له‌وكاته‌ی كه توركیا به دوای داهاتووی خۆی ده‌گه‌را
June 7, 2012
وتار و بیروڕا
توركیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا وه‌ك باشترین نمونه‌یه بۆ گونجانی دیموكراسی و ئاین: دیموكراسی و كۆنسێرڤه‌تیڤی پێكه‌وه نیشان درا. ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كرد هه‌ڵه‌یان نه‌كرد، ئه‌و ئاك پارتی كه‌وه پارتیكی ئایینی ناسراو بوو توانی ئازادییه‌كان فراوان بكات و ده‌وڵه‌ت له داخراوی سه‌ربازییه‌وه بۆ كرانه‌وه بۆ رووده‌ره‌وه وه‌رچه‌رخان، ئاك پارتی ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كلتوری ئه‌وروپا نیه، چونكه سه‌رده‌مانێك به هاوپێچ و نه‌گونجان تاوانبار كرابوو. خه‌ڵكی بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده و ئاشنا كرد. و په‌یوه‌ندیه گرژ و ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه گۆرِی بۆ په‌یوه‌ندی هاوپه‌یمانێتی و قازانج.
هه‌رچه‌نده له‌دوای جێگیربوونی ده‌سه‌لاَتدارێتی ئاك پارتی ریفۆرم به‌و خیرایه نه‌بوو، زیاتر لایه‌نی كۆزێرڤاتیفی ده‌ركه‌وت ، به‌لاَم پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا دوای ئه‌وه‌ی ئاك پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هیناو توانی ده‌سه‌لاَتی خۆی بچه‌سپێنیت، بۆ هه‌موو گروپ و ئایین و ئایدلۆژیا و بیربۆچوینیك موژده به‌خش بووه؟ له‌به‌رامبه‌ر توركیادا ئێستا ئه‌نده‌نووسیا وه‌ك هاوتای توركیا ده‌رده‌كه‌ویت بۆ گونجانی ئایینی و دیموكراسی پیكه‌و، به‌لاَم ئه‌نده‌نووسیا به‌هه‌شتی موسڵمانه دیموكراته‌كان نیه، به‌ڵكو له‌و ولاَته كه‌نیسه‌ی كریستیانه‌كان ده‌سوتیرنریت و كه‌مینه‌كان رووبه‌رووی هێرش ده‌بنه‌وه، كه هه‌مان ره‌فتاریش پێشتر له توركیای عه‌لمانی روویده‌دا، به‌لاَم زۆر به داخه‌وه له‌كاتیكدا توركیا و ئه‌نده‌نوسیا كه به نمونه‌ی به‌خته‌وه‌ری و گونجانی دیموكراسی و ئیسلام نیشانده‌دران، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ،ئه‌وانه‌ی كه به ئاشتیانه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و، ئه‌وانه‌شی وه‌ك نووسه‌ران, رۆژنامه‌نووسان, روناكبیران, خاوه‌نی بۆچونی جیاوازن به تۆمه‌تی ناپاكی و پاڵپشتیكردنی تیرۆره‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن و ده‌سگیر ده‌كرێن بێگومان میدیاش له‌مه بێبه‌ش نیه.
له‌هه‌ردوو وولاَتدا گروپه ئیتنیكی و ئاینیه‌كان دوچاری مامه‌ڵه‌ی جیاواز ده‌بنه‌وه. بێگومان و به دڵنیاییه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م جه‌خت و مامه‌ڵه جیاوازه ئاین نیه به‌لاَم ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی روانگه‌یه‌كی سیاسی ده‌خه‌نه ناو ئاینه‌وه بۆ قبوڵكردنی بوچونه‌كانی خۆیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی له هه‌ردوو وولاَت بونه‌ته هۆی دواخستنی پێشكه‌وتنی دیموكراسی و لێبورده‌یی.
به‌كورتی, ئه‌گه‌ر ئاین كۆنسێرڤه‌تیڤی و ده‌سه‌لاَتداریش نه‌سه‌په‌ێنێ ئه‌وا گروپه كۆنسێرڤه‌تیڤ و ده‌سه‌لاَتداره‌كان (بێگومان به تێگه‌یشتنی خۆیان له ئازادی و یه‌كسانی) شێوازی ژیان و به‌هاكانیان له‌رێی ئه‌و پۆسته سیاسیانه‌ی كه به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن ره‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ست بێنن. به‌لاَم ئه‌و دیموكراسیه‌ی له لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ ، گرنگه، كاتیك تایبۆس ئه‌م دیموكراتیه له‌توركیا دروست بیت، ئه‌وا هه‌لی نویش له‌به‌رده‌م توركیا دروست ده‌بێت,
توركیا چۆن توانی به‌سه‌ر ئه‌م ره‌شبینیه زاڵ بێ؟ به به‌رچاوگرتنی ستانداندارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی دیموكراسی له یاسا و سیاسه‌ت . ئاسانترین شوێنیش كه ئه‌مه‌ی تیا ده‌سكه‌وێ بریتی بوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر توركیا نیازی به ئه‌ندامبوونی ده‌رخستبوو.
ده‌یه‌ها ساڵ سیاسه‌تمه‌داره ده‌سه‌لاتداره‌كانی توركیا و ژه‌نه‌راڵه‌كانی هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی سه‌ربازی نه‌یانده‌ویست هه‌لومه‌رجه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا قبوڵ بكه‌ن.به‌لاَم دوای سور بونی ئاك پارتی له‌مباره‌یه‌وه له سالی (2005) ئه‌وا ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له چوارچێوه‌ی قازانج و پێشبینیه‌كانیان بونه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌می توركیا.
وه‌كو هه‌موو شتێكی تر یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌گۆران دایه, ئه‌م كیشوه‌ره پیره به قه‌یرانیكی ئابوری سه‌خت تێده‌په‌رێ و، ئێستا چه‌پره‌وه‌كان خه‌ریكن حكومه‌ته راستره‌وه‌كان ده‌گرنه‌وه. هه‌ربۆیه مه‌زنده ده‌كرێت هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورپا له‌گه‌ڵ توركیا دووباره كارابێته‌وه، ئه‌ویش له‌ریگای به فه‌رمیكردنی یادداشته‌كانی له ژێرناونیشانی (دۆسێی پۆزیتیف) له‌گه‌ل توركیادا ، ئه‌م یادداشتانه دیالۆگی له‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌پێی ئه‌و یادداشتانه ریفۆرمیپێویست ئه‌نجامده‌دری كه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه كران شتیكی ئه‌وتۆ نامێنته‌وه باس بكرین.
له‌م ناوچه‌یه یه‌كێتی ئه‌وروپا دوباره كارا ده‌بێته‌وه له‌رێی به‌قه‌رمی كردنی یادداشته‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا له‌ژێر
نیكۆلاس ساركۆزی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا كه به توندی دژی به‌ئه‌ندامبوونی توركیا بوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆشت, فره‌نچۆیس هۆللاندێ كه شوێنی ساركۆزی گرتۆته‌وه پێی وایه به‌ئه‌ندامبوونی توركیا پاڵپشتی لاوازی ئه‌وروپا ده‌كات. ئه‌نجێللا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانی كه هاوشێوه‌ی ساركۆزی بیری ده‌كرده‌وه له دوایین هه‌ڵبژاردندا زۆر به خراپی دۆرا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوالسیۆنی لیبراڵ دیموكرات گویدۆ وێستێروێڵێ په‌یامی ئه‌وه‌ی به ئه‌نكه‌را راگه‌یاند كه پێویسته سوود له‌و گۆرانه فكری و سیاسیه‌ی ئه‌وروپا وه‌ربگرین و لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ بكه‌ینه‌وه.
بۆچی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ توركیا گرنگه؟ چونكه ئه‌م كیشوه‌ره پیره گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی توركیایه (%43ی بازرگانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپایه) و توركیا ماوه‌یه‌كی درێژه له‌پاڵ ئه‌وروپایه و نزیكبونه‌وه‌یه‌كی كلتوری ئه‌وتۆی دروست كردووه . سیسته‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و یاسایی و ته‌نانه‌ت ته‌كنه‌لۆژیاشی تا به‌م دواییانه ئه‌مریكا زیاتر زاڵ بوو هه‌ر له ئه‌وروپاوه به‌ده‌ست ده‌هێنا.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه توركیا ئه‌ندامی زۆربه‌ی دامه‌زاوه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه ئه‌وروپاش تێدائه‌ندامه ده‌توانین ناتۆ و مه‌جلسی ئه‌وروپا وه‌ك نمونه بهێنینه‌وه. هه‌روه‌ها توركیا دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپای قبوڵ كردووه و له‌ژێر زۆربه‌ی یاسا و رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌وروپا واژوی توركیا هه‌یه.
لایه‌كی تری مه‌سه‌له‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وروپا گشت كێشه و ناكۆكیه لاوه‌كیه‌كانی به ته‌نها چاره‌سه‌ر نه‌كردووه به‌ڵكو هه‌میشه ئه‌مریكا یارمه‌تی داوه و ئه‌مه له جه‌نگی جیهانی و له شه‌ری به‌ڵقانیش هه‌ر وا بووه.
ئه‌وروپا له‌روی سه‌ربازیه‌وه كورته بالاَیه و له‌روی سیاسیه‌وه مامناوه‌ند و له‌رووی ئابوریه‌وه زه‌به‌لاَحه . به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوری و داراییه‌ی رووبه‌روی بۆته‌وه به‌شێكی زۆری ئه‌م هێزه‌شی له‌ده‌ست دا. ئابوریه‌كی چه‌ق به‌ستوو و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی پیر و بوونی كێشه و سنورداربوونی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر هه‌له نوێیه‌كان. ئه‌وروپایه‌كی به‌م شێوه‌یه پێویستی به توركیایه.
به‌راستی تاكه پێشنیار بۆ ده‌ربازبوونی ئه‌وروپا له‌م قه‌یرانه بریتى یه له ده‌ست گرتنه‌وه، واته كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردن. به‌لاَم له‌م دوو ساڵه‌ی دوایی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی كه‌سی توركیا به‌رێژه‌ی %9.2 و %8.5 زیادی كردوه له‌وانه‌یه ئه‌م رێژه‌یه ئه‌وساڵ بۆ نیو ئه‌وه‌نده كه‌م ببێته‌وه به‌لاَم هێشتا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا زۆر به‌رزه . به‌كورتی ئه‌و دینامكیه‌ت و گیانی وه‌به‌رهێنانه‌ی كه له ئه‌وروپا له‌ناو چوو له توركیا هێشتا زیندووه. ئێستا توركیا پینجه‌مین وولاَته له‌رووی نارده‌نی بۆ ئه‌وروپا . به‌پێی ئه‌م ژماره و ئامارانه ئایا ئه‌وروپا چه‌ندی تر ده‌توانێ توركیا به‌دوور بگرێ؟ به‌تایبه‌تی له‌دوای دوایین قه‌یرانی به‌هێز و بێهێز له به‌رده‌می ئه‌وروپا زیاتر رۆن بۆوه و بیرۆكه‌ی دو بازنه‌ی به‌هێزی له‌ناو یه‌ك مانادارتر بوو بۆ ئه‌وروپا.
جێگیر بوونی توركیا له بازنه‌ی دووه‌م به‌رگری به‌ربه‌ستكردنی وولاَتانی ئه‌وروپا ده‌شكێنێ و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له بوونی توركیا له بازنه‌ی دووه‌م ئه‌زمونێكی باش ده‌بێت و سوودی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆ توركیا. و لێره‌وه ده‌توانێ بزانێ كه به‌ئه‌ندانبوونی ته‌واو چۆنه و له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه ده‌توانێ بریارێكی ته‌ندروستتر بدات سه‌باره‌ت به ئه‌ندامبونی ته‌واو یان نا.
هه‌رچه‌نده ئه‌مرۆ سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا و گه‌له‌كانیان به روونی ئه‌وه راناگه‌ینن ترسیان له ولاَتیكی ئیسلامی هه‌یه و هه‌روه‌ها له ونكردنی ناسنامه‌ی خۆیان ده‌ترسن،به‌لاَم به‌شێكی زۆر كه‌می پاڵێوراوان به‌بێ چونه پاڵ نه‌ته‌وه‌په‌رستی و راست ره‌وی ده‌ڵێن( ناتوانین خۆمان له جیهان به‌دور بگرین و پێویسته ئه‌م شێوه نوێیه قبوڵ بكه‌ین) كاتێ ئه‌مه‌ش راده‌گه‌ینن مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، له‌نیو ئه‌و خه‌لكه ترساوه‌ی خۆیاندا ده‌نگ به‌ده‌ست نه‌هێنن، به‌لاَم به‌ده‌سپێكردنی دیالۆگ له‌گه‌ڵ توركیا له سه‌ر یادداشته‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورپا له‌وانه‌یه هاوسه‌نگیه‌ك دروست بیت و ئه‌م ترسه كه‌مبێته‌وه.
نزیكبونه‌وه‌ی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێته جێی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ئاك پارتیش كه نزیكه‌ی پێنج ساڵه به شێوه‌یه‌كی دوره‌په‌رێز خۆی نیشان داوه و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌كان . به‌لاَم كاتێ كه لایه‌نگرانی ئه‌ندامێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا %70 بوو ئێستا ئه‌م رێژیه بۆته %38 بۆیه پێویسته حكومه‌تی توركیا گیانی ئه‌ندامێتی له‌ناو خه‌ڵكدا دوباره زیندوو بكاته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و گیانی به‌ئه‌ندامبوونه دوباره زیندو بكرێته‌وه ئه‌وا توركیا ده‌توانێ وه‌به‌رهێنانی زۆر زیاتر وه‌ربگرێ و له‌رێی بوون به مه‌ركه‌زی ووزه هه‌نگاوی گه‌وره‌تر هه‌ڵبگرێ. له‌م رووه‌شه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا پتر ده‌بێت چونكه توركیا ده‌ست ده‌كات به كاركردن له‌سه‌ر یه‌ده‌گی نه‌وت و گازی وولاَتانی ده‌وروبه‌ری و ئه‌مه‌ش ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێك بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری خۆی. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش كه په‌یوه‌ندیه‌كان زۆر به‌هێزتر و سروشتیتر ده‌كات ئه‌وا ده‌شبێته رێگه‌یه‌كی ئاسایش و متمانه‌پێكراوی دابینكردنی ووزه بۆ ئه‌وروپا.
په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیاچ له‌رووی سیاسه‌ت یاخود بازرگانی له‌گه‌ڵ وولاَتانی ده‌وروبه‌ر له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا وه‌ك بربره‌ی پشتی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی توركیای لێهاتووه. به‌لاَم شه‌پۆلی گۆرانكاریه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی بۆته هۆی شڵه‌ژاندنی سه‌قامگیری چه‌ندین ده‌وڵه‌ت ئه‌مه‌ش بوه هۆی له‌ق بوون و ته‌نانه‌ت تێكچونی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه.
ئا لێره‌دا توركیا دوو بریاری گرنگی دا یه‌كه‌میان زیندوكردنه‌وه‌ی گیانی ئه‌ندامبوون له‌راست ئه‌و هه‌لاَنه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپاوه هه‌ڵده‌كه‌ون دووه‌میشیان نزیكبوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان كه هه‌میشه له‌ژێر جه‌خت بوو له عیراق و به‌دوای هاوپه‌یمانێك ده‌گه‌را له چوارچێوه‌ی قازانجه‌كانی.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ش دوو سودی هه‌بوو : كورده‌كانی عیراق واقیعبینن و ئه‌وان خه‌ریكن له چوارچێوه‌ی قازانجی خۆیان نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆخۆیان پێكبهێنن. له‌وكاته‌ی كه حكومه‌تی توركیا به‌ربه‌ركانێی پ.ك.ك ده‌كات له‌هه‌مان كاتدا گه‌شه‌سه‌ندن و گرنگی به‌خۆدانی هه‌رێمی كوردستان به خۆشحاڵیه‌وه چاودێری ده‌كات و وه‌ك مه‌ترسیه‌ك له‌قه‌ڵه‌می نادات. ئه‌گه‌ر كورده‌كانی سوریا به‌پێی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سوریا هه‌نگاو هه‌ڵبگرن كه پارتێكی نزیكه له پ.ك.ك ئه‌وا بزاڤێكی رادیكاڵی كوردی دروست ده‌بێ كه ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ ئه‌نكه‌را و هه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناسه‌قامگیری ده‌رده‌كه‌وێ بۆیه له‌وه ده‌چێ هاوبیری و رێككه‌وتنێك له هێڵی ئه‌نكه‌را- هه‌ولێر دروست بووه.
سودێكی تری زیندوكردنه‌وه‌ی گیانی ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه كه له‌و ماوه‌ی دامه‌زراندنی ده‌ستورێكی نوی هه‌رچه‌نده به ته‌واوه‌تی لیبراڵ و دیموكراتیش نه‌بێ به‌لاَم ستاندارده‌كانی ئه‌وروپا ده‌توانێ ببێته رێنیشانده‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش توركیا ده‌توانێ بۆشایی دیموكراتی خۆی پربكاته‌وه و كێشه‌ی كوردی ناوه‌خۆی به دروست كردنی زه‌مینه‌یه‌كی دیموكراسی و یاسایی چاره‌سه‌ر بكات.
* ئوستادی زانستی سیاسه‌ته له زانكۆی فاتح له توركیا و پسپۆر و تایبه‌تمه‌نده له‌سه‌ر دۆزی كورد و یه‌كیكه له‌نوسه‌ره دیاره‌كانی توركیا