نوێنەرەکانی کوردستان یان دژە کانی کوردستان
November 17, 2020
وتار و بیروڕا
کۆمەڵێک پەڕلەمانتار رۆژانە لەتیڤیەکان دەردەکەون و هەر ڕۆژەو بەشێوازێک لێدوان دەدەن، هەموو ئامانجیشیان دژایەتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەلاڕێدابردنی خەڵکی کوردستانە،بەشێوەیەک کار لە سەر عاتیفەی خەڵک دەکەن وەک بڵێی خەڵکی کوردستان نەیان ناسن کەچ معدەنێکن.
ئەو پەڕلەمانتارە بەناوکوردانەی کەوا تەنها دژی هەرێمی کوردستان لێدوان دەدەن و لەئاست بێڕێزی و ستەمەکانی بەغداش چاویان دادەخەن، پێویستە بۆخەڵکی کوردستان ڕۆن بکەنەوە کە ئەوان نوێنەری کوردن یان دژە کورد؟
لە دواین دانیشتنی پەڕلەمانی عێراق تایبەت بە دەرکردنی یاسای قەرز بۆپڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی عێراق کە لەدانیشتنەکەدا دەنگ درا بەبێ ئەوەی کورد لەدانیشتنەکە بەشداربێت، یاساکەیان تێ پەڕاند و هەرێمی کوردستانیان بێ بەشکرد.
هەردوای دانیشتنەکە ئەو دژەکوردانەی بەدەنگی کورد چونەتە بەغدا کەوتنەوە تۆمەت بەخشینەوە بەحکومەتی هەرێمی کوردستان و بێ ڕەچاوکردنی ئەو بارودۆخە داراییەی کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تێیدان ،خەڵکیان بێ ئومێد کرد کەوا چیتر بەغدا مووچە نانێرێ و پێویستە هەولێر سیاسەتی بگۆڕێت بەرامبەری بەغدا و لەم جۆرە قسانە.
دوای ئەو هەوڵە دوژمنکارانەیەی بەغدا سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا داوای لە سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان کرد کە کۆببنەوە و بڕیارێک بدەن لە بەرژەوەندی خەلکی کوردستان.
دیسانەوە دەنگی ئەو دژە کوردانە بەرزبۆوە دژی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی و داوای یان دەکرد کە بەقسەی بارزانی کۆمەبنەوە بەڵکو لەگەڵ بەغدا ڕێک بکەون وەک بڵێی ئەوە هەرێمی کوردستانە بەشە بودجەی بەغدای بڕی بێ؟
هەرسێ سەرۆکایەتیەکە بەسەرپەرشتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە کۆبوونەوە،دوای کۆبوونەوەکە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا سەرۆکی هەرێم پەیامی گەلی کوردی بۆبەغدا ناردو داوای لەبەغدا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەناویشیان یوئێن کرد کە پێویستە ئەوهەڵەی کراوە ڕاست بکرێتەوە.
چەند کاتژمێرێک دوای پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم ووتەبێژی کازمی ڕایگەیاند:بەغدا پابەندە بەناردنی۳۲۰ملیار دینار بۆهەرێمی کوردستان و ئەوەشی ووت کە حەقی هەرێمی کوردستان لە میزانیەی۲۰۱۹دا۹۰۰ملیار دینارە لە بەرامبەردا حکومەتی عێراق بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە پشکی ئەوبڕەنەوتەو داهاتی خاڵە سنوریەکان دەگێڕتەوە،وەک ئاماژەیەک بۆ پابەند بوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێککەوتن.
ئەم ووتانەی ووتەبێژی حکومەتی عێراق پەڕلەمانتارە دژەکورد و شۆڤێنیەکانی لە پەڕلەمانی عێراق بەدرۆخستەوە کە حکومەتی هەرێمیان تۆمەتبار دەکرد،لەهەمان کاتیشدا ئەو بەناو کوردانەشی لای خۆمان کە سواری شەپۆڵی شۆڤێنیان بووینەو دژی هەرێمی کوردستانن ڕیسوایان بۆمایەوە.
لەنوێترین لێدوانیشیان دوای ئەوەی حکومەتەکەی کازمی پابەندبوونی خۆیان بەڕێککەوتنەکە لەگەڵ هەرێم دووپات کردەوە،ئەو بەناو نوێنەرە کوردانە دەڵێن:"بەغدا بەهەولێری ووتوە ئامادەیە حەقی مووچەی ئەو سێ مانگە بنێرێ،بەڵام ئەوە حکومەتی هەرێمە پێی ووتون ناوەڵا هەریەک مووچە بنێرن بەسە".
ئەوە ڕووقایمی و بێ شەرمی نەبێ چیە،تادوێنی دەیان ووت بەغدا یەک فلس بۆ هەرێم نانێرێ چیتر،ئێستاش هاتوون دەڵێن ئەوە هەرێمە قبوڵ ناکات بەغدا مووچەی بۆبنێرێ،جێی خۆیەتی بپرسین هەربەڕاست ئەوانە خەڵکی کوردستان وەک خۆیان بەگەوج تێ گەیشتوون؟