سوپاى ده سه لات

سوپاى ده سه لات

سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬لەلایەن بەریتانیاوە لە‮ ‬1921/1/6‮ ‬دامەزرا بۆ جێگرتنەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬عوسمانی‮ ‬تێكشكاو لە جەنگی‮ ‬یەكەمی‮ ‬جیهانیدا،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬ئەم سوپایە بتوانێ لە داهاتوودا دەوڵەتی‮ ‬تازە دروستكراو بپارێزێ لە مەترسی‮ ‬دەرەكی‮. ‬

شایانی‮ ‬باسە هەر لەو سەرەتایەوە كورد ئەگەرچی‮ ‬بە زۆرەملێش لكێندرابوو بە عێراقی‮ ‬تازەوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا ئەفسەرانی‮ ‬كورد كە تازە لە دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬كە ببوە توركیای‮ ‬ئەمڕۆ‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬گرنگیان لە دامەزراندن و مەشقپێكردنی‮ ‬ئەو سوپایەدا گێڕاو ئەفسەرانی‮ ‬لێهاتووی‮ ‬وەكو تۆفیق وەهبی‮ ‬بەگ و موحەمەد ئەمین زەكی‮ ‬و دەیان ئەفسەری‮ ‬پلەی‮ ‬باڵای‮ ‬هەر لەسەرەتاوە بەشدارییان لەو سوپایەدا كرد‮. ‬بەریتانیەكان هەر لەسەرەتاوە گرنگییەكی‮ ‬زۆریان بەو سوپایەدا بەو هیوایەی‮ ‬ئەو سوپایە ببێتە هەوێنی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵام لەو هەوڵەیدا سەركەوتوو نەبوو،‮ ‬چونكە ئەو سوپایە هەر لەسەرەتاوە مۆركی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و تاك نەتەوەیی‮ ‬بەخۆیەوە بینی،‮ ‬بۆیە نەیتوانی‮ ‬هیچ‮ ‬ڕۆڵێك لەو پلانەدا بگێڕێ و بەپێچەوانەوە ئەو سوپایە بوو بە داردەستی‮ ‬دەسەڵات-هەر كێیەك بووبێ-و دژ بە گەلانی‮ ‬عێراق و بەتایبەتی‮ ‬كورد دەوەستا،‮ ‬چونكە هەر لە شۆڕشەكانی‮ ‬شێخ مەحموودی‮ ‬نەمر تا دەگاتە شۆڕش و‮ ‬ڕاپەڕینەكانی‮ ‬بارزان سوپا كوتەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەستی‮ ‬حكومەتە جیاجیاكان بوو و هەردەم لە سەنگەری‮ ‬ئەواندابوو‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬ئینگلیزەكان دەیانویست ئەم سوپایە بكەنە سوپایەكی‮ ‬نیشمانی‮ ‬و بۆ پارێزگاریكردنی‮ ‬وڵات وەك لە وڵاتانی‮ ‬پێشكەوتوو،‮ ‬بەڵام هەر لە سەرەتایەوە سوپا بووە ئالەتێك بەدەست دەسەڵاتەوە و بۆ بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەكاری‮ ‬دەهێنا،‮ ‬چونكە لە هەموو كێشەكاندا هەر پشتی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬دەگرت هەتا ئەگەر دەسەڵاتداران كودەتاچیش بوونایە‮.‬

لەپاش كودەتا عەسكەرییەكەی‮ ‬تەمموزی‮ ‬1958 ‬تا‮ ‬3‮3002 ڕووخانی‮ ‬ڕژێم هەمیشە بەدەست ئەفسەرە باڵاكانی‮ ‬سوپاوە بووە و تەنانەت سەدامیش وەك فەرماندەیەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬و بە بەرگ و ناونیشانی‮ ‬سەربازییەوە حوكمی‮ ‬دەكرد‮. ‬

هەرچەند دوای‮ ‬2003‮ ‬كورد‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە زیندووكردنەوەی‮ ‬ئەو سوپایەدا گێڕاو و بڕیاربوو لە‮ ‬17٪‮ ‬بدرێتە كورد،‮ ‬بەڵام حكومەتی‮ ‬نوێ هەر زوو پاشگەز بووە و جارێكی‮ ‬دیكە سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬ڕەنگی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و تائیفی‮ ‬گرتەوەو هەڵوێستی‮ ‬دوژمنكارانەی‮ ‬لەگەلەكەمان گرتەوە كە دوا نمونەی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017دابوو‮. ‬

ئەو سوپایە هەرگیز نەبووە سوپایەك بۆ كورد و بەپێچەوانەوە هەمیشە لەبەرەی‮ ‬دژە كورد بووە هەركاتێك هەلی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕەخسابێت‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬لە هێرش و قڕكردنی‮ ‬كورددا دیوە و نموونەی‮ ‬شاڵاوی‮ ‬ئەنفالەكان و ژەهربارانی‮ ‬شارەكانمان نموونەی‮ ‬بەرچاو و حاشا هەڵنەگرن،‮ ‬هەربۆیەش پێناچێ كورد بە ئاهەنگێڕان بۆ ئەو جۆرە سوپایە دڵخۆشبێ‮.‬
Top