ژینگەو گەشەپێدان بۆچی؟

ژینگەو  گەشەپێدان بۆچی؟
ئەمساڵ هەشت ساڵی تەواوه كه بەبەردەوامیی بابەته جۆراوجۆرەكانم لەهەفتەنامەی ئازیزی گوڵاندا بڵاو دەكەمەوه ، كه بۆ جاری یەكەم له‌ساڵی 2010 وه ده‌ستم بەناردنی باسه‌كانم كرد.
ئه‌مساڵ هه‌ستم كرد كه له ڕووانگه‌ی بایه‌خدان به‌شاره‌زایی و پسپۆڕیتییهوه كاتی ئه‌وه هاتووه بابه‌ته‌كانم له گوڵاندا بۆ باسی ژینگه ته‌رخان بكه‌م ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1986 وه ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ باسی ئه‌ندازیاریی ژینگه‌دا په‌یدا كرد كاتێك له‌قۆناغی سێیه‌می كۆلێژی ئه‌ندازیاریی شارستانیی له‌زانكۆی مووسڵ ئه‌م بابه‌ته‌مان ده‌خوێند، له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه وه‌ك ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م رێكخراوی ژینگه‌پارێز به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز بۆ پاراستنی ژینگه له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1991 دا و، دواتریش وه‌ك سه‌رۆكی ئوفیسی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز له‌ساڵی 1992 و ، ئینجا وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق له‌ساڵانی 2003 – 2004 دا.
بۆیه به باشم زانی كه ئه‌مساڵ بابه‌ته‌كانم ببنه مایه‌ی ته‌رخانكردنی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ژینگه‌و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌كێشه‌كانی و رێگا چاره‌كانی ، چونكه به‌ده‌ركه‌وتنی شوێنه‌واره نێگه‌تیڤه‌كانی پێشكه‌وتنی مرۆڤ له بواری پیشه‌سازیی و بیناسازیی و داهێنانی چه‌ندین مه‌كینه‌و درووستكردنی زۆرێك لهكارگهو زیادبوونی له راده‌به‌ده‌ری هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه، زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان، به‌كارهێنانی بێ سنوری پێكهاته‌كانی ژینگه، گوێنه‌دان به‌چاره‌نووسی نه‌وه‌كانی ئایینده، زیادبوونی زۆری رووبه‌ری خانووبه‌ره ، كه‌م بوونه‌وه‌ی رووبه‌ری سه‌وزایی، كشانی ئاسۆیی شاره‌كان ، زیادبوونی ده‌نگ و ژاوه‌ژاوی كارگه‌و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه ، تێكئاڵانی دیمه‌نه ناهۆرمۆنییهكان و تێكدانی هه‌ستی بینین، كه‌میی هۆشیاریی ژینگه‌یی و بایه‌خ نه‌دان بهشوێنهوارهكانی پڕۆژه ئه‌نجامدراوه‌كان و...هتد، هه‌موو ئه‌مانه پاڵی به زۆرێك له توێژه‌رو كاربه‌ده‌ست و هاوڕێیانی ژینگه‌وه ناوه كه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ن له‌ئاست ئه‌م كێشه زۆرانه‌دا، بۆیه ده‌نگی ناڕه‌زایی و هاواری ترسناكیی و ئاگاداركردنه‌وه له زۆر لاوه بڵندبۆته‌وه.
بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م خهمخواردنهش تا دێت ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه‌و گروپ و لیژنه‌و وه‌زاره‌تی تایبه‌ت به ژینگه له وڵاتان دێنه ئاراوه ، به‌جۆرێك كه ڕۆژ نییه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن یان گۆڤار‌و بڵاوكراوه تایبه‌ته‌كانه‌وه باس له پیسبوونی ژینگه‌و مه‌ترسیه‌كانی پیسبوون نه‌كرێت.
وڵاتی ئێمه‌و هه‌رێمی ئێمه‌ش له‌سایه‌ی ده‌ستكردن به په‌ره‌پێدانی فراوان وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ی ساڵانی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گرفته‌كانی پیسبوونی تێدا ده‌ربكه‌وێت ، پاش گۆڕانی به‌ره‌و ژینگه‌یه‌كی پیشه‌سازیی و پڕبوونی شاره‌كانی به دانیشتووان و شه‌قامه‌كانیش به هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و، زیاده‌ڕه‌ویی له به‌كارهێنانی سامانی سروشتیی و به‌كاربردنی بێ پلانی زانستیی و ئاستێكی به‌رزی هۆشیاریی ژینگه‌یی و ژینگه‌ی رۆشنبیری‌دا.
بۆیه ئه‌ركی پاراستنی ژینگه‌و چاككردنی ، ئه‌ركێكی نیشتمانی و مرۆییه ، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌ركێكی ناوخۆیی و جیهانییه ، هه‌روه‌ك ئه‌ركی تاك و كۆمهڵگهشە له هه‌مان كاتیش‌دا.
پسپۆڕان و كاربه‌ده‌ستانی بواری ژینگه ئه‌مڕۆ له جاران زیاتر ئه‌ركی هۆشیاركردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی باس و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌نجامدانی ئه‌و میكانیزمه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه ده‌توانرێت به‌هۆیانه‌وه شوێنه‌واره‌كانی مادده پیسكاره‌كانی ژینگه نه‌هێڵن یان كه‌میان بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ پیسبوونی ژینگه بۆته یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه ئاسایشی گشت جیهانی خستۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌وه، چونكه پیسبوونی ژینگه سنووره سیاسی و ئیدارییه ده‌ستكرده‌كان ناناسێت، پیسبوونی پێكهێنهرهكانیشی له هه‌ر شوێنێكی دنیادا بێت كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر شوێنه‌كانی دیكه‌ش له‌جیهاندا.
ئێمه‌ش كه به‌شێكین له‌م دنیایه‌و له‌سه‌ر یه‌ك خاك ده‌ژین و یه‌ك چاره‌نووس له‌گه‌ڵ ته‌واوی جیهاندا كۆمانده‌كاته‌وه، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر یه‌كه‌مانه به‌پێی توانا‌و له سنووری زانیارییه‌كانی خۆی و پێگه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆیدا، هه‌نگاوێك بنێت له‌ڕێگه‌ی دوور و درێژی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌دا.
ئه‌م گۆشه‌یه‌ش یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه، به‌هیوای به‌رده‌وامبوون و ئومێدی سوودگه‌یاندن به ژینگه‌و مرۆڤ، كه زیاتر له سێ ده‌یه‌یه به‌شێوازی جۆراوجۆر‌و له پێگه‌و به‌رپرسیارێتیی جیاجیادا به‌شێكی به‌رچاوی ژیانم بۆ ته‌رخانكردووه.
Top