هه وڵێك بۆ داڕووخان

هه وڵێك بۆ داڕووخان
ئەوەی‮ ‬تێبینی‮ ‬دەكرێ و بە ئاشكرا دەبینرێ ئەوەیە كە مەبەستی‮ ‬داڕێژەرانی‮ ‬خۆپیشاندان و ئەوانەی‮ ‬لە پشتیەوەن داخوازییەكانی‮ ‬مووچەخۆران و بەتایبەتی‮ ‬مامۆستایان نین و مەبەستی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەپشت ئەو وروژاندنی‮ ‬مووچەخۆرانەوە هەیە،‮ ‬چونكە پارساڵ دروشمی‮ ‬زەقی‮ ‬خۆپیشاندەران و مامۆستایان بەتایبەتی‮ ‬داوای‮ ‬مووچە نەبوو بەڵكو تەنانەت دروشمەكانیان بەڕۆشنی‮ ‬دەیووت كە مەبەستیان مووچە نییە و داوای‮ ‬سیاسی‮ ‬یە،‮ ‬چونكە‮ ‬ڕاشكاوانە داوایان لە سەرۆك دەكرد گەر ئەو وازبهێنێت ئەوا ئەوان بەسكی‮ ‬برسیش بێت وانەی‮ ‬خۆیان دەڵێنەوە و بایكۆت و خۆپیشاندان دەشكێنن كە دیارە ئەم دروشمەشیان‮ ‬ڕاست دەرنەچوو‮. ‬
داڕێژەران و هاندەرانی‮ ‬خۆپیشاندان،‮ ‬چونكە مەبەستی‮ ‬تایبەتی‮ ‬و شاراوەی‮ ‬خۆیان هەیە وەرز لەدوای‮ ‬وەرز دروشمەكان و داواكانیان دەگۆڕن بەجۆرێك هەر دەسپێشخەرییەك حكومەت بیكات ئەوان بێ قەید و شەرت‮ ‬ڕەفزی‮ ‬دەكەن و داوای‮ ‬تر دەخەنە بەردەم حكومەت بەجۆرێك كە دەبینرێ ئەمانە داوای‮ ‬مووچەخۆر و هاووڵاتیانی‮ ‬برسی‮ ‬نییە كە عەوداڵی‮ ‬بژێوی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬و دەیەوێت بە ئامانجی‮ ‬خۆی‮ ‬بگات كە ئەویش مووچەیەكی‮ ‬شیاوە كە لەڕێگەیەوە بتوانێ ژیانی‮ ‬ماڵ و منداڵی‮ ‬بێ دەستەبەر بكات‮. ‬
ئەوەتا وەك دەبینین لەو‮ ‬ڕۆژەوەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬خەڵك بەناوی‮ ‬خۆپیشاندانەوە وروژێنراوە و بەلاڕێدا براوە كە تەنیا زەرەرمەند لێی‮ ‬خودی‮ ‬مووچەخۆر و قوتابیان و هاووڵاتیانە كە ئەمانە زۆر بێ ویژدانانە هیچ گوێ نادەنە بەرژوەندی‮ ‬خەڵك و تەنها پێكانی‮ ‬مەبەستی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیانە كە ئێستا لەداوای‮ ‬بێ مانای‮ ‬وەكو‮ ‬ڕووخاندن و‮ ‬ڕاماڵینی‮ ‬حكومەتە كە لەڕێگەی‮ ‬هەڵبژاردنەوە هاتۆتەسەر كارو ئەو هەڵبژاردنەی‮ ‬كە خودی‮ ‬خۆشیان بەشداریان تێداكردووە و سەركەوتوو نەبوون،‮ ‬بۆیە دەیانەوێ بەهەرشێوەیەك بێت بەدەسەڵات بگەن و گەر لەو هەوڵەشیاندا سەركەوتوو نەبوون-كە بەدڵنیاییەوە سەركەوتوو نابن‮ - ‬ئەوا دەیانەوێ بەهەرشێوەیەك بێت حكومەت بڕوخێنن كە سووڕیش دەزانن كە جێگرەوە خۆیان نابن وەك لەڕادەستكردنی‮ ‬كەركووك و خورماتوودا بەكردەوە دیتیان،‮ ‬بەڵكو جێگرەوە تەنیا حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و میلیشیا چەكدارە جۆراو جۆرەكان لەژێر سێبەری‮ ‬حكوومەتدا دەبێت كەدیارە داهاتوو چۆن دەبێت‮. ‬
بۆیە ئیستغلالكردنی‮ ‬برسێتی‮ ‬خەڵك بۆئەو ئامانجە قێزەونە هەرگیزاو هەرگیز ناچێتە بابی‮ ‬دڵسۆزییەوە بەڵكو ئەو جۆرە‮ ‬ڕەفتارە هەر دەچێتە خانەی‮ ‬چەواشەكاریی‮ ‬و نادڵسۆزییەوە بۆ خەڵك و بۆ نیشتیمان‮.‬
Top