رێکەوتنی هەولێر و بەغدا خاڵی خستە سەر تەواوی پیتەکان

رێکەوتنی هەولێر و بەغدا خاڵی خستە سەر تەواوی پیتەکان


١-٢

یەکێک لەو گرفتەنەی کە کاریگەری یان کردبووە سەر تەواوی پرسەکانی ناخۆی عیراق، ئەو کێشانە بوون کە لە نێوان هەولێر و بەغدا بە هەڵواسراوی مابونەوەو چارەسەری بنەڕەتی یان بۆ نەکرابو.

لە دستوری دەوڵەتی عیراقی فیدڕال دا و لە چوارچێوەی یاسای پەسەند کراو، بە تەواوی ئاماژە بە چۆنیەتی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی مەرکەزی دراوە، هەروەها ماف و دەستهەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە رووی حوکمرانی و سیاسی و یاسایی و ئابوری و لەشکری یەوە دیاری کراون.

بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە پرۆسەێ سیاسی، بەشداری حکومەت بوونە و بە پێی قەبارەی خۆیان پۆستەکانیان وەرگرتون، ئەگەر هەندێک جاریش پەنا بۆ رێکەوتن و تەوافقات برابێت، بەڵام لە چوارچێوەی ئاسایی دا بووە و پرۆسەی سیاسی بە گشتی لە گەشێکی تەندروست دا بووە.

بێ گومان جگە لە دۆخی ناوخۆی عیراق و ناکۆکیە سیاسییەکان، لە سەر ئاستی ناوچەکەش وڵاتانی دەروربەر ڕۆلی خۆیان هەبووە لە هەوڵی ئاراستە کردنی سیاسی عیراق بە گشتی بە پێی ئەجندا و بەرژەوەندی خۆیان، بە رێگای ئەو حزب و لایەنە عیراقیانە کە ملکەچی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتانەن و کار بۆ ئەجنداکانیان دەکەن.

تا دەگاتە ئاستی نێو دەوڵەتی و بەرژەوەندی تەواوی ئەو وڵاتانەی کە پێشر دەستیان هەبووە یان لەگەڵ قۆناغ جێگای خۆیان کردووتەوە و ئەوانیش بە جۆرێکی تر و بە پێی سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە دۆخی عیراق دەروانن.

بەو دەستێوەردانانە و بە پێێ توندی ململانێ لە نێوان ئەن هێزانە، عیراق رۆژ دوای رۆژ بەرەوە هەڵدێر دەڕۆێشت، لە نا ئارامی و نا سەقامگیری ئەمن ئاسایش و هەڵاوسانی ئابوری و نەبوونی سەروەری یاسا و ڕۆلی حکومەت و لەشکرێکی وەفادار بۆ پاراستنی وڵات.

عیراق بووە گۆڕەپانێکی گەورەی ململانێ و تەسفیە حسابات، بێ گومان زەرەرمەندی یەکەمیش گەلی عیراق بوو بە گشتی.

هەرێمی کوردستان بە لای خۆیەوە کەوتە بەر هێرشێکی هەمەلایەنە لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکە و تا دەگاتە نێودەوڵەتیش، هەریەکەو بە جۆرێک دەیویست هەرێمی کوردستان ملکەچی سیاسەتەکان ببێت، تا گەیشتە ئەو ئاستەی هەندێک لایەنی دەرەکی و بە هاوکاری ناوخۆیی کاریان بۆ لەناو بردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکرد.

لەگەڵ دەستبەکار بوونی کابینەی مالکی و دواتر عەبادی، زۆر بە چری کار لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان کرا، شەری داعش و خیانەتی ١٦ی ئوکتۆبەر و بەردەوامی تەعریب سەلمێنەری ئەو راستیەن.

لەسەر دەمی عبدالمهدیش ئەگەر پەیوەندییەکان نێوان هەولێر و بەغداوگ تا رادەیەک ئارامییان بە خۆوە بینی، بەڵام پیلانی نەیاران هەر بەردەوام بوون، جولە سیاسیەکانی ناو حکومەت و دژایەتی ناو پەرلەمان و هەوڵی کەم کردنەوەی دەستهەڵات و مافەکانی هەرێمی، بە هاوکاری تاقمی ئەو خۆ فرۆشانەی ناو پەرلەمان و ئەو لایەنانەی کە کەوتەنەتە ژێر هەژمونی ئێران، تا دەکاتە دیاردەی هێرشی مەشەکی.

بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان لە شەخسی جەنابی ڕابەر و سەرۆک بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی حکومەتی هەرێم، توانرا تەواوی هەوڵەکانی دوژمن و ناحەزان پوچەڵ بکرێنەوە.

سیاسەت و دیبلوماسیەتی هەرێمی کوردستان لە رێگای ئەو هەڵوێستە گونجاوانی سەرکردایەتی سیاسی، سەلمێنەری ئەو راستیە بوون کە جەنابی ڕابەر و سەرۆک بارزانی زۆر بە ووردی ئاگاداری جولە سیاسیەکانە، چ لەسەر ئاستی ناوچەکە یان نێو دەوڵەتی، وەکو معادلەیەکی بیرکاری لەبەر چاوی روون و ئاشکرا بوو، بۆیە توانی رێگای راستی گەیشتن بە ئەنجامی راست دروست و کۆتایی بگرێتە بەر.

یەکێک لە هەوڵوێستە هەرە گرنگەکان، داکوکی کردن بو لە عیراقێکی یەکگرتوو و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری بۆ تەواوی کێشەکان بە گشتی لە چوارچێوەی دەوڵەتی عیراقی فیدڕال دا، بە پابەند بوون بە بنەماکانی دستور، کە هێزی سیاسی و یاسایی بو لە دەستی جەنابیان دا و لە تەواوی پرسەکان داکوکی لەسەر گەرانەوە بۆ دستور دەکرد وەکو تاکە رێگا بۆ چارەسەر کردنی تەواوی کێشەکان.

گەرانەوە بۆ دستور و چارەسەرکرنی کێشەکان لە ناوخۆی عیراق دا، چەند مەرامێکی لە دواوە بوو، وەکو..
- کۆتایی هێنان بە دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی عیراق.
- کۆتایی هێنان بە ڕۆڵی ئەو لایەنە ناوخۆییانە کە کار بۆ ئەجندای دەرەکی دەکەن.
- کوتایی هێنان بە ململانێ و تەسفیە حسابات لەسەر خاکی عیراق.
- گەڕاندنەوەی سەروەری بۆ دەوڵەتی عیراق و بە هێز کردنی ڕۆڵی حکومەت و گەڕانەوە بۆ سەروەری یاسا.
- چارەسەر کردنی دیاردەی گەندەڵی کە تەنی بە جەستەی عیراقەوە هەڵچنیوە.
- چەسپاندنی ئەمن و ئاسایش و کۆتایی هێنان بە گروپە چەکدارە ناشەرعییەکان.
- چارەسەری کێشە ئابورییەکان و تەرخان کردنی داهات بۆ بەهێز کردنی ژێر خانی ئابوری و زیاتر ئاوەندانی و خزمەت کردن.

بێ گومان ئەم خاڵانە کاریگەری پۆزەتیڤ یان بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیاتر بوو، لەو ڕوانگەیەی کە بە چارەسەر کردنی کێشە ناوخۆییەکانی عیراق دەرفەتی زیاتر لەبەردەم هەرێمی کوردستان دەروخسێنێت بۆ زیاتر گەشە کردن.
Top