راستە نوخبەی سیاسی کورد ناکۆکن، بەڵام نابێ میللەت بە مەحروم بوون لە مافی چارەنووس باجی ئەو ناکۆکییە بدات.
May 17, 2016
وتار و بیروڕا
نوخبە مافی ئەوەیان ھەیە ناکۆک بن، بەڵام لەسەروو ئەوانەوە میللەت ھەیە و مافی ئەوەی ھەیە سەربەخۆ بێت.
ئەمە ئەسڵی مەسەلەکەیە. مەسعود بارزانی پەنجەی لەسەر ئەم راستییە داناوە و بۆیەش داوا دەکات ریفراندۆم بکرێ و میللەت بڕیار لە چارەنوسی خۆی بدات.
ھیچ یاسا و رێسا و لۆژیکێک ناڵێ ھەر میللەتێک حیزبەکانی ناکۆک بوون، مافی دیاریکردنی چارەنوسی نییە.
دەبێ ھەموومان لەم راستییە سادەیە تێبگەین. تا ھەموومان روومان لە سەربەخۆیی بێت.