سه روه ریی کۆمه ڵگا له بڕیاردان و بنیادنانی نیشتیمانی له هه رێمی کوردستان
November 1, 2012
وتار و بیروڕا
بە گشتی تاکێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەگمەن سەرکەوتوو دەبێت لە وەبەرهێنان و تازەکاری و پێشخستن لە کۆمەڵگاکەی خۆیەوە، بەڵام نموونەی ئەوانە زۆرن کە بە هەر شێوازێک دەرباز بووبن بۆ وڵاتانی پێشکەوتوو، توانیویانە سەرکەوتن بەدەست بهێنن نەک تەنیا لەسەر ئاستی تاک بەڵکو دەستکەوتەکانیان و تازەکاریەکانیان لەسەر ئاستی جیهاندا دەنگیان داوەتەوە.
ئەمەش ئەو ڕاستیانە دووپات دەکەنەوە کە پێوەری جوگرافی کاریگەر نییە لە ئاستی بەهرەداریداو ئەوەی کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوشێوازەکانیان بە کۆیلەیی هێشتۆتەوە ئەو سیستم و یاسا‌و ڕێسا کۆمەڵایەتیانەیە کە بەسەریاندا سەپێنراوە و لە ژێر سێبەریاندا دەژین.
لێرەدا با‌س لە سیستمی مووچە دەکەین لە کەرتی گشتیدا وەک یەکێک لە ئامێرە سەرەکیەکانی سەپاندنی سالاری یان خزمەتکاری لە بەینی حکومەت و کۆمەڵگادا.
خۆشبەختانە لەم چەند ساڵانەی ڕابردودا گەلێک هەنگاوی گەورە نراون کە بە هۆیانەوە هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌وتنێکی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه و به ڕاده‌یه‌کی دیار له به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراقی جیا کردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدا خه‌ونی گشت کوردستانیه‌کی دڵسۆزه به خاک و نیشتیمان، بارۆمه‌تری مه‌ترسی لای ناحه‌زانی به‌رز کردۆته‌وه‌و له دۆزینه‌وەو قۆستنه‌وه‌ی فرسه‌تدان بۆ تێکدانی. هاوکات، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ری وریایی نه‌خرێته گه‌ڕ، وه‌ک گشتمان ده‌زانین ڕووخاندنی خه‌ونه‌کانمان زۆر ئاسانتر ده‌بێت له بنیادنانه‌که‌ی که وه‌ک گه‌لێک له وته‌بێژان ئاماژەی پێ ده‌که‌ن به خوێنی هه‌زاران لاوانمان هاتۆته‌دی.
سەره‌ڕای گشت ئەو کارە پیرۆزانەی کە تا ئێستا بە ئەنجام گەیەنراون، کەموکوڕیەکی زۆر هەن که گه‌لێکیان دەر‌ئه‌نجامی تاڵان کردن و به‌کارهێنانی سەرمایە سروشتیەکانمان بوون له لایه‌ن ناحەزانمانه‌وه بۆ کاول کردنی ماڵی کوردی و ئه‌مانه‌ش ئاسەوارێکی قووڵیان لە دەروونی کوردستانیاندا به‌جێهێشتوه. واتە کۆمەڵگاو گەنجانی ئەمڕۆمان پاشماوەو دەرئەنجامی زیاد لە سی (30) ساڵ حوکمڕانی چەوتن کە تێیدا زیاد لە چوارهازارو پێنج سەد گوندی وێران‌کراو و هەڵەبجەو ئەنفالکراوان و زیندەبەچاڵ کراوان و ڕاگوێزراوانن و هەر ئەمانەش گرژیەکی وایان لە بیر و بۆچوونی کۆمەڵگادا بەجێ هێشتووە بۆ دژایەتی دەسەڵات کە بە ئاسانی ڕیشەکێش نابن. دەرباز بوون لەم تەوقە کاری تەنیا لایەن و توێژێک نییەو کۆمەڵگا بەگشتی بەرپرسە لێی. هەر وەک ڕۆژێک لە مێژوودا مارتن لوپەر کینگ بە جەماوەری ڕاگەیاند: من خەونێکم هەیە، دەبێت کۆمەڵگای کوردستانی ئەمڕۆ دەست لەناو دەست پێکەوە بڵێن ئێمە خەونێکمان هەیەو کاری بەجێ بکرێت بۆ بەدیهێنانی. ئەمەش پێویستی بە ئەوپەڕی هوشیاری و هەستی لەخۆبوردن هەیە لە گشت توێژەکانی کۆمەڵگاکەمانەوە تا بتوانین بە هاوهه‌ستی و هاودەنگی و هاوڕەوتی چارەنووسمان بەرەو کەناری ڕووناکی ببەین.
پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ش ته‌نیا به کرداری زانستیانه ده‌بێت. به تایبه‌تی له کاتێکدا که به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانی به دامو‌ده‌زگای حکومه‌ت و حزبه سیاسیه‌کان و زانکۆکان و ڕۆشنبیرانی زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و چین و توێژی هه‌ژارو کاسبکاران و قوتابی و خوێندکارو جوتیاران و ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ له یه‌ک دوور ده‌که‌ونه‌وه‌و هه‌تا خوا نه‌خواسته وای لێ دێ هه‌رلایه‌نەی له شیوێکدا خۆی ده‌بینێته‌وه که هیچ له‌وانی دیکه‌ی لێوه دیار نابێت.
به‌ربه‌ستی ئه‌م سیناریۆ ناهه‌مواره‌ش کارێکی ئاسان و ساده نییه له کاتێکدا که ته‌وژم و شێوازی گۆڕانکارییه‌کان له وڵاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له میدیاکاندا به‌دی ده‌کرێت و به‌نداوی قینی کۆمه‌ڵگا و بێ به‌شییان له بڕیارداندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بڕیارده‌رانی ڕاماڵیوه.
ئه‌زموو‌نی وڵاته سه‌قامگیره‌کان
دەیان ساڵ لەمەوبەر وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان که‌وتنه به‌رپاکردنی یاسایەک لە ژێر دروشمی سه‌روه‌ری نه‌خۆشدا (Patient Centeredness) کە چیتر ئه‌وه‌ی پزیشکان به شیاویان ده‌زانی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌که نه‌یاندەتوانی به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌که‌یدا بسه‌پێنن له ڕێگای چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌یدا به‌ڵکو ته‌نیا بۆیان هه‌بوو پێویست بوو له سه‌ریان که پلانه‌که‌یان به ڕاشکاوی بۆ نه‌خۆشه‌که ڕوون به‌که‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر و پشکه (choice) جیا جیا کانی به وردی بخه‌نه به‌ر چا و بڕیاردان له سه‌ر هه‌نگاوی داهاتوو تەنیا له‌ده‌ستی نه‌خۆشه‌که‌دا بێت و هه‌رچی بڕیارێک بدرێت به فه‌رمی بچه‌سپێت. ئه‌م کرداره نه‌ک تەنیا ئاستی زانستی و هوشیاری نه‌خۆشه‌که‌ی به‌رز کرده‌وه، به‌ڵکو پێوه‌ندی به‌ینی نه‌خۆش و پزیشکی به ڕاده‌یه‌کی باش به‌هێزتر کرد و ته‌نانه‌ت پزیشکانیشی پاراست له هه‌ر ئەگه‌رێک که دادگا تاوانباریان بکات ئه‌گه‌ر پلانی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. هه‌روه‌ها به‌رپاکردنی ئه‌م یاسایە چه‌نده‌ها ده‌زگای ته‌ندروستی له وڵاته‌کانی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا پاراست له مایه‌پووچی و به ڕاده‌یه‌کی وا دیار سەرکه‌وتوو بوو که ئێستا له قه‌باره‌ی پێوه‌ندی نه‌خۆش و پزیشک ده‌رچووه و گشت کۆمه‌ڵگای گرتوته‌وه. واته، به‌هه‌مان شێواز، با‌س له سه‌روه‌ری کۆمه‌ڵگا (Public Centeredness) ده‌کرێت هه‌روه‌ک له هه‌رێم به گه‌رمی سه‌روه‌ری کۆمه‌ڵگا دروشمێکه که له وته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیراندا به گوێی کۆمه‌ڵگادا دراوه.
سه‌روه‌ری کۆمه‌ڵگا
هه‌رچه‌نده ئه‌م دروشمه له دوو وشه پێکهاتووه، نا‌وه‌ڕۆکه‌که‌ی گه‌لێک گه‌وره‌یه و به‌رپاکردنی ده‌یان به‌رابه‌ر قووڵتر‌و گه‌وره‌تره، به‌ڵام پاداشته‌که‌ی هێنده به‌رزه که له‌وانه‌یه خه‌ونی گشت کوردستانیه‌کی دڵسۆزی زۆر به زیاده‌وه تێدا به‌دی بکرێت و له گشت سامانه سروشتیه‌کانمان به‌نرخ تر بێت، چونکه ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی به‌گه‌ڕخستنی گشت توانا مرۆییه‌کان ده‌بێت به کۆده‌نگی و هاوده‌نگی و هاوبه‌شی له ده‌رئه‌نجامی کرداره‌کانماندا به چاره‌نووسی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی و گشت ته‌وه‌ره‌کانی دیکه‌وه.
به‌رپاکردنی ئه‌م ستراتیژه له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان به‌وه ده‌ستی پێ کردوه که به زانستیانه‌و به به‌رده‌وامی نرخی کار بۆ گشت توێژه‌کانی که‌رتی گشتی و تایبه‌ت ده‌خه‌مڵێنرێت له که‌مترین بڕه پاره‌ی ڕۆژانه یان مانگانه‌وه که له سه‌روو هێڵی هه‌ژاریه‌وه ده‌خه‌مڵێنرێت تا به‌رزترین مووچه و هاووڵاتی بۆ خۆی سه‌رپشک کراوه له به‌ڕیوه بردنی ماڵی خۆی. به به‌راورد، له به‌شێک له وڵاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له هه‌رێم، حکومه‌ت خۆی به‌ر پرس کردوه له دابینکردنی به‌شێک له خۆراک و پێداویستیه‌کانی ژیان له ئاو‌و کاره‌با و بیمه‌ی ته‌ندروستی و ته‌نانه‌ت هاتوچۆی کارمه‌ندانی بۆ شوێنی کار‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه به‌ڕاده‌یه‌ک که به ڕاشکاوی دیاره کێ ئاغا یه و کێ مسکێنه. ئەم ڕێسایانەش ئەو کەشوهەوایە دەهێنێتە کایەوە کە وەك لە کەلتووری عەرەبیدا دەڵێت «لا تفکر .. لها مدبر»، تاکەکان گرنگی بە بەڕێوەبردن و پلان دانان و بەرەوپێشبردنی بارودۆخی ژیانیان نەدەن و لە ئەنجامدا ئەو ماتی و سستیە لە تازاکاری و پێشکەوتندا کە لە وڵاتەکانماندا وا بەڕوونی دێنەبەرچاو بە بەراورد لەگەڵ وڵاتە پێشکەووتوەکاندا کە ڕێساکایان نەک ڕێگا بە تاکەکان دەدات کە بەرپرسی تەواوی جۆیان بن بەڵکو بەرپرسیان دەکات لە بەڕێوەبردنی خۆیان.
ئه‌مەش، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که پرۆسه‌ی سه‌روه‌ری کۆمه‌ڵگا له بڕیارداندا ده‌کرێ له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بنیاد بنرێت و له ناو ماڵی کوردستانیه‌وه هه‌ڵبقوڵێت و له بازاڕ‌و دوکانه‌کانماندا ڕه‌نگ بداته‌وه‌و شاره‌کانمان بگرێته‌وه له ئاستی هه‌رێمدا و له وێوه ده‌ستنیشانی ڕه‌وتی هه‌رێم بکرێت له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌رو ئه‌ودیویانه‌وه. به‌شێکی باشی ئه‌مانه‌ش پێوه‌ندیه‌کی پته‌ویان هه‌یه به بارودۆخی ڕامیاری ئێستای هه‌رێم به‌رانبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاته‌کانی دوور له لایه‌ک و پله‌و ڕاده‌ی زانستی کۆمه‌ڵگای خۆمان و هاوبه‌شانمان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که به‌رده‌وام چاویان تێبڕیوین له لایه‌کی دیکه‌وه.
پێشنیارەکان بۆ هەرێم
دەکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند گۆشەیەکەوە کار لەسەر کۆمەڵگای کوردستان بکات بۆ ئامادە کردنیان بۆ مانەوە و بەرز کردنەوەی توانستیان و ڕۆڵی مێژووییان لە بنیادنانی دواڕۆژێکی ڕوناکتر کە تێیدا کارەساتە ڕابردوەکانمان دووبارە نەبنەوە. لەو تەوەرە بنەڕەتیانەش لێرەدا باسی یاسای کار و کۆدەنگی و هاوبەشیی کۆمەڵگا دەکەین لە بڕیارداندا.
1. یاسای کار:
ئەم یاسایە پێوەندی ڕاستەوخۆی لایەنە پێوەندیدارەکان دادەڕێژێت و هەرلەو پلاتفۆرمەشەوەیە کە دەکرێت گشت توانستەکان و بەرنامەی بەڕیوەبردنی کارامە بخرێنەگەڕ بۆ بە دەستهێنانی ئامانجە دیاریکراوەکان بە کەمترین کات و تێچوو.
ئەوەی ئاشکرایە، لە ووڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تا ڕادەیەکی زۆر دیار، ئەم یاسایەو ڕێساکانی سەرکەوتوو نەبوون لە بەگەڕخستنی توانستەکان و بە پێچەوانەوە، تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بوون لە سەرکووت کردنیان و بەفێڕودانیان یان ڕاونانیان بۆ وڵاتانی دەرەوە.
بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیەش، هەڵسەنگاندنێک بۆ «نرخی کار» دەکەین وەک لەم خشتەیەی خوارەوەدا هاتووە:
ئەوەی ئاشکرایە، مووچەیەکی بەو قەبارەیە بەشی ژیانێکی مام ناوەند بۆ خاوەنەکەی دابین ناکات لە کاتێکدا بۆ نموونە ئامارەکان وای نیشان دەدەن کە ناوەندی کرێی نیشتەجێیەکی دوو ژووری لە هەولێر 188578دیناری عێراقیە. بە پێی ئەو خشتەیەی سەرەوە، ئەگەر تاکێک بەکالۆریۆسی تەواو کردبێت و دامەزرابێت و پێویست بێت ئەو بڕە پارەیە دابین بکات بۆ کەمترین بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی، ئەوا لە مووچەکەی کە 429200 دیناری عێراقیە، پاش کرێی خانوویەکی دوو ژووری، تەنیا بڕی 240624 دیناری بۆ دەمێنێتەوە کە گشت پێداویستیەکانی ژیانی پێ دابین بکات. بە هەمان شێوە، ئەمە ڕەنگدانەوەی جێگیرتری هەیە بۆ ئەوانەی کە پێش بەدەستهێنانی بڕوانامەی بکالۆریۆس هاوسەرگیری دەکەن یان بۆ هەر هۆیەک بێت نەیان توانیبێت ئەوبڕوانامەیە بەدەست بهێنن. ئەوەی شایەنی باسە، ڕێژەی ئەوانەی کە لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس کەمتریان بەدەست هێنابوو لە ڕووپێویێکی خێزانی بەرفراواندا کە لە ساڵی 2007 لە هەرێم ئەنجام درا 88.2% بوو لە کۆی 20463 بەشداربووان لە هەرێم. ئەمەش کارمەندان وا لێدەکات کە پاشنیوەڕوان و شەوان، بەدوای کاردا بگەڕێن و هەر وەک ئاشکرایە، ڕێژەیەکی دیاری کارمەندان لە یەک کار زیاتریان هەبێت. بۆ نموونە، بە ڕۆژ مامۆستا بێت و بە شەو دوکاندار بێت یان کاری تەکسی گێڕان بکات و ئەوەش وا لە کارمەندەکە دەکات کە نەتوانێت بە پێی پێویست کارە سەرەکیەکەی بە ئەنجام بدات. نموونەی مامۆستاش لێرەدا بۆ ئەوەیە کە ڕێژەیەکی زۆری هاڵگرانی ئەو بڕوانامەیە مامۆستان و نەوە داهاتووەکان پەروەردە دەکەن و لاوازییان لە بە ئەنجامدانی کارەکانیان و پەروەردەکردندا داهاتووی وڵاتەکەمان بەرەو هەڵدێر دەبات.
داڕشتنی زانستیانەی یاسای کار کە گشت بوارەکانی کار بگرێتەوە بە کەرتەکانی تایبەت و گشتیەوە و ئەم خاڵە سەرەکیانەی خوارەوە بگرێتە خۆی:
I. مووچەی دیاریکراو کە بەهای کار بەپێی بڕوانامەو ئەزموون بە تەواوی بگرێتە خۆی.
II. کارمەندی شیاو بۆ کاری شیاو و بە کێبڕکێیەکی بێلایەن بچەسپێت بێ هیچ جیاوازیەک.
III. یەک کارمەند یەک مووچەی هەبێت و ڕێگا نەدرێت بێ ڕەزامەندی هیچ کاری بەردەوامی زیادە بکات.
IV. بیمەی کارمەندان دابمەزرێت و گشت لایەنەکانی کەرت گشتی و تایبەت پابەند بکرێن بە بەشداری تێیدا.
V. خانەنشینی بە هاوتای وڵاتانی پێشکەوتوو کەرتەکانی تایبەت و گشتی بگرێتەوە و هەمان مەرجەکانی تێدا پەیڕەو بکرێت.
VI. ساڵ بە ساڵ پێداچوونەوە بە ئاستی مووچەدا بکرێت کە هەڵاوسانی بازاڕ و نرخەکان لەخۆ بگرێت.
VII. کارمەند بەرپرس بێت لە دابین کردنی گشت پێداویستیەکانی خۆی و خێزانەکەی.
VIII. تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بچەسپێت و تەنیا ئەوانە بگرێتە خۆی کە توانای بەدەستهێنانی هیچ داهاتێکیان نییە و بەبەردەوامی چاودێری و پشتگیری بکرێن بۆ گۆڕانی بارودۆخیان بۆ وەبەرهەمهێنەر.
2. هاوبەشی کۆمەڵگا لە بڕیارداندا
بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی زیاد لە نۆرمە سادەکان پێویستی بە هاودەنگی و نزیکبوونەوە و هاوبەشی هەیە. بۆ ئەم کارەش ڕێگای تا‌قیکراوەی زانستی هەیە کە خۆم کارم تێدا کردوەو خوێندکارێکی پلەی دکتۆرام تێدا سەرپەرشتی کردووە کە ئێشتا مامۆستایە لە یەکێک لە زانکۆکانی بەریتانیا. ئەوەش پەیڕەو کردن و بەگەڕخستنی ڕێگای دێڵفییە (Delphi Methodology) بۆ بەدەستهێنانی کۆدەنگی لە داڕشتنی پلانەکاندا بۆ چارەسەرکردنی ئەوکێشانەی کە ئێستا لە میدیاکانی هەرێمی کوردستاندا باسیان لێ دەکرێت و گرژیەکی وایان دروست کردوە کە ئەگەر بە زووترین کات چارەسەر نەکرێن، پێش ئەوەی بە خۆمان بزانین، دۆستەکانمان دەکشێنەوەو تەنانەت گومان لەوەشدا دەبێت کە جارێکی دیکە بڵێین تەنیا چیاکانمان دۆستمانن.
دەکرێت ئەم ڕەوتە بەگەڕ بخرێت بۆ هێنانە ناوەوەو بایەخدان بە ڕاو بۆچوونی کۆمەڵگا و بەدەستهێنانی کۆدەنگی لە دۆزینەوەی چارەسەری بەجێ بۆ کێشەکان.
چەند نمونەیەک لە کێشەکان بێ ڕەچاو کردنی پلەی گرنگیان:
1. بووژانەوەو پەرەپێدانی ژیانی گوندەکان و کشتوکاڵ.
2.کەمکردنەوەی جیاوازیی ڕەگەزی.
3. بنبڕکردنی گەندەڵی.
4. بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە خوێندنگاکانی هەرێم.
5. کەمکردنەوەی بێ‌کاری.
هەروەها دەکرێت گەلێک کێشەی کە بۆ ئەم لیستە زیاد بکرێت و هەرچەندە هەندێکیان کاری بەجێیان بۆ ئەنجام دراوە بەڵام ئەگەر ڕادەی هاوکاری و هوشیاری کۆمەڵگا لێیان دیار نەبێت، کۆمەڵگا خۆی بە خاوەنیان نازانێت و سوودی بەئەنجام دانیان لە خواستماندا نابێت.
شێوازی ئەنجامدان
بەدەستهێنانی کۆدەنگی لە هەریەکێک لەم کارانەی سەرەوەدا بەڕێگای دێڵفی لەم سێ هەنگاوە ڕاپرسیه‌ی خواره‌وه‌دا بەدەست دێت.
هەنگاوی یەکەم: دەنگ و بۆچوونی توێژە جیا جیاکانی کۆمەڵگا بە شێوەی ڕاپرسی کۆدەکرێتەوەو توێژەری شارەزا دەرئەنجامی ڕاپرسیەکە شی دەکاتەوە بە شێوەیەک کە زۆرترین و گرنگترین و هاودەنگترین تەوەری جیاجیای لێ دەستنیشان دەکات.
شێوازی پرسیارەکە: تکایە بە بۆچوونی بەڕێزتان، سێ هەنگاو بڵێن کە بەبەرپاکردنیان کێشە دیاریکراوەکە چارەسەر دەکرێت؟
هەنگاوی دووەم: توێژەر دەرئەنجامی هاودەنگیەکەی کە بە وریایی خۆی و تیمەکەی بەدەستی هێناوە دەیباتەوە بۆ ڕاوێژ لە گەڵ هەمان هاوکاراندا کە بەشداریان لە دەنگدانی هەنگاوی یەکەمدا کرد تا بزانن تا چی ڕادەیەک ڕەزامەندن لە و تەوەرانەی دەستنیشانیان کردون.
شێوازی پرسیارەکە: تکایە پلەی گرنگی هەریەکێک لەم تەوەرە دیاریکراوانە دەستنیشان بکە کە بەبەرپاکردنی کێشە دیاریکراوەکە چارەسەر دەکرێت.
ئەگەر لە ئەنجامی هەنگاوی دووەمدا کۆدەنگی بەدی نەکرا، ئەوا بۆ جاری سێیه‌م (هه‌نگاوی سێیه‌م) دەرئەنجامی رێزبەندی تەوەرەکان لە هەنگاوی دووەمدا، دەخرێتە بەر چاوی بەشداران بۆ پێدا چوونەوەی ڕاو بۆچوونیان پاش ئەوەی دەرئەنجامی ڕاپرسی دووەم دەبینن کە لێوەی گرنگی هەر یەکێک لە تەوەرەکان هەڵدەسەنگێنن و کۆدەنگی بە ئەنجام دێت.
دەرئەنجامی ئەم کارەش بناغه‌یەکی پتەو بەدەست دێنێت بۆ گرتنی کۆنفرانسێکی بەرفراوان کە تێیدا نوێنەری کۆمەڵگا و پسپۆڕانی بوارەکە و یاسا ناسان تێیدا بەشدار بن بۆ داڕشتنی پلانی بەئەنجامدانی هەنگاوە دیاریکراوەکان.
هه‌نگاوه‌کان
1. پشتگیری دامه‌زراندنی کۆمپانیایه‌کی سه‌ربه‌خۆ که تایبه‌تمه‌ند بێت به ڕاپستی کۆمه‌ڵگا (Opinion Pill) بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری به شێوازێکی زانستیانه.
2. پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک له پسپۆڕانی زانستی به ئه‌زموون له زانکۆکانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له سه‌ر ئه‌و داتا‌و زانیایانه‌ی که به ده‌ست دێن له خاڵی یه‌که‌مدا و سوود وه‌رگرتن له‌و داتا‌و زانیاریانه‌ی که هه‌ن له داموو ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمه‌وه.
3. داڕشتنی پلانی به جێ بۆ چه‌سپاندنی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کان و چاودێری به‌ڕێوەچوونیان.
دەرئەنجامەکان
1. به‌شداری توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له بڕیاردان و پلانه‌کاندا.
2. زیاد بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وا‌یه‌تی هاووڵاتیان.
3. زانیاری ورد له سه‌ر بیر و بۆچوونی توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
چەند سەرچاوەیەک
Efstathio N (2005) Cancer Care in Greece. Unpublished PhD Thesis، University of Glamorgan (Director of studies، JRM Ameen);
Beech B. (1999) Go the extra mile - use the Delphi Technique. Journal of Nursing Management، 7: 281-288
Delbecq A. L.، Van de Ven A.H. and Gustafson D.H. (1986) Group techniques for program planning: A guide to nominal group and Delphi processes. Andre L. Delbecq، USA
Faden R. and Beauchamp T. (1986) A history and theory of informed consent. Oxford University Press، New York
*پرۆفیسۆر لە ئاماردا
راوێژکاری پێشکه‌وتوو لە وه‌زاره‌تی پلان دانان- حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان