خؤپيشاندان بؤ گؤرينى سيسته مى حوكمرانييه يان رووخاندنى؟

خؤپيشاندان بؤ گؤرينى سيسته مى حوكمرانييه يان رووخاندنى؟
ئەوەی‮ ‬تێبینی‮ ‬دەكرێ ئێستا هەوڵی‮ ‬چڕوپڕ‮ ‬لەلایەن حزبەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬حكوومەت دەدرێ لەژێر ناوی‮ ‬ئۆپۆزسیۆندا كە جەماوەری‮ ‬شارەكانی‮ ‬هەرێم بەلاڕێدا ببرێ و خواستی‮ ‬ڕەوای‮ ‬داواكارییەكانی‮ ‬مووچەخۆران بەرەو ئاقارێكی‮ ‬ترسناك ببرێت،‮ ‬چونكە ئەوەتا لە دروشمی‮ ‬داوای‮ ‬مووچەوە لەلایەن خۆپیشاندەران كردوویانە بە گۆڕینی‮ ‬سیستەمی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمە لەكاتێكدا هەموو قەوارە سیاسییەكانی‮ ‬هەرێم ناونووسی‮ ‬خۆیان لە كۆمیسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬هەڵبژاردنەكان كردووە كە دەیانەوێ بەشداری‮ ‬هەڵبژاردن بن،‮ ‬جا بۆیە پرسیار ئەوەیە ئەمانە چۆن دەیانەوێ سیستەمی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬لە هەرێم بگۆڕن؟ ئایا لە رێگەی‮ ‬هەڵبژاردنەوەیە‮ ‬یان بە شێوازێكی‮ ‬تر،‮ ‬گەر لە رێگەی‮ ‬هەڵبژاردنەوە دەبێت وەك لە وڵاتانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬ئیدی‮ ‬دەبێ چاوەڕێی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬سندووقەكانی‮ ‬هەڵبژاردن بكرێت و بزانرێ كێ براوە دەبێت و كێ زۆرینەی‮ ‬دەنگ دەهێنێ كە بتوانێ بەوپێیەو حكوومەتی‮ ‬نوێ دابمەزرێنی‮.‬
ئیتر ئێستا ئەم داواكردنی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬سیستەمی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بە مانای‮ ‬چی‮ ‬دێ؟
ئەمە تەنها‮ ‬یانی‮ ‬ئەمانە دەیانەوێ بە زەبری‮ ‬هێز سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەرێم بگۆڕن و خۆیان بێنە سەر دەسەڵات و ئەوساش بە ئارەزووی‮ ‬خۆیان سیستەمی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬دیاری‮ ‬بكەن،‮ ‬كە لەوە دەچێت بەرەو بەغدای‮ ‬ببەن،‮ ‬چونكە دەیانەوێ هەر لە ئێستاوە ئەو سیستەمە لەلایەن شەقامەوە بگۆڕدرێ و چاوەڕێی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردن نەكرێت دەنا جەماوەریان بەو شێوەیە هان نەدەدا‮.‬
یان ئەوەتا ئەم حزبانە هەر لە ئێستاوە دەزانن كە لە هەڵبژاردندا سەركەوتوو نابن و نابنە خاوەنی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬دەنگ،‮ ‬بۆیە پەنا بۆ ئەم جۆرە میتۆدە دەبەن،‮ ‬بەو نیازەی‮ ‬لەو‮ ‬ڕێگەیەوە شكست بە حكوومەتی‮ ‬هەرێم بدەن و حكوومەت بڕوخێنن كە ئەوسا ئیدی‮ ‬بەدیل تەنها حكوومەتی‮ ‬بەغداد دەسەڵاتی‮ ‬مەركەزی‮ ‬دەبێت و بەوپێیەش كۆتایی‮ ‬بە هەرێمی‮ ‬فیدڕاڵ دێت كە زۆر لەوە دەچێت ئەوە مەبەستیان بێت،‮ ‬چونكە ئەندام پەرلەمانەكانیان لە بەغدا بە ئاشكرا ئەو‮ ‬ڕاستییە دەدركێنن كە بە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراقیان وتووە مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا نەكات و مووچە بۆ خودی‮ ‬پارێزگاكان‮ -‬وەك پارێزگاكانی‮ ‬تری‮ ‬عێراق‮- ‬بنێرێ كە ئەویش هەر بە مانای‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬هەرێم دێت كە تەوژمێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە بەرنامە لە عێراقدا كاری،‮ ‬بە هانای‮ ‬دەرەكی،‮ ‬بۆ دەكات‮.‬
جا گەر سەیری‮ ‬هەندێ كەناڵی‮ ‬راگەیاندن ئەو حزبانەش بكەی‮ ‬كە چۆن لە شاشەی‮ ‬تیڤی‮ ‬و‮ ‬ڕادیۆكانیانەوە هێرش دەكەنە سەر حكوومەت و بەتایبەتیش سەر پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كە بە نەفەسی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆو بگرە زۆر زیاتریش كاردەكەن ئەو‮ ‬ڕاستیەمان بۆ دەردەكەوێت كە ئامانج لە وروژاندن و جوڵاندنی‮ ‬جەماوەر ئەوەیە خۆپێشاندەران بەلاڕێدا ببەن كە ئەویش هەر لەپێناو شكستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬فیدڕاڵییە لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا كە گومانمان نی‮ ‬یە لەم هەوڵەشیاندا سەركەوتوو نابن‮.‬
Top