خواستى گه لى ئيمه له به غدا ، ته نيا مووچه نى يه

خواستى گه لى ئيمه له به غدا ، ته نيا مووچه نى يه
كێشەی‮ ‬كورد لە بەغدا،‮ ‬كە ئێستا دەسەڵاتداران و هەندێك لایەنی‮ ‬كوردیش لە چوارچێوەی‮ ‬دابین كردنی‮ ‬مووچەدا دەیسوڕێننەوە،‮ ‬تەنیا بەلاڕێ بردنی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كورد و كوردستانیانی‮ ‬هەرێمە،‮ ‬دەنا لە هیچ زەمەن و لەژێر سێبەری‮ ‬هیچ دەسەڵاتێكدا مەسەلەی‮ ‬مووچەی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬هەرێم داوایەك نەبووە كە لە كاربەدەستانی‮ ‬بەغدا بكرێت،‮ ‬چونكە ئەوە مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬هەر فەرمانبەرێكە كە كاری‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات و دەبێت بەوپێیەش مافی‮ ‬خۆی‮ ‬پێبدرێت‮. ‬
ڕژێمەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬بەغدا لە پاشایەتییەوە تا دەگاتە سەربازی‮ ‬و دیكتاتۆریش،‮ ‬هەرگیز پەنایان بۆ ئەو گوشارە قێزەونە نەبردووە كە مووچە بكەنە كارتێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دژی‮ ‬گەلەكەمان بەكاری‮ ‬بهێنن وەك دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬بەغدا كەوا بۆ چوار ساڵ دەچێت بەشێوەكی‮ ‬زۆر نایاسایی‮ ‬و نا مرۆڤانە،‮ ‬دژمان،‮ ‬خستوویانەتە گەڕ‮. ‬
كێشەی‮ ‬ئێمە لەگەڵ هەموو ئەو‮ ‬ڕژێمە جیا جیایانەی‮ ‬پێشوو،‮ ‬هەرگیز مووچە نەبووە بەڵكو كێشەی‮ ‬گەلێكی‮ ‬بەزۆر لكێندراو بەكیانێكی‮ ‬نوێوە كە بێ خواستی‮ ‬خۆی‮ ‬و بەزۆرەملێ ئەو بڕیارەی‮ ‬بەسەردا سەپێندراوە كە بۆتە مایەی‮ ‬كەرتبوونی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬و ژێردەستەیی‮ ‬خۆی،‮ ‬هەر بۆیەش لەماوەی‮ ‬ئەم سەد ساڵەدا دەیان‮ ‬ڕاپەڕین و شۆڕش دژی‮ ‬ئەو زوڵم و ناحەقی‮ ‬یە كراوە و لەوپێناوەشدا هەزاران شەهید و قوربانی‮ ‬دراوە و لەگەڵ نابەرامبەری‮ ‬تەرازووی‮ ‬هێزیشدا هەرگیز كۆڵی‮ ‬نەداوە و لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام بووە‮. ‬
كێشەی‮ ‬ئێمە لەگەڵ بەغدا كێشەی‮ ‬خاكە،‮ ‬ناسنامەیە،‮ ‬جوگرافیایە،‮ ‬هەڵگرتنی‮ ‬تەعریب و گۆڕینی‮ ‬دیموگرافییە و ئەمڕۆش كێشەی‮ ‬ئێمە جێبەجێنەكردنی‮ ‬دەستوورە كە عێراق و خەڵكەكەی‮ ‬بەزۆرینە لەسەدا هەشتا دەنگی‮ ‬بەو دەستوورەدا كەچی‮ ‬ئەمانە پشتیان تێكردووە و تەنیا ئەو برگەو خاڵانە جێبەجێ دەكەن كە لەبەرژەوەندی‮ ‬خۆیانەو هیچی‮ ‬دیكە‮. ‬
ئێستا كە دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا دەیانەوێ دان و نەدانی‮ ‬مووچەی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬هەرێم بكەنە كێشەیەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و خۆیان و هەرێمیان پێوە سەرقاڵ كردووە و وردبینی‮ ‬لەڕاست و دروستی‮ ‬فەرمانبەران و ناو و بوونیان دەكەن،‮ ‬تەنیا بۆ‮ ‬ڕاكردنە لەداوا سەرەكیەكانی‮ ‬هەرێم كە ئەویش جێبەجێكردنی‮ ‬دەستوورە‮. ‬دەنا وڵاتێك خۆی‮ ‬نوقمی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬بێت و‮ ‬یەكێك لە هەرە خراپترین دەوڵەتەكانی‮ ‬جیهاندا لەگەندەڵیدابێت جێی‮ ‬بڕوا نییە ئەوان بەدووی‮ ‬گەندەڵیدا بگەڕێن،‮ ‬چونكە ئێستا هەموو جیهان دەزانێت كە لەعێراق‮ ‬800‮ ‬ملیار دۆلار لەڕێگەی‮ ‬گەندەڵیەوە،‮ ‬لەلایەن بەرپرسان و كاربەدەستانەوە خوراوە و دیار نییە،‮ ‬ئیدی‮ ‬ئەمانە دەیانەوێت كێ چەواشە بكەن‮! ‬بەداخەوە هەندێ پەرلەمانتاری‮ ‬سەر بەلایەنە كوردیەكان-كە ناكرێ سەركردایەتیەكانیان بڵێن ئاگادارنین‮- ‬زۆر لە عەرەبە شۆڤێنیستەكان خراپتر دژایەتی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬خۆیان دەكەن و ئامۆژگاری‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغدا دەكەن كە لەسەر ئەو سیاسەتە چەوتەی‮ ‬بەردەوام بێت و نەدانی‮ ‬مووچە وەك كارتی‮ ‬گوشار دژی‮ ‬هەرێم بەكاربهێنێت‮.‬
ئەوەی‮ ‬بەغدا دەرهەقی‮ ‬هەرێم دەیكات تەنیا زوڵم و ناهەقی‮ ‬یەو پێشێلكردنی‮ ‬دەستوور و چەواشەكردنی‮ ‬خەڵك و خۆ دزینەوەیە‮.‬
Top