ئەوەی تائێستا پارتی نەناسیوە،پێویستە زیاتر بیناسێ.

ئەوەی تائێستا پارتی نەناسیوە،پێویستە زیاتر بیناسێ.

گومان لەوەدانیە کەپارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرەتای دروست بوونی تاکو دەگات بەمڕۆ،داکۆکیکاری سەرسەخت بوە لەمافەکانی گەلی کورد و خەبات و قوربانیدانەکانی دەرخەری ئەم ڕاستیەن کە هەمیشە پێشەنگی کوردایەتی و لەخەمی میللەتەکەی دابوە،هەربۆیە لەلایەن دوژمنانی نێوخۆیی و دەرەوەش زۆرترین دژایەتی دەکرێ و هەمووجۆرە پیلانگێڕی گەورەی لەدژ بەکار هێنراون لەلایەن ووڵاتانی ئیقلیمی و ناوچەیی،بەڵام بەئیرادەیەکی بەهێز توانی ویەتی هەموو پیلانەکان پوچەڵ بکاتەوە و تێکیان بشکێنێ.


هەربۆیە ئەگەربێت و دژە کانی پارتی ئەو دەسەڵاتەی پارتیان هەبایە کە هەیەتی ئەوە بێ شکو گومان و سڵ کردنەوە پارتیان ڕەش دەکردەوە و بەهەموو توانایان هەوڵی لاوازکردن و لەناوبردنی پارتیان دەدا، وەک ئەوەی لەڕابردوو لەبێ دەسەڵاتیان زۆر هەوڵیان بۆیدا و ئێستاش بەردەوامن!


بەڵام پارتی تەبعێکی هەیە وەک سەرۆک بارزانی فەرمووی:"ڕاستە بەتەمەن پیرە،بەڵام بەکردەوە گەنجە".
ئەو کردارە گەنجانەی پارتی و نیشتیمان پەروەری و خۆنەچەماندنەکەی بۆ هیچ دوژمن و داگیرکەرێک وای کردوە کە لەلوتکەبێت و پیلانگێڕیەکان لەئاستیدا بچوک بچوک بن و نەتوانن پارتی لەخەباتی کوردایەتی و پێشڕەوایەتیکردن لە ئامانجە نەتەوەییەکان داببڕن و لەگەر هەرپیلانێک کە لەدژی بکرێ بەهێز تر لەجاران دەردەکەوێت و بۆ پێشەوە هەنگاو دەنێت و دوژمن لە ئاستیدا دەچەمێ و خۆی ناچەمێنێ ئەوەیە پارتی.بۆیە ئەوەی تائێستا پارتی نەناسیوە،پێویستە باشتر بیناسێ.
Top