له م كاته دا پشتيوانى حكومه ت پيويسته نه ك دژايه تى

له م كاته دا پشتيوانى حكومه ت پيويسته نه ك دژايه تى
ئێستا كە شاندێكی‮ ‬باڵای‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەرەكوەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە داوەتنامەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬لە ئەڵمانیایەو لەلایەن گەورە بەرپرسانی‮ ‬ئەو وڵاتەوە بانگهێشت دەكرێ كە ئەمەش دووەمین گەورە وڵاتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپایە كە بەو ئاستە بەرزە پێشوازی‮ ‬لەسەرەكوەزیران دەكات و بارودۆخی‮ ‬هەرێم و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ حكومەتی‮ ‬عێراق تاوتوێ دەكات و‮ ‬ڕاست و دروستی‮ ‬و دۆخەكە وەك خۆی‮ ‬باس دەكات،‮ ‬نەدەبوو هەر لەم كاتەدا لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬و دەوروبەری‮ ‬بەو شێوەیە كە زیاتر پشێوی‮ ‬و ئاڵۆزی‮ ‬و بێ بەرنامەی‮ ‬پێوە دیاربوو وەزعی‮ ‬هەرێم نیشان بدرێت ئەمە لەكاتێكدا گەر ئامانجی‮ ‬خۆپیشاندەران گۆڕینی‮ ‬حكومەتە ئەوا ئەو گوڕانە دەبێ بەشێوەیەكی‮ ‬ئاشتیانەو لەڕێی‮ ‬هەڵبژاردنەوە بێت كە پێشنیار لەلایەن سەرەكوەزیرانەوە كراوە بۆ پەرلەمان كە لەماوەی‮ ‬3‮ ‬مانگدا كاتەكەی‮ ‬بۆ دیاری‮ ‬بكرێ،‮ ‬چونكە لەم ماوە كەمەی‮ ‬كەماوە نەپێویست بە حوكمەتێكی‮ ‬دیكە دەكات و نە ئەو حكومەتە دەتوانی‮ ‬هیچ زیاتر بكات بەتایبەتی‮ ‬كە ئێمە ئەزموونی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬حكوومەتمان هەیە كە بەلایەنی‮ ‬كەمەوە شەش حەوت مانگی‮ ‬دەویست تا لایەنەكان لەسەر بەشداربوون‮ ‬ڕێكدەكەوتن بەدابەشكردنی‮ ‬پۆستەكان‮ ‬ڕازی‮ ‬دەبوون‮.‬
ئەمجۆرە خۆپیشاندانە لەم كاتەدا هیچ سوودێك بە هەرێم ناگەیەنێ گەر نەڵێین زیانێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لێدەدا بەتایبەتی‮ ‬كە حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە بۆسەدایە بۆ هەموو درز و كەلێنێك كە بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خۆی‮ ‬و كەمكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬هەرێم و تەنانەت هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬هەرێمیش سوودی‮ ‬لێوەربگرێ‮. ‬ئەوەتا هەر لە ئێستاوە دەنگ لە پەرلەمانی‮ ‬بەغداوە بەرزبۆتەوە كە داوا لە حكومەتی‮ ‬عەبادی‮ ‬دەكات كە بۆ بەرقەراری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬لە سلێمانی‮ ‬و دەوروبەریدا سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬بۆ بنێرێ بەو پاساوەی‮ ‬دەستگا بەرپرسەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬ناتوانن كۆنترۆڵی‮ ‬بارودۆخە بكەن،‮ ‬گوایە ئەمەش لە بەرژەوەندی‮ ‬خۆپیشاندەرانە كە حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬دەیەوێ لە ئاسایش و پۆلیس بیانپارێزێ‮!
‬ بۆیە داوا لەبەرپرسانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و دەستگا ئەمنیەكان دەكرێ كە نەهێڵن وەزعەكە لەوە زیاتر پەرەبستێنێ و لێكەوتەی‮ ‬مەترسیداری‮ ‬لێبكەوێتەوە و دوژمنانی‮ ‬هەرێم سوودی‮ ‬لێوەربگرن و‮ ‬دەبێ ئەوەش بزانن كە خۆپیشاندان مافێكی‮ ‬هاووڵاتییە،‮ ‬بەڵام لە چوارچێوەی‮ ‬یاساداو و موافەقەتی‮ ‬دەستگا پەیوەندیدارەكانی‮ ‬دەوێ دەنا لە خۆپیشاندان دەردەچێ و دەبێتە ئاژاوەگێڕی‮ ‬و پشێویی‮ ‬و بە سوودی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬و ئەو لایەنانەی‮ ‬دژی‮ ‬فیدراڵین و خوازیاری‮ ‬حكومەتی‮ ‬تاك مەزهەب و تیوكراتین دەشكێتەوە و هاوكات لاواز نیشاندانی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬شاندەكەمانە لەم كاتەدا لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا‮.‬
Top