كوردستان یەكڕیز و یەكدەنگە

كوردستان یەكڕیز و یەكدەنگە
بەر لە كاراكردنەوەی پەرلەمان و شەرعیەتتدانی بە بڕیاری ریفراندۆم و بەر لە كەرنەڤاڵەكەی سلێمانی، نەدەكرا ئیدیعای یەكریزی بكرێ.
ئێستا كوردستان بە خەڵك و هێزە سیاسییەكانی، بە ناوچە جیاجیاكانی، بە دامەزراوەكانی، بە پێكهاتەكانی، لەسەر یەك ئەولەویەت و بۆ یەك ئامانج كە سەربەخۆیی و سەرخستنی ریفراندۆمە، كۆك و هاودەنگ و یەكگرتووە.
ئەو دوو حزبەی لە ئیجماعی نیشتمانی دەرچوون، خەریكە لە بیردەچنەوە، نە لە ناوخۆدا كەس ناویان دێنێ و نە نەیارانی كوردیش هیچ ئومێدێكیان پێیان ماوە، چونكە دەزانن كاریگەرییان لەسەر دەنگدەری كورد بە حەددێك كەمبۆتەوە كە هیچ لە ئەنجامی ریفراندۆم ناگۆڕێ، بۆیە دەستیان لێ شتوون .
گفتوگۆیەك بە ناوی گفتوگۆی بەرەی بەڵێ و بەرەی نەخێر وجودی نەماوە.
هەندێك كەس ماون هێشتا نەخیرچین، ئەوانە دەزانن چ دەگوزەرێ و دەزانن هەڵەبوون، بەڵام (كوردە غیرەتی) تێكەوتوون و لە روویان نایە بڕیار بگۆڕن. ئەوانە لەناو دڵەراوكێیەكی كوشندەدان. چركەیەك زووتر بگەڕێنەوە، قازانجیانە.
Top