كوردستان و توركیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر لەیەكتر نزیك دەبنەوە
May 13, 2012
وتار و بیروڕا
لەهەموویان گرنگتر، چۆنییەتی پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عیراق و هەڵوێستی توركیا لە ئەگەری بەش بەش بوونی ئەو خاكە. بێگومان لە هەموو حاڵەتێكدا ئەنكەرا هەرێمی كوردستان بە تەنیا جێناهێڵێت و دژی گشت زەرەرو زیانێكە كە لە ئاكامی سیاسەتی لارو چەوتی حكومەتی مالیكی لە ناوچەكەدا بكەوێتەوە.
لە توركیاوە بەگشتی بارودۆخەكە بریتیە لە پاراستن و چاودێریكردنی هەرێمی كوردستان لە بەرامبەر هەر كردەیەكی نێگەتیڤانە گەر بێت و لەدژی ئەنجام بدرێت، ئەمەش بووە جێی جۆرێك لە متمانەیی وەرگرتن بەلای (سەرۆك بارزانی)یەوە.
تاكە بابەت كە جێی نیگەرانی ئەنكەرایە، بریتییە لە هەبوونی پ.ك.ك لەناوچەكەدا،لەوكاتەوەی هەوڵ دەدرێت بۆ نزیكبوونەوە لە كوردستان، هەمیشە پ.ك.ك وەك بەربەستێك دێتە بەردەم ئەو هەوڵی نزیك بوونەوەیە. هەرچەندە بارزانی لەسەر مەسەلەی پ.ك.ك هیچ ئومێدێكی بەتوركیا نەبەخشی، بەڵكو ئەوەی دووپات كردەوە كە لە دژی پ.ك.ك شەڕ ناكەن و لە هەمان كاتیشدا ئاماژەی بەوەش كردەوە كە كاتی ئەوە هاتووە پەكەكەش ڕێگەچارەی ئاشتی بگرێتەبەر.
بابەتێكی گرنگتر لەو چاوپێكەوتنانەدا كە بوونی هەبوو، مەسەلەی سوریا بوو، ئەنكەرا لەمبارەیەوە لە نیگەرانیەكانی مسعود بارزانی ئاگادارە، لە پشت كەوالیسی كۆبوونەوە نهێنیەكانیشەوە وام بۆ دەركەوت كە هەردوولا گەیشتوونەتە بڕیارێكی هاوبەش سەبارەت بە دەست لەكاركێشانەوەی بەشارئەسەد..
بێگومان لەهەموو ئەم خاڵانەشیان گرنگتر، پێوەندییە ئابووریەكانی نێوان هەردوو لایە،
پێوەندییەكی ئۆرگانیزەكراوی خۆبەخۆیی ئەووتۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و باشووری ئەنادۆڵدا هەیە كە مەحاڵە بتوانرێت بە سانایی لێك جیابكرێتەوە. بە تایبەتیش كە ئێستا نێچیرڤان بارزانی دووبارە بۆتەوە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمەش بڕوا وایەو لەو قەناعەتەداین كە پێوەندییە ئابوورییەكان لە داهاتووی نزیكدا زۆر زیاترو چالاكتر دەبن. ئەو متمانە و بڕوایەی ئەنكەراش بە نێچیرڤان بارزانی شتێكی شارراوە نییەو بەلای هەمووانەوە ئاشكرایە.
بەكورتی و پوختی، كوردستانی عیراق و توركیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تا دێت هێندە لێك نزیكتر دەكەونەوە تا دەگاتە راددەیەك پ.ك.ك لەم نێوانەدا بەتەنیا بمێنێتەوەو بایەخی ئەووتۆی نەمێنێت. بێگومان لەم ماوەیەشدا لەسەردەوڵەتی توركیا پێویستە ئەوانیش لەیاد نەكات و لەسەر كرانەوەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بەردەوام بێ و پێویستیشە هەوڵی زیاتر بدات، بۆ ئەوەی بتوانێت سۆزو مەیلی هاووڵاتییە كوردەكان بەلای خۆیدا ڕابكێشێت.
لە توركیاوە بەگشتی بارودۆخەكە بریتیە لە پاراستن و چاودێریكردنی هەرێمی كوردستان لە بەرامبەر هەركردەیەكی نێگەتیڤانە گەر بێت و لەگەڵی ئەنجام بدرێت، ئەمەش بووە جێی متمانەیی وەرگرتن بەلای (سەرۆك بارزانی)یەوە.
پێوەندییەكی ئۆرگانیزەكراوی خۆبەخۆیی ئەووتۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و باشووری ئەنادۆڵدا هەیە كە مەحاڵە بتوانرێت بە سانایی لێك جیابكرێتەوە. بە تایبەتیش كە ئێستا نێچیرڤان بارزانی دووبارە بۆتەوە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئەم وتارە ڕوانین و بیرو بۆچوونی رۆژنامەنووسی ناوداری تورك ــ محەمەد عەلی بیراند ــ ەو، وەڵامدانەوەی پرسیارێكی گۆڤاری گوڵانە، سەبارەت بە سەردانەكەی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیاو كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەدا.