فەڵسەفەی خۆناچەمێنین ، واتا ژیانی خۆراگری ، كوردپەوەری ، نیشتیمانپەوەری و سەربڵندی ..

فەڵسەفەی خۆناچەمێنین ، واتا ژیانی خۆراگری ، كوردپەوەری ، نیشتیمانپەوەری و سەربڵندی ..

خاكی كوردستان كەوتۆتە ناوچەیەكی گرنگ و هەستیار لە رووی سیاسی ، ئابووری و هەروەها فرە نەتەوە وئایین وئایینزاكان بەتایبەت " عەرەب ، تورك وفارس"، كە بە هۆی هەڵەی زەق و گەورەی زڵهێزان وبەرژوەندیخوازان وایانكردووە كە بەردەوام كار بۆ سڕینەوەی مۆرٍكی نەتەوایەتیمان بدەن و هەموو جۆرە چەك و پیلانگێرییەكیان بەكار هێنا تا ئیرادەی لەبن نەهاتوومان بشكێنن ، بەڵام خۆراگری و بەرخۆدانی دەیان ساڵەمان بەرامبەر هەموو ئەو ستەمكارییانە وایكردووە كە بە سەربڵندی بمێنێنەوە و هیچ كات خۆمان بۆ داگیركەران ونەیارانمان نەچەمێنینەوە .
هەموو ئەو گوشارانەی داگیركەران و نەیارانمان لە ماوەی سەدەی رابردوو، چ لە رووی سیاسی ، كۆمەڵایەتیی و ئابووری و دەروونییەوە و هەروەها تەسڵیم نەبوون و بەرخۆدانمان لە بەرامبەر ڕەشەی ناحەزان وایكردووە كە بۆ هیچ دوژمێنێك خۆمان نەچەمێنین و وەك چیاییەكی پۆڵایین بوەستینەوە .
مێژوویی دوێنی و ئەمڕۆمان گەواهیدەری خۆراگری و قارەمانییەتی گەلی كوردە ، ئەگەر دوێنی شۆڕش وراپەرٍینەكانمان بەرانبەر چوار وڵاتی داگیركەران و ئیمپراتوورییەكانی ئەو سەردەمە وەستانەوە و ئەمڕۆش بەهەمان شێوە پێشمەرگە لە سەر زاری هەموو ناوەند سەربازیی و ئاكادێمی سیاسییەكانی جیهان پێشمەرگە و گەلی كوردیان بە بەهێزتر سوپای زەمینی هەژمار كرد . زۆرێك لە سەركردەكانی جیهانیش بە زمانی خۆیان وەسفی ئازایەتی و خۆراگری پێشمەرگە و گەلی كوردنیان كردووە كە ئەوش فەڵسەفەیەكی تر بۆ ئەوەی كە گەلی كورد بەرامبەر هیچ دوژمنێك خۆی ناچەمێنێت .
بەدرێژایی خەباتی دەیان ساڵەی گەلەكەمان ، لە پێناو بەدیهێنانی مافەرەواكانمان ، بەردەوام و خوێن و گیانمان ئامادەبووە لە پێناو ئەوەی گەل و نیشتیمانەكەمان سەربڵند بێت و خۆی بۆ هیچ ناحەز و داگیركارێك نەچەمێنێتەوە .شۆرٍشەكانی گەلی كورد ، هەر لە شێخ مەحمودی حەفیدزادە ، كۆماری كوردستان ، شێخ سەعید، شێخ عەبدوڵسەلام ،شۆرٍشی مەزنی ، شۆرٍشی پێشكەوتنخوازی گوڵان و توانییان چۆك بە دوژمنان دابێێن و رێككەوتننامەی ساڵی 1970 لەگەڵ رژێمی ئەو كاتەی عێراق بكەن و دواتر بەرهەمی شۆرٍشی گوڵان و كیمیاباران وئەنفال و كۆرەو و راپەرٍینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 ، پەرلەمان ، حكومەت و ئینجا فیدراڵی و دوای رووخانی رژێمی بەعس یش ریفراندۆمی و سەربەخۆیی و ئینجا شەڕی جیهانی تیرۆر پاراستنی كوردستان بە بەخشینی نزیكەی 2000 شەهید و دواتر پاراستنی دەسكەوتەكانی كوردستان لە دوای پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر و ئێستاش كوردستانێكی بەهێزتر كە هەموو ئەو دەستكەوتە پر شانازیی و سەروەرییانە فەڵسەفەی خۆنەچەماندن بۆ بوونی پێشمەرگە و رابەرایەتییەكی حەكیم دەگەرێتەوە كە لە ماوەی نیو سەدەی رابردوو و بەرامبەر ستەمكاری و داگیركاری و پیلانگێری نەیارانی كورد .مێژووش سەڵمێنەری ئەو راستییەكە، كە گەلی كورد خاوەن مێژووییەكی پر شانازی وسەروەریییە هیچ كات لەسەر مافی رەوایی خۆی سازش بۆ هیچ كەسێك ناكات.
Top