تڕەمپ یان بایدن؟ کامیان بژاردەی باشەکەیە بۆ کورد؟

تڕەمپ یان بایدن؟ کامیان بژاردەی باشەکەیە بۆ کورد؟

پرسیاری زۆڕینەی کوردەکان ئەوەیە کە ئاخو (بایدن) کاندیدی دیموکراتەکان باشترە بۆ کورد یان (تڕەمپ) کاندیدی کومارییەکان، (بایدن) شارەزاترین سیاسەتمەداری ئەمریکایە بەرامبەر بە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و دوز و بەرخودانی کورد بە تایبەتی، چونکە پێشتر (بایدن) بۆ دوو خول جێگری (ئوباما)ی سەروکی پێشوی ئەمریکا و بەرپرسی دوسیەی عێراق لە کوشکی سپی بووە و پێش ئەوەش بەرپرسی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (ئەنجومەنی پیران) بووە، لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٢٠ جار سەردانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و کوردستانی کردووە، (جو بایدن) سیناتورێکی دەگمەن و پڕ ئەزمونی دیموکراتەکانە، (بایدن) بیروکەی دابەشکردنی عێراق بۆ (سێ ھەرێم)ی خستە نێو باس و خوازی سیاسەتمەدارانی ئەمریکا، (بایدن) بە پێچەوانەی (تڕەمپ) کەسێکی دژە ئەردوغانە و لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ نیویورک تایمزدا وتی؛ من پشتگیری لە ئوپزسیونی تورکیا دەکەم بۆ ڕوخانی دیکتاتوریەتی (ئەردوغان)، ئەگەر (بایدن) ببێت بە سەروک پێشبینی دەکرێت تورکیا زۆڕ پاشەکشە بکات ل ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، بۆ ئێرانیش بایدن باشترە و پێشبینی دەکرێت جارێکی تر ڕێکەوتنی ئەتومی ٥+١ کارا بکرێتەوە و سزاکانی سەر ئێران ھەڵ بگیرێن واتە ھاوکێشەی ھێز لەم ناوچەیە بە گوێرەی سەروکی ئەمریکا دەگوڕێت چونکە سەروک خاوەنی دەسھەڵاتێک زۆڕ فراوانە، بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین لەسەر ئاستی کەسی (بایدن) باشتر و شارەزاترە بەرامبەر بە دۆزی کورد، بەڵام لەسەر ئاستی حزبی (کۆمارییەکان) زیاتر لە (دیموکراتەکان) دوستی کوردن، ئەگەرچی بە درێژایی مێژوو ھەردوو پارتەکە ھەڵوێستی جورا و جوریان بەرامبەر بە دۆزی کورد ھەبووە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە ھەمیشە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا داڕێژەری سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکان.




سێ ھەڵوێستی مێژوویی بایدن بەرامبەر بە کورد،
ـ ئێمە ھەرگیز وەک ترەمپ پشت لەکورد ناکەین.
ـ بەتەنھا شاخەکان ھاوڕێی کورد نین بەڵکو ئێمەش ھاوڕێی کوردین.
ـ بایدن بۆ سەروک بارزانی، لە تەمەنی خۆم و خۆت دا دەوڵەتی کوردی دەبینین.


Top