(16)ی ئاب ئەستێرەگەشە پشكووت
August 17, 2016
وتار و بیروڕا
ەەر دەتگوت گەردوون پەرێشان حاڵەو كەنەفتی سای ترازانێ بووە، ئیدی چەرخی گەڕ ناخوات و چوون دەروازەیەكی شەق و شڕ لە گرێژنە دەرچووە.
ڕێبوارانی كاروانەكەمان، ەەر دەیانگێڕایەوە: ەەمووان پەرۆشی رێكردن بوون، ەەموان چاویان لە گومەزەی بێ كۆتایی ئاسمان بڕیبوو، گەورە و بچوك چاوانیان لە قووڵایی ئاسۆكاندا نقوم كردبوو.
ریش چەرمووكان وێردی باوانیان، لەگەڵ رەحمەت لێبوونیان دەگووتەوە: كاروان مەحاڵە ەەنگاوێ بەبێ رێنمای ئەستێرەكان ەەڵبەێنێتەوە، ئەستێرەكان دوربین و رێبینن. چاوساغی كارواننان بووە، گەلۆ نزای خێر بكەن، بەڵكە یەزدان ئاسمانمان بە ئەستێرەكان چراخان بكات، ئەودەمە، ئەوە حەوتەوانە، ئاوێزە، گەلاوێژ، كاروان كوژە، بەیانە ئەستێرە، ئەستێرەگەشە، ئەودەمە نەك بە تەنەا بەری پێشمان، بگرە بە درێژای رێگاكە، تا دەستەو ملانی ەەوار دەبین و، خودا یاربێ بە بۆ و بەرامەی خاكی سەرفرازیمان شاد و شوكور دەبینەوە.
ئەوا بێ ئەستێرەیی كارێكی ئەوتۆی كردووە، لە تاو شەوزەنگی ئەنگوستەچاودا نەك ەەر ناتوانین رێگا ببینینەوە، بەڵكو راست و چەپ و رۆژئاوا و رۆژەەڵاتیش نابینینەوە، كاری قیبلەنیماش لەكاركەوتووە.
دیارە ئەەریمەنی ئاشووب بە جۆرێ دەستی ناوەتە بینە قاقای زەینی رێگا بینینەوە، بگرە بۆ رێگرتن لە كاروانەكەمان، ەەر لەتەك چاوم ەەڵەێنان یەكەم تەزولەی روناكی بەر لە گزنك پەخشانكردن، دێوی رەش و بۆر و سپی و حەوت سەرو ڕەوە گورگی چاو سووری خوێنین و برسی بە درێژایی ئاقارەكان بەشەپول و لوورە لوور دەەاتن و دەچوون.
مێروولەی مێروولەئاساش نەیئەتوانی سەردەركاو ببزوێ، خودایە دەروی میەر و نەواتمان بە رووماندا واڵابكە... ئامین خوودایە ەەزار جار ئامین.
دەنگێكی ئەوتۆ لەو دیو پەردەكانی نادیارییەوە چریكەی ەات لە دەنگە زەنگییا سۆزی دەنگەكەی داوود پێغەمبەر بوو، ەەموو دنیا لە عرزەتا بووبووە تەنەا گوێیەكی پەرۆشی بیستن.
بۆ چەند ساتێ دەنگی لێدانی دڵانیش نەدەبیستران.. فەرمووی: كوردینە ئاەونزولەتان گیرا دەبێ و چاوەڕوان بن، چاوەڕوانی لە ناو سۆزەی تەەلیلە وئەڵڵاەوئەكبەردا ئاوێتە بوو... ئەڵقەی كۆڕی ئاوات و ئەڤین ەێندە گەرم بوو، لەو ئاقارانەوە بۆ كروزی پەراسوی گڕتێبەربووی، حەوت قۆناغ دەچوو، داروبەرد خۆی پێنەدەگیراو دەەاتنە جومبوش،
سەمای عەرد و ئاسمان بوو... گەلۆ ەاوارە بڕوانن:
ساڵەهای ساڵ بوو
دەلێ لێ لێ، دەلۆ لۆ لۆ...
زۆر لە مێژە
ڕستە ئەستێرەی گەردنی ئاسمان
رەواوەتەوە و مروارییەكانی بێ سۆراغن
كەس نازانێ كوێوە چوون
بۆتە داغ و جەرگ دەسووتێ
دڵ لە سینەدا ەەڵدە قرچێ
ئەوە شەرای سۆزەی پەرۆشی یە
مانگ لەو دیوو شوراكانی نەبووندایەو
ەەرچەندە خۆی رادەپسكێنێ و قەستیتی
ئەڵقەی زنجیرەی پۆڵاینی پێ كۆتكراوی ببسێنێ
دەیەوێ ەەر چۆنێ بێ، بەنمە تریفەی چاوانی
دڵی ئەستێرەكان بداتەوە و ئاەێكی فێنك
بەناخ و دەروونیان بگەیەنێ...
بەڵكە بۆ ئەو وادەیە چاوكەنەوە
كە پێی دەگوترێ: (16)ی (ئاب)ی (46)
***
خەڵكە ئێوە و خوداتان
تەماشاكەن:
كانیاوەكان ، جۆگەلەكان ، سەرایای دەریاچە و ڕووبارەكان...
تۆقرەیان لەبەر ەەڵگیراوە و خۆ ناگرن
یەكانگیربوون، سەری شەپۆلی تۆڕ و تووڕەیان
گاشەبەردی كەنارەكان ووردوخاش دەكات
ئەسپێكی سەرشێتی ەەڵشاخاوەو باڵی گرتووەو ناڵەكانی چەخماخە دەدەن
ئاواتیەتی كاروانەكە ملی رێگا بگرێتەبەر
بۆ گەیشتن بەەەوارگە..ئەوا كێوانی سەخت دەبڕێ
بۆ ئەو رۆژەی وەكو جاران
بە لەنجەو لار ریگا ببڕێ
كە جاڕ بدرێ:
(16)ی (ئاب)ی (46)ە
بەرەو ئاسۆی گوڵاڵە رەنگ ڕێگا ببڕێ
***
لە دوور و نزیك بڕوانن
لێی دەرمەكەن، مەیپەڕێنن
ئەوە شنەبایە، سۆزەی بەیان و سروەیە
باەۆزەكان، رەشەبا، زریان
گرژ و توورەن، چەپ و راست و
رۆژەەڵات و، رۆژ ئاواشیان
وێڵ و بزر كردووە، ناپارێزن
چیا و دارستان ڕادەماڵن
نیازیان وایە ەەموو دونیا تەیبكەن
ەەناسەی سوارە و ناسرەوێ
گیڤەی ەەنگاوەكانی دێ
بەرەو نادیارێ ملدەنێ
داخۆ لەكوێ لەنگەر دەگرێ
ئارام ناگرێ و مارخولانییە
بۆ ئەو رۆژە بە پەرۆشە
(16)ی (ئاب)ی (46)ە
كە بارزانی نەمر ناوی زادەكەی لێنا
پارتی .. پارتی .. پارتی
***
تەماشاكەن، بە چاوی خۆتان ببینن
چیاكانی وڵاتەكەم
چۆن باوەشیان بەیەكداكرد
قەدیان لە یەكدی ئاڵاوە
گەردنیان سەر ئاسمان كەوت
تۆبڵێی حەشر و نەشربێ؟
وا جەجاڵە و راپەڕیوە
ئەوا ەەر ەەڵدەكشێن
ئامان ئامان وا دیار نەمان
لە چڕی تاریكیەكەدا توانەوە
بوونە قوربانی ئەو رۆژە پیرۆزە
كورد ناوی پارتی تیادانا
(16)ی (ئاب)ی (46)بوو
***
چی باڵندەی خودا ەەیە
لە گەرمیان هەتا زۆزان
ەەر هەموویان لە شەقەی باڵیاندا و فڕین
لە ساتێكدا، لە بازنەی ئاسمانێكدا
بوونە یەك باڵندەی رەنگین
دەنگێكی ئەوتۆی خۆشی بوو
بەرد بە سۆزی دەتوایەوە
فڕی فڕی، ەەتا دەنگی
بێ لانەی و بێ نازیا
كپ و خنكاو نەما
ئەمیش چووە گەرووی ئەو شوێنەوە
كە چیا و دارستان و با و
تاڤگەی هەڵچووی رووبارەكان
لەو ئاستەدا لەنگەریان گرت
تیادا كۆڕیان بەست و
ەەموان سەرەەڵگرتووی ئاواتێك بوون
سویندخواربوو نەیەنەوە
ەەتا ئاسمانی ئەم خاكە
بە ئەستێرە نەژێتەوە
كاروان زایەڵەی زەنگی بێ و
بە ەەواری ەیوا شادبێ
بەر لەوەی شەو بەرووی رۆژدا بشەكێتەوە
ئاسمان بووە چراخانێ
بە شەوارە ئاوی چاوی دەفڕاند
ئەڵڵا بابی كوردان دەنگ دلێرە:
ئادەی گەلۆ: (شەوی سەركەوتنە ئەمشەو)
(16)ی (ئاب)ەو رێگای سەركەوتن واڵایە
***
ەەر ئەو شەوە، بەر لە دەمەوە بەیان
ئاسمانە ئەستێرەیەك ژیا
گشتیان ئەستێرەگەشە بوون
كام رووناكییە پڕتەوە
قوتیلە رۆن گەرچەكی بوو
دەنگی بانگ و زایەڵەی زەنگ
گوێی گەردوونی كەڕ كردبوو
ەەموان لە دوای باوكە گەورەی رابەرەوە
سڵاوی نوێژیان دایەوە و پیرۆزیان كرد
(16)ی (ئاب)ی (46)مان
رۆژی سەرەەڵدانی پارتی یە
رێبازەكەی بابی كوردان مستەفای بارزانی یە
***