په رله مانتار و ئه ركى سه رشانى
March 1, 2018
وتار و بیروڕا
له‌م چه‌ند خوله‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ بڕیاری باشیش له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییاندا درابێت، به‌ڵام به‌گشتی خه‌ڵكی هه‌رێم و ده‌نگده‌رانی زۆر رازی نین و نه‌بوون له كاری په‌رله‌مانتاران، چونكه زۆرجار به ئاشكرا و له ئه‌نجامی ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌درا هاووڵاتی هه‌ستی به‌وه ده‌كرد كه په‌رله‌مانتاران زیاتر هه‌وڵی چه‌سپاندن و به‌یاساكردنی كۆمه‌ڵه بڕیارێكن كه له سوودی ئه‌ندام په‌رله‌ماندا بێت و زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له تایبه‌تیانه كاریان ده‌كرد و سوور ده‌بوون كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بێت.
بۆ نموونه یاسای خانه‌نشین په‌رله‌مان كه پاش هه‌ر خولێكی په‌رله‌مان ئه‌ندامانی به پله‌یه‌كی باڵا خانه‌نشین بكرێ كه له‌گه‌ڵ داهاتی زۆرینه‌ی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران زۆر جیاوازی هه‌بێت، له ڕاستیدا نابێ وابێت و نه‌ده‌بوو وابێت، چونكه له هیچ وه‌زیفه‌یه‌كدا كه‌س به ته‌نها چوار ساڵ خانه‌نشین نابێت و ئه‌وه پێشێلی یاسا‌و ڕێسایه كه نه‌ده‌بوو په‌رله‌مانتارانی هه‌رێم بیانكردایه، چونكه له وڵاتانی دیموكراتی په‌رله‌مانتار خاوه‌نی هه‌ر وه‌زیفه‌یه‌ك بێت كه ده‌بێته په‌رله‌مانتار بۆ خولێك یان چه‌ند خولێك ئه‌وا دوای ته‌واوبوونی كاری په‌رله‌مانی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری پێشووی خۆی ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مانگانه‌ی په‌رله‌مانتار به‌ڕاده‌ی ئه‌م هه‌رێمه بچووكه‌ی خۆمان جیاوازی گه‌وره‌ی نییه.
به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره كارانه هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌وه‌تا له‌كاتێكدا هه‌موو په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به چاوی خۆیان باری دارایی خه‌ڵك و ئابووری هه‌رێم ده‌زانن، كه‌چی له‌باتی ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مانگانه ده‌ستپێشخه‌ر بن و بیسه‌لمێنن كه نوێنه‌ری خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دار و فه‌رمانبه‌ری بێ مووچه‌ن، كه‌چی به‌كۆی ده‌نگ مانگانه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ خۆیان ده‌سنیشان ده‌كه‌ن كه به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ باری دارایی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی هه‌رێمدا ناگونجێ.
ئێمه ره‌خنه له په‌رله‌مانتارانی خۆمان پێش هه‌موویان ده‌گرین كه نه‌ده‌بوو ئه‌وان وه‌ك پارتی به‌و ده‌ستپێشخه‌رییه بێ جێ یه رازی بن و ده‌بوو دژی بوه‌ستن و لایه‌نگری زۆرینه‌ی خه‌ڵك بن. بۆیه هه‌ر لێره‌وه داوا له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین كه جارێكی تر به‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه‌دا بچێته‌وه و بیگێڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان كه بڕیارێكی به‌جێ له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن.
په‌رله‌مانتار نابێ خه‌می ته‌نیا خۆی بێت و ده‌بێ خه‌می خه‌ڵكی بێت.