سه باره ت به هه لبژاردن له كه ركووك

سه باره ت به هه لبژاردن له كه ركووك

چەندین ساڵە پارێزگای‮ ‬كەركووك دەیەوێ هەڵبژاردن بكات،‮ ‬بەڵام هەر جارەو حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬بیانوویەكی‮ ‬بۆ دواخستنی‮ ‬دەدۆزییەوەو نەیدەهێشت ئەو هەڵبژاردنە بكرێت كە لە راستیدا هیچ پاساوێكی‮ ‬گونجاوی‮ ‬بەدەستەوە نەبوو،‮ ‬چونكە بارودۆخی‮ ‬نێو كەركووك زۆر هێمن و ئاسایش بەرقەرار بوو،‮ ‬كەچی‮ ‬هەر حكوومەت ملی‮ ‬بۆ ئەو داوایانەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك نەدەدا‮.‬
دیارە ئەمەش هۆكاری‮ ‬خۆی‮ ‬لە پشتەوە بوو،‮ ‬چونكە حكوومەت ئەو‮ ‬ڕاستییەی‮ ‬دەزانی‮ ‬كە هەر هەڵبژاردنێك بكرێ ئەوا كورد زۆرینە دەبێت و جومگە سەرەكییەكانی‮ ‬دەسەڵات لە كەركووك بەدەست دێنێت و شەرعیەت دەدات بەو‮ ‬ڕاستییەی‮ ‬كە حكوومەتە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬بەغدا نكۆڵیان لێ دەكرد و بە هەموو شێوەیەك هەوڵیان دەدات ئەو‮ ‬ڕاستیە بشارنەوە،‮ ‬كە كەركووك شارێكی‮ ‬كوردستانیيەو زۆرینەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬كوردن‮.‬
ئێستا كە دوای‮ ‬خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئەكتۆبەر بارودۆخێكی‮ ‬نائاسایی‮ ‬و نایاسایی‮ ‬داگیركاری‮ ‬دەستی‮ ‬بەسەر ئەو شارە كوردییەدا گرتووە،‮ ‬حكوومەت كەوتۆتە پەلە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردن چونكە بارودۆخەكە لە بەرژەوەندی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬و دەیەوێ بەو پێیە واقیعێكی‮ ‬نوێ بەسەر ئەو شارەدا بسەپێنێت‮.‬
هەموو دەزانین لە دوای‮ ‬ئەو پیلانگیڕییەوە چۆن بەشێكی‮ ‬زۆر لە دانیشتوانی‮ ‬كورد لەو شارە دەربەدەركران كە بەسەدان هەزار كەس دەخەمڵێنرێت،‮ ‬ئەمە جگە لەو بارودۆخە نالەبارەی‮ ‬بەسەر كوردانی‮ ‬ئەو شارە و حزبە رەسەنەكانیدا هاتووە،‮ ‬كە بەهەموو پێوەرێك لە بەرژەوەندی‮ ‬كوردانی‮ ‬ئەو شارە و كوردستانیبوونی‮ ‬ئەو شارە نییە،‮ ‬بۆیە دەبێت بەهەر شێوەیەك بێت نەهێڵدرێت ئەو هەڵبژاردنە لەژێر پۆستاڵی‮ ‬داگیركاریدا بەڕێوەبچێت،‮ ‬چونكە ئەنجامەكانی‮ ‬بە روون و ئاشكرا دیارن‮.‬
ئەوەتا ئەو پارێزگارە بە وەكالەتەی‮ ‬ئێستا ‮ ‬ڕۆژانە لە هەوڵ دایە بۆ گۆڕینی‮ ‬دیمۆگرافیای‮ ‬ئەو شارەو نەهێشتنی‮ ‬سیمای‮ ‬كوردی‮ ‬بەو شارەوە كە لە هەموو رووێكەوە ئێستا دیارە‮.‬
بۆیە دەبێ پەرلەمانتارە كوردەكانی‮ ‬نێو ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە خوسڵەتی‮ ‬كورد و نیشتیمانپەروەرانەی‮ ‬خۆیان لەو ئەنجوومەنەدا پاراستووە كاری‮ ‬جیددی‮ ‬بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬نەهێڵن پەرلەمان ئەو بڕیارە بدات،‮ ‬كە هەڵبژاردن لەكەركووك بكرێت،‮ ‬گەر هەر بە زۆرەملێش ئەو بڕیارەیان دا،‮ ‬ئەوا ئەمان هەڵوێستی‮ ‬بەرامبەر وەربگرن و بە ئاشكرا بڵێن هەموو هەڵبژاردنێك لە ژێر دۆخی‮ ‬داگیركاریدا رەتدەكەینەوەو دانی‮ ‬پێدا نانێین،‮ ‬هەروەك دەبێت حزبە كوردییەكانی‮ ‬هەرێمیش هەڵوێستی‮ ‬نیشتیمانپەروەرانە لەو هەڵبژاردنە وەربگرن و نەكەونە نێو تەڵەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقیەوە،‮ ‬چونكە وەك وتمان ئەنجامی‮ ‬ئەو هەڵبژاردنە هیچ لە بەرژەوەندی‮ ‬كورد و حكوومەتی‮ ‬هەرێمدا نابێت،‮ ‬تەنها رەوایەتی‮ ‬بە داگیركاری‮ ‬و سیاسەتی‮ ‬بە زۆرەملێ و خۆسەپاندن دەدات و هیچی‮ ‬تر‮.‬
Top