دؤڵپێچی به‌ غدا كرانه وه ى ئه وروپاى به دواى خؤيدا هينا

دؤڵپێچی به‌ غدا كرانه وه ى ئه وروپاى به دواى خؤيدا هينا
حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬لەسەرەتای‮ ‬باسكردنی‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬چارەسەرێكی‮ ‬گونجاو بۆ كێشەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا كاردانەوەی‮ ‬هێندە توند نەبوو وەك لەدواییدا بینرا،‮ ‬تەنانەت سیاسییەكانی‮ ‬بەغدا زۆر بە نەرمی‮ ‬و تێگەیشتنەوە لە چارەسەری‮ ‬گونجاو دەگەڕان و تەنانەت باسكردنی‮ ‬جیابوونەوەی‮ ‬ئاشتیانەو پێكەوە ژیان وەك دوو دراوسێ تا‮ ‬ڕادەیەك لای‮ ‬زۆربەیان هەزم دەكرا،‮ ‬بەڵام كاتێك هەڵوێستی‮ ‬ئەوروپا و ئەمریكایان دیت كە دژ بە‮ ‬ڕیفراندۆم وەستا،‮ ‬ئەوانیش‮ ‬یەكسەر هەڵوێستیان بە تەواوەتی‮ ‬گۆڕدرا،‮ ‬هەرچەند جیاوازییەكی‮ ‬زۆر هەبوو لەنێوان تێڕوانینی‮ ‬ئەوروپا و ئەمەریكا لەگەڵ بۆچوونی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقدا،‮ ‬ئەوان دژی‮ ‬ڕیفراندۆم نەبوون وەكو پرنسیپ،‮ ‬چونكە ئەو وڵاتانە خۆیان لەزۆر مەسەلەدا پەنا بۆ‮ ‬ڕیفراندۆم دەبەن و بەكارێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬و مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬گەلانی‮ ‬دەزانن،‮ ‬بەڵام ئەوان زیاتر مەبەستیان لەدژایەتی‮ ‬ڕیفراندۆم لەسەر كاتەكەی‮ ‬بوو كە ئەوان لەدیدی‮ ‬خۆیانەوە بە گونجاویان دانەدەناو وایان لێكدەدایەوە كە ئەو‮ ‬ڕیفراندۆمە كاری‮ ‬نەرێنی‮ ‬دەكاتەسەر شەڕی‮ ‬داعش،‮ ‬كە لەڕاستیدا ئەوە دوو مەسەلەی‮ ‬جیاواز و هیچ پەیوەندییەكی‮ ‬وا گرنگی‮ ‬پێكەوە نەبوو كە كاربكاتە سەر شەڕ‮ ‬دژ بەداعش،‮ ‬چونكە لەڕاستیدا داعش بەرەو كۆتایی‮ ‬دەچوو هەروەك كەوتن و شكستیان بە ئاشكرا دیاربوو،‮ ‬بەڵام حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬سوودی‮ ‬زۆری‮ ‬لەو هەڵوێستەی‮ ‬ئەوان وەرگرت و بەشێوەیەك خوێندنەوەی‮ ‬بۆ دەكرد گوایە ئەوانیش وەك حكوومەتی‮ ‬عێراق كە‮ »‬دیموكراسی‮ ‬بۆ هەزم ناكرێ‮«‬،‮ ‬دژی‮ ‬ڕیفراندۆمن بۆیە تا دەهات،‮ ‬دوای‮ ‬ڕیفراندۆم،‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬بەرامبەر هەرێم توندتر دەكرد تا كار گەیشتە‮ ‬ڕادەی‮ ‬ئابڵوقەیەكی‮ ‬بەرفراوان بخاتە سەر هەرێم و فڕۆكەخانەو داوای‮ ‬خاڵە سنوورییەكان لە هەرێم بكات كە دەبێ‮ ‬ڕادەستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬بكرێ كە لە خودی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقیدا دەڵێ،‮ ‬دەبێت بەهاوبەشی‮ ‬بەڕێوەببرێت‮.
‬بەڵام كاتێك عێراق دۆڵپێچی‮ ‬لەسەر هەرێم سەختر دەكرد كەچی‮ ‬بەپێچەوانەوە،‮ ‬ئەوروپا هەڵوێستێكی‮ ‬زیاتر ئەرێنی‮ ‬بەرامبەر هەرێم نیشان دا،‮ ‬ئەوەبوو فەڕەنسا دەستپێشخەری‮ ‬خۆی‮ ‬كرد و داوەتی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬هەرێم و جێگرەكەی‮ ‬بۆ فەڕەنسا كرد،‮ ‬بەمەش ئابلوقەی‮ ‬لەسەر هەرێم شكاند كە مایەی‮ ‬قەدر زانی‮ ‬هەرێمە،‮ ‬هەروەك دوای‮ ‬ئەوە ئەڵمانیاش بەداوەتی‮ ‬سەرۆكوەزیران و جێگرەكەی‮ ‬ئەوانیش هەڵوێستی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬خۆیان نیشاندا،‮ ‬هەروەك وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەڵمانیاش بەهۆی‮ ‬ناڕازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقەوە كە سەردانی‮ ‬هەرێم بكات ئەو سەردانەكەی‮ ‬لەغوكرد،‮ ‬هەروەك چۆن لەمەودوا وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬بەلجیكا هەمان هەڵوێستی‮ ‬لەسەردانی‮ ‬بەغدا وەرگرت‮.
‬ئێستا لە گەورەترین مەرجەعی‮ ‬كریستیانەكان،‮ ‬لە ڤاتیكان،‮ ‬پێشوازی‮ ‬لە سەرۆكوەزیرانی‮ ‬هەرێم دەكرێ كە ئەوە نیشاندانی‮ ‬پشتیوانیەكی‮ ‬بەرچاوە لە هەرێم كە عێراق چاوەڕوانی‮ ‬نەدەكرد‮. ‬
وەك بڕیاریشە هەر لەم نزیكانەدا شاندێكی‮ ‬باڵای‮ ‬هەرێم سەردانی‮ ‬بەریتانیا بكات و چاویان بە گەورە بەرپرسانی‮ ‬ئەو وڵاتە بكەوێت كەواتە سیاسەتی‮ ‬دۆڵپێچی‮ ‬بەغدا سەركەوتوو نەبوو،‮ ‬بەڵكو كردنەوەی‮ ‬ئەوروپا و جیهانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا‮.‬
بۆیە بەردەوامبوونی‮ ‬ئەم دۆڵپێچە تەنها سیمای‮ ‬بەغدا بەرامبەر جیهانی‮ ‬شارستانی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬دزێوتر دەكات و هیچی‮ ‬دیكە‮.‬
Top