ريفراندؤم سه ركيشى ى نه بوو،خواستى زؤرينه ى گه ل بوو

ريفراندؤم سه ركيشى ى نه بوو،خواستى زؤرينه ى گه ل بوو

ناوزەدكردنی‮ ‬ریفراندۆم بە سەركێشی‮ ‬و شكست بە كەم زانینی‮ ‬خوێن و قوربانی‮ ‬گەلێكە كەوا بۆ سەدەیەك دەچێ لە باشووری‮ ‬كوردستان تێدەكۆشێ بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬مافە رەواكانی‮ ‬كە لەپێناویدا هەزاران شەهیدی‮ ‬بە پێشمەرگەو مەدەنییەوە داوە كە لە مێژووی‮ ‬نوێمان دا بێ وێنەیە‮.‬
ریفراندۆم شكستی‮ ‬نەهێنا،‮ ‬چونكە وەك بڕیاری‮ ‬لەسەر درا لەكاتی‮ ‬خۆیدا لە‮ ‬9/25دا كراو نزیكەی‮ ‬%93‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە بەڵێ دەنگی‮ ‬دا،‮ ‬چونكە ئەمجارە گەلەكەمان نەچووە ژێر گوشاری‮ ‬هیچ لایەكەوەو تەعبیری‮ ‬لە خواست و هیوای‮ ‬گەلەكەی‮ ‬كرد كە زۆرینەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و جیابوونەوەو دەوڵەتی‮ ‬دەوێت‮. ‬
هێمای‮ ‬هەرە دیاری‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬ئەم ریفراندۆمە شكاندنی‮ ‬تەوقی‮ ‬ترس و نیگەرانی‮ ‬و دوو دڵی‮ ‬بوو كە خرابووە هەناوی‮ ‬گەلەكەمان كە هەرگیز نەوێرێت داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بكات‮.‬
ریفراندۆم بوو بە بەڵگەیەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬گرنگ بۆ كوردو بۆ هەموو جیهانی‮ ‬سەلماند كە كورد لەپێناو چیدا شۆڕش و خەبات و قوربانی‮ ‬داوە،‮ ‬بە ریفراندۆم گەلەكەمان جارێكی‮ ‬تر بڕوای‮ ‬بەخۆی‮ ‬پەیدا كردەوە كە چارەسەر تەنیا لە دروستبوونی‮ ‬دەوڵەت دا دەبێت و هەموو چارەسەرێكی‮ ‬تر كاتییەو سەرناگرێ‮.‬
ریفراندۆم بۆ ئەوە بوو جارێكی‮ ‬تر رژێمە جۆراوجۆرەكانی‮ ‬بەغدا گەلەكەمان تووشی‮ ‬ئەنفال و كیمیاباران و قڕكردن و نەهێشتنی‮ ‬سیمای‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬و خاكەكەی‮ ‬نەكات،‮ ‬بۆیە ئەمانە هەمووی‮ ‬دەسكەوتی‮ ‬ریفراندۆم بوون ئیتر شكستی‮ ‬چی‮.‬
گەر مەبەست مەسەلەی‮ ‬شكستی‮ ‬عەسكەری‮ ‬لە‮ ‬16‮ ‬ئۆكتۆبەردا بێت ئەوە شكستی‮ ‬سەربازی‮ ‬نەبوو،‮ ‬ئەوە پیلانی‮ ‬تاقمێك بوو كە بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان و گیرفانیانی‮ ‬خستە پێش بەرژەوەندی‮ ‬خەڵك و خاك و تەنانەت حزبەكەی‮ ‬خۆشیانەوە،‮ ‬چونكە لەو شوێنانەی‮ ‬پێشمەرگە بەرگری‮ ‬كرد نە حەشدو نە سوپاو نە هاوكارانی‮ ‬نەیانتوانی‮ ‬یەك بست لە خاكی‮ ‬كوردستان داگیر بكەن‮.‬
بەڵێ شكست ئەوە دەبوو ریفراندۆم نەكرابایە‮ ‬یان دەنگی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬نەهێنابایە‮ ‬یان لە ئەنجامی‮ ‬گوشاری‮ ‬دەرەكی‮ ‬چۆكی‮ ‬دا بدایە،‮ ‬كە ئەمانە هیچی‮ ‬نەبوو ئیدی‮ ‬شكستی‮ ‬چی؟
ئەوەی‮ ‬كرا سەركەوتنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬گەلێك بوو كە ئاوا بە ئاشكرا تەعبیر لە خواستی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات،‮ ‬ئەوە دەنگی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬حزبەكانی‮ ‬نێو پەرلەمان و كوردستان بوو‮.‬
ئیدی‮ ‬كە زۆرینەی‮ ‬گەل دەنگ بە سەربەخۆیی‮ ‬دەدات ئیتر بۆ پاساو بۆ رژێم و نەیاران دەهێننەوە‮.‬
ئەوە بڕیاری‮ ‬زۆرینەی‮ ‬گەلەكەمان بوو،‮ ‬بۆیە سەرانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنیش نەیانتوانی‮ ‬بە شانازییەوە پەنجەی‮ ‬مۆریان بڵند نەكەن و دەنگ بە‮ (‬بەڵێ‮) ‬نەدەن،‮ ‬ئیتر شكست و سەركێشی‮ ‬چی؟؟‮ ‬
Top