ئيران و فورسان..

ئيران و فورسان..
ئەمريكا بە جدييەتي .. خوێندنەوەيەكي نوێي بۆ بەرژەوەندييەكاني و بەرنامەيەكي حاسمي بۆ كۆتايي شەڕي داعش و سەپاندني هاوكێشەيەكي نوێ لە ناوچەكەدا هەيە. ئيران چيتر ناتوانێ رێگري ئەو بەرنامەيە بێت. حەشد و پەكەكە و مالكي و ئەكرادي مالكي بچوكترن لەوەي باري لاري ئيران راستبكەنەوە و بە قنە شەڕ و ئيستفزازكردني پێشمەرگە كار لە ئەمريكا بشێوێنن. نە ئەمريكا رێ بەوە دەدات و نە پێشمەرگە كە بە ئەركي زۆر گەورەترەوە سەرقالَە، كاتي هەيە بۆ ئەو مندالَبازاڕييە.
شنگال ديتەوە سەر كوردستاني سەربەخۆ. پەكەكە و حەشد و تەواوي تەشكيلاتي سەر بە ئێران دەبێ لەوێ و لە تەواوي مەشهەدي سەربازيي ناوچەكە بكشێنەوە. رێگە نادرێ پەكەكە لە شنگال رێرەو بۆ ئيران بەرەو سوريا دەستەبەر بكات. لە سوريا ئەمريكا لە نێوان توركيا و يەكينەكاني پەيەدە دا نەيدەزاني كاميان هەلَبژێرێ، گەڕانەوەي پێشمەرگەي رۆژئاوا، تاكە چارەسەري ناوەندە و ئەمريكا لە دلَەراوكێ قورتار دەكا و زماني توركياش كورت دەكاتەوە. دەبێ سەربگرێ و ئيران ناتوانێ لە رێي پەكەكەوە رێگري لەم هەنگاوە بكات.
لە جياتي ئەم هەموو سەريەشە و خەلك بەكرێگرتن و جاش و فورسان راگرتنە، ئيران رێيەكي ئاسانتري لە پێشە، نەرمكردني دەست و پەنجە لەگەلَ حەتمييەتي سەربەخۆيي كوردستان و كۆتاييهێنان بە گەلەكۆمەي مەزهەبي لە ناوچەكەدا .
Top