لە گۆڕانکارییەکانی دوای موسڵ من ئاوها لە ڕوانگای بارزانی دەگەم

لە گۆڕانکارییەکانی دوای موسڵ من ئاوها لە ڕوانگای بارزانی دەگەم
بە خوێندنەوەی من بۆ ڕوانگای سەرۆک بارزانی، سیاسەتی بارزانی سیاسەتێکی زۆر جدی و واقیع بینانەیە و بە هێزەکی عەسکەری زۆرەوە، بە تەواجودێکی سیاسی و عەسکەری لەسەر ئەرزەوە زۆر بە هێمنی مامەڵە لەگەل هەموویان دەکات. لەگەڵ ئەوەدا نییە کە بەهیچ شێوەیەک پێکهاتەی سوننە ستەمی لێ بکرێ، هەروەها بە چاوێکی ستراتیژییەوە دەروانێتە دابین کردنی سوننەکانی دوای داعش لە موسڵ و لە ئەنبار و لە تکریت چ وەک هەرێمێک بن یان دەوڵەتێک، لەگەڵ کوردستان دەبێ هەموو کات بەیەکەوە بن چونکە بەرژەوەندییەکانیان لێک نزیکن و دەتوانن دۆستایەتی یەکتری بکەن و دەشتوانن زەرەریش بەیەکتر بگەیەنن. سەلامەتی و ئیستقڕاڕی پێکهاتەی سوننە لە داهاتوودا،لە روانگەی بارزانییەوە بەشێکە لە قوڵایی پاراستنی ستراتیژی کوردستان و خزمەتی سەلامەتی کوردستان دەکات. هەروەها بۆ پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکەدا و بۆ پاراستنی کوردستان لە هەر هێرشێکی توندرەوانە یان سەربازی لە ناوچەکەدا گەر بکرێ. من پێم وایە بارزانی بە کردەوە رێگە نادات هیچ داڵانێک بکرێتەوە کە بەسەر پێکهاتەی سوننەدا بڕوات. ئەم کێشەیە بەردەوامە، من پێموایە لە کۆتایی و لە کاتی خۆیدا ئەو هێزانەی کە لەسەر ئەرزن دەست بە گرتنەوەی موسڵ دەکەن، ئەم هیزانەش کە ئەمەریکاو کورد و بەشێک لە سوپای عێراق و لەوانەیە بەشێک لە حەشدی شەعبی کە گرەنتی هێمنییان دابین کرابێ و لە ناوچەکەدا لەژێر چاودێرییەوە تەواجودیان هەبێ. تورکیا وجودی هەیە بەشداریەکەشی لە کۆتاییدا تەعریفێکی بۆ دۆزرایەوە. رێگە بە پەکەکە و پەیەدە نەدرا هیچ بەشدارییەک بکەن، سەرەنجام ئەگەر ئەوانە زیاتر خۆیان تێهەڵقورتێنن لەوانەیە بەرەوڕووی پێشلێگرتنی عەسکەری ببنەوە. حیزبە توندڕەوەکانی سلێمانی ئەگەر گرەویان لەسەر ئەو بابەتە کردبێ، لە کۆتاییدا ئەوانیش دەستیان لە بنی هەمبانە دەردەچێ، چونکە ئەوە سیاسەتێکی هەڵەیە و خزمەتی ستراتیژی هاوپەیمانان لە ناوچەکە ناکات، خزمەتی کوردستانیش ناکات.
Top