به ڵێنی بێ به‌ رهه‌ م

به ڵێنی بێ به‌ رهه‌ م
سەرەكوەزیرانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق هەموو سێ شەممەیەك خوتبەیەكی‮ ‬دوورودرێژ بۆ میدیاكان و بینەران سەبارەت بەدۆخی‮ ‬عێراق دەدات كە زۆربەی‮ ‬بۆ نیشاندانی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬خۆی‮ ‬لە هەرێم و بارودۆخی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬هەرێم بەتایبەتیش دۆخی‮ ‬ئابووری‮ ‬تەرخان دەكات و هەمووجارێكیش فەردەیەك بەڵێنی‮ ‬ڕەنگاو‮ ‬ڕەنگ هەڵدەڕێژێ و هیچیشی‮ ‬بەجێناهێنێت‮.‬

لەم خوتبانەیدا كۆمەڵێك داتای‮ ‬دوور لەڕاستی‮ ‬و زانستی‮ ‬دەخاتەڕوو بەتایبەت سەبارەت بە هەناردەكردنی‮ ‬نەوت بۆ دەرەوە كە تەنها دەبێتە مایەی‮ ‬چەواشەكاری‮ ‬بۆ دانیشتوانی‮ ‬هەرێم و نیگەرانكردنی‮ ‬گەلانی‮ ‬عێراق،‮ ‬چونكە ئەو حساباتانەی‮ ‬ئەو بەڕێزە بۆ نەوتی‮ ‬هەرێم دەیكات لەگەڵ واقیعی‮ ‬ئەو پڕۆسەیەدا زۆر دوورن لەیەك،‮ ‬چونكە ئەو تەنها سەیری‮ ‬ژمارە بەرمیلە نەوتی‮ ‬هەناردە دەكات و بە نرخی‮ ‬ڕۆژ حسابی‮ ‬بۆ دەكات كە ئەمە بە كردارەكی‮ ‬ژمارەی‮ ‬قەبەكراو و هەڵە پێشكەش بە گوێگرانی‮ ‬دەكات‮. ‬هەرچەند چەندجارێك هەرێم وەڵامی‮ ‬ئەو بانگەشانەی‮ ‬داوەتەوەو ژمارەی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬دەرخستووە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەفتەی‮ ‬داهاتوو هەمان ژمارەی‮ ‬هەڵە پێشكەش دەكات و‮ ‬ڕاستییەكان پشتگوێ دەخات‮. ‬ئەو نایەت‮ ‬ڕاستی‮ ‬و دروستی‮ ‬ئەو پڕۆسەیە ئاشكرا بكات و تەنها حساب بۆ ژمارە و نرخ دەكات و هیچ حسابێك بۆ بەشداری‮ ‬كۆمپانیەكان و قەرزەكانیان ناكات و هەروەك ئەو‮ ‬ڕاستیەش دادەپۆشی‮ ‬كە نەوتی‮ ‬هەرێم لە بازاڕدا بەنرخی‮ ‬كەمتر دەفرۆشێ و بەوپێیەش داهاتەكەی‮ ‬زۆر لەوە كەمتر دەبێ كە سەرەكوەزیران بە حاسیبە حسابی‮ ‬بۆ دەكات‮. ‬هۆكاری‮ ‬ئەمەش هەر ئەوەیە كە ئەو پڕۆسەیە كە بەرچاوی‮ ‬دانیشتوان،‮ ‬هەرێم گوماناوی‮ ‬بكات و بەوپێیەش سوود لە كەم مووچەیی‮ ‬و دواكەوتنی‮ ‬مووچە وەربگرێت و خەڵكەكە بۆ دەربڕینی‮ ‬ناڕەزایی،‮ ‬بەرامبەر هەرێم هانبدات،‮ ‬كە بەداخەوە لەلایەن هەندێ خەڵك و هەندێك لەو حزبانەی‮ ‬خۆیان وەك موعارەزە نیشاندەدەن پشتیوانی‮ ‬دەكرێ و وەك زانیاری‮ ‬ڕاست لەڕێی‮ ‬میدیاكانیانەوە دەیكەنە چەك و بەرامبەر حكومەتی‮ ‬هەرێم دەیخەنەگەڕ‮ ‬كە تەنها زەرەر بە هەرێم دەگەێنێت‮.‬

داتاكانی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێم وەك وەزیری‮ ‬وزەی‮ ‬توركیا دەڵێت كە نەوتی‮ ‬هەرێم لەوێوە هەناردە دەكرێ ئاشكرایەو حكوومەتی‮ ‬توركیا هەموو جارێك بەژمارە لەهەناردەو فرۆشی‮ ‬ئاگاداری‮ ‬بەغدا و هەرێم و خۆشیان دەكات كە ئەمەش پڕۆسەیەكی‮ ‬ئاشكرایە و هیچ نادیارییەكی‮ ‬پێوەدیار نییە‮. ‬

ئەگەر مەسەلەی‮ ‬داهاتی‮ ‬سنورەكانی‮ ‬هەرێمیشە ئەوا حكومەتی‮ ‬هەرێم ئامادەگی‮ ‬نیشانداوە كە نوێنەری‮ ‬بەغدا لەو سنوورانە ئامادەبن و ئاگایان لە چوون و هاتنی‮ ‬كاڵاكان و داهاتەكانی‮ ‬ببێ هەروەك سەبارەت بە فڕۆكەخانەكانیش ئەوە بەئاسانی‮ ‬دەكرێ،‮ ‬بۆیە حكوومەتی‮ ‬بەغدا-دەتوانێ گەر بەڕاستی‮ ‬دەیەوێت-لەكۆی‮ ‬بودجەی‮ ‬هەرێم ببڕێت و باقیاتی‮ ‬بنێرێت نەك ئیتر هەموو هەفتەیەك هەگبەیەك بەڵێنی‮ ‬بێ بەرهەم بۆ هەرێم بنێرێ‮.‬
Top