانپەرەوەر بە پاكتر لە قەڵەمداوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە لە مێژوودا‮ ‬ڕیسوابوونەو سەركەوتوو نەبوون و-بەداخەوە‮- ‬پاشان عەفووكراون،‮ ‬بەڵام هەر فرسەتێكیان بۆ هەڵكەوتبێت هەرگیز كات و شوێنیان لەكیس خۆیان نەداوە و جارێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬لەبەرگێكی‮ ‬نوێدا سەریان هەڵداوەتەوە‮.‬
سەردەمانی‮ ‬پێشوو،‮ ‬تاڕادەیەك،‮ ‬ناپاكی‮ ‬بەدزی‮ ‬و شەرمەزارییەوە دەكرا،‮ ‬بەڵام ئێستا زۆر بە ئاشكراو بە شانازی‮ ‬و دەم گەرمیەوە ئەو كارە دەكەن و لەسەر شاشەی‮ ‬تەلەفزیۆنەكان بەتایبەتی‮ ‬كەناڵە عەرەبیەكان بە عەرەبیەكی‮ ‬شەق و شڕەوە دژایەتی‮ ‬گەلەكەیان دەكەن و هیچ ناسڵەمێنەوە‮. ‬
ئەوەتا سەرەكفراكسیۆنی‮ ‬ڕەوتێكی‮ ‬كوردی‮ ‬زۆر بەئاشكراو بەخۆشحاڵییەوە لەسەر كەناڵێكی‮ ‬عەرەبی‮ ‬گلەیی‮ ‬لە برایانی‮ ‬شیعەی‮ ‬دەكات و پڕ‮ ‬بەزاری‮ ‬دەڵێ‮: ‬بەداخەوە ئەوانە بەگوێی‮ ‬ئێمەیان نەكرد،‮ ‬دەنا ئێمە داوای‮ ‬داخستنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانمان دەكرد و داوای‮ ‬پشتگیریمان لەوان دەكرد كە مەخابن بە دەنگمانەوە نەهاتن و پشتیوانیان نەكردین‮. ‬
جا سەیری‮ ‬ئەم لۆژیكە بەپێی‮ ‬وتەكانی‮ ‬ئەم زاتە برا عەرەبە شیعەكان زۆر لەمان كوردپەروەر و بە ئەمە تربوون بۆ پەرلەمان و هەرێمی‮ ‬كوردستان و نەیانویست ئەو ناپاكییە لە هەرێم و پەرلەمانەكەی‮ ‬كە بەخوێنی‮ ‬هەزاران شەهید و بریندار هاتۆتە كایەوە لەلایەن ئەوانەوە بكرێ و بەشداری‮ ‬لەو ناهەقی‮ ‬و زوڵمە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن‮. ‬ئەمە بەدانپێدانانی‮ ‬ئەو زاتە خۆی‮ ‬كە داخ و حەسرەت دەخوا لەو بێ هەڵوێستییەی‮ ‬ئەوان،‮ ‬دەنا دەمێك بوو قوفڵی‮ ‬هەتا هەتایی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬هەرێم درابوو‮. ‬
ئەمە جگە لە دەیان نموونەی‮ ‬دیكە كە لە نووسینێكی‮ ‬وەهادا جێگای‮ ‬نابێتەوە‮. ‬جا لەوە سەیرتر ئەوەیە ئەم جۆرە حزب و‮ ‬ڕەوتانە كە بە ئاشكرا دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و پەرلەمان و دامەزراوەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم كار دەكەن،‮ ‬ئەوانە ئێستا داوای‮ ‬دەنگ لە هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێم دەكەن بۆ ئەوەی‮ ‬بچنە بەغداو بە پشتیوانی‮ ‬نەیارانی‮ ‬هەرێم،‮ ‬هەرێم تێك و پێك بدەن‮.‬
داخۆ كێبێ دەنگ بەم جۆر و توخمانە بدات و ماڵی‮ ‬خۆی‮ ‬وێران بكات؟
Top