هەڵكشان و داكشان لەڕەوتی پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو یەكێتیی ئەوروپادا

هەڵكشان و داكشان لەڕەوتی پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو یەكێتیی ئەوروپادا
هیچ كات بەقەد ئێستا پەیوەندیی نێوان توركیاو یەكێتیی ئەوروپا ناڕۆشنء لێلأ نەبووە. هەرچەند نە ئەوروپییەكان بەئاشكرا رایانگەیاندووە كە توركیا وەرناگرنء نە توركەكانیش بەئاشكرا رایانگەیاندووە كە لەهەوڵەكانیان بۆ چونە ناو یەكێتیی ئەوروپا پەشیمان بوونەتەوە، بەڵام هەست بەوە دەكرێ كەپەیوەندییەكە ساردو سڕییەكی زۆری تێكەوتووە.
ئەوروپا هێشتا پێ لەسەر پێوەرەكانی كۆپنهاگن دادەگرێء ئامادە نییە بەبێ مەرج هیچ دەوڵەتێك بەئەندام وەگرێت، بەڵام لەتوركیا نە عەلمانییەكان پێش هاتنە سەر كاری پارتی دادو پەرەپێدان توانیویانە مەرجەكانی كۆپنهاگن جێبەجێ بكەنء نە ئیسلامییەكان پاش هاتنە سەر كاری دادو پەرەپێدان توانیویانە هەنگاوی هەڕاو بۆ رازی كردنی ئەوروپا هەڵبهێنن.
لەگوتاری سیاسیی راگەیەنراویدا، ئەنكەرە هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی كەدەبێ بەئەندامی یەكێتیی ئەوروپا وەربگیرێ. بەشێكی زۆری ناوەندە سیاسییەكان بەگومانەوە ئەم جۆرە لێدوانانەیان لێكداوەتەوە بەلایانەوە سەیر بووە حزبێكی ئیسلامیی پارێزگار كار بۆ بەدی هێنانی هەمان داوای عەلمانییەكانء لیبرالەكان بكاو هەوڵی ئەوە بدا كەتوركیای موسڵمان ببێ بەئەندامی یانەیەكی مەسیحی.
لەم هەلومەرجەی ئێستادا بەگومان كەوتن لەلێدوانەكانی پێشوی پارتی دادو پەرەپێدان لەم بارەیەوە زۆر زیادی كردووە، چونكە بەدرێژایی ئەو ماوەیە ئەنكەرە كەمترین مەرجی كۆپنهاگنی جێبەجێ كردووەو هەر سووریش بووە لەسەر ئەوەی كەدەبێ وەربگیرێت، لەكاتێكدا دەشزانێ بەبێ جێبەجێ كردنی مەرجەكان چانسی وەرگرتنی نییە.
بۆچونێكی وا لەئەوروپا خەریكە گەڵاڵە دەبێ كەپارتی دادو پەرەپێدان لەماوەی رابردووداو لەكاتی ململانێی سەختی لەگەلأ دامەزراوەی سوپاییدا، پێویستی بەپشتیوانیی ئەوروپا بووە. لەو ماوەیەدا ئەنكەرەو یەكێتیی ئەوروپا بەبێ ئەوەی هیچ رێككەوتنێكی نووسراویان لەنێواندا بێ، یەكدەنگ بوون لەسەر ئەوەی كەدەبێ توركیا بكرێتە دەوڵەتێكی مەدەنیء دامەزراوەی سوپا ملكەچی دەسەڵاتی مەدەنی بێت. ئەنكەرە، بەپشتیوانیی ئەوروپاو رەزامەندیی ژێربەژێری ئەمریكا، بەئاواتی خۆی گەیشتء ململانێكەی لەگەلأ دامەزراوەی سوپاییدا بەقازانجی خۆی یەكلا كردەوەو هیچ بیانووێكی یاسایی بۆ دەستێوەردانی سوپا نەهێشتەوە.
دوا بەدوای ئەمە، ئەنكەرە چیتر خۆی بەجێبەجێ كردنی مەرجەكانی كۆپنهاگن سەرقالأ نەكرد. ئەمەش لەناوەندە رۆژئاواییەكاندا شتێكی وای لێ هەڵدەكڕێندرێت كە ئەنكەرە كاری بەئەوروپا نەماوەو مەسەلەی وەرگیرانء وەرنەگیرانی لەیەكێتیی ئەوروپا لەپێشی پێشەوەی ئەجینداكەی نییە. لێرەدا مەسەلەكە وەك ئەوە دێتە بەرچاو كەپارتی دادو پەرەپێدان هەر لەسەرەتاوە كەیفی بەوە نەهاتبێ كە توركیا ببێتە ئەندامی گروپێك كە لەڕووی شارستانیء كەلتورییەوە لەگەلأ توركیادا هەڵناكات. ئەمە بەم مانایە دێ كەپارتی دادو پەرەپێدان لەتاكتیكەكەیدا زۆر سەركەوتوو بووە، چونكە هەم توانیویەتی گورزێك لەكەمالیزم بوەشێنێء سنوورێك بۆ دەستێوەردانی سوپا لەكاروباری سیاسەت دابێت، هەم كەمترین مەرجی كۆپنهاگنی جێبەجێ كردووەو هەم ئۆباڵی وەرنەگیرانی توركیای لەیەكێتیی ئەوروپا خستۆتە ملی ئەوروپاوە. لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە كەپارتی دادو پەرەپێدان راستگۆ بووە لەگەلأ بیروباوەڕی خۆیء نەیهێشتووە توركیای موسڵمان ببێ بەئەندامی گروپێكی ناموسڵمان. ئەماندا پۆل لەرۆژنامەی "تودەی زەمان" بەمجۆرە گوزارشت لەم مەسەلەیە دەكات " لەقۆناغی پاش هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا، پێناچێ پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی ئەوروپاو توركیا بەرەو چاكبوون هەنگاو بنێن، بگرە ئەم پەیوەندییە هەڕەشەی خراپتربوونی لێ دەكرێت. لەگەلأ ئەوەشدا نابێ یەكێتیی ئەوروپا دەستبەرداری توركیا بێ بەڵكو دەبێ بەردەوام بێ لەسەر تێهەڵكێش بوونء هاندانء لەكاتی پێویستیش دەبێ رەخنە لەحكومەت بگرێء هەروەها لەهەمان كاتدا پێویستە بگاتە لای ئەو گروپانەی كۆمەڵگا كە هێشتا بەپەرۆشن بۆ پشتگیریی یەكێتیی ئەوروپا".
پێشبینی دەكێت پەیوەندیی توركیا لەگەلأ یەكێتیی ئەوروپا بەتایبەتیء لەگەلأ جیهانی رۆژئاوا بەگشتی، بەقۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕێ كەئەمەش بەدڵنیاییەوە كاریگەریی لەسەر هەموو هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە دەێت.
Top