چیاییەكی سەركێشی كوردایەتی و كۆڵنەدان..

چیاییەكی سەركێشی كوردایەتی و كۆڵنەدان..

پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو رێباز و كاروانە كوردانەیە كە میرات هەڵگر و هەڵگری ئەزموونی هەموو ئەو شۆرٍش و رٍاپەرینانەی نەتەوەكەمان كە لەگەڵ داگیركەرانی كوردستان بەدەستی هێناوە و لە هەمانكاتیشدا بیروهزری كوردایەتی وپارتییەكان وەك رٍەگ و ریشەی داربەرووكان لە نێو قوڵایی ناخی خاكی كوردستان بە شێوەیەك خۆی گرتووە و چەقییووە كە بە هیچ گەردەلوول ورٍەشەبایەك ناجۆڵێت و هەڵناكنرێت ..
لە ماوەی زیاتر لە حەوت دەیەی رابردوو، ئەم كاروانە پر شكۆ وشانازییەی كوردایەتییە كە وەك مەشخەڵێكی پر رووناكی و تاكە ئومێدی نەتەوەیی بوو لەو رۆژگارو شەوە زەنگانەی كە داگیركەران هەموو شۆڕش و كۆماری كوردستانیان خامۆش كرد بووە هێز و بزوێنەرێك و رٍەشماڵێك بۆ هەموو نەتەوەیی كورد ، جارێكی تر هیوای رزگاری و ئازادی لە نێو تاكی هەموو كوردێكی نیشتیمانپەوەری و خوڵیایی سەربەستی ژین ..
پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی باوكی روحی نەتەوەیی كورد و بە ستراتیژی نەتەوەپەروەری و كوردپەوەری پتەو لە نێو گۆرٍەتانی كوردستانی گەورە دەستی بە خەبات و كوردایەتی كرد ، لە نێو جوگرافیاییەكی دیاریكراو و بە ئایدیایی حزبی بەرتەسەك و بەرژوەندییەكی تایبەت خەباتی نەكرد بەڵكو ، بە بەرنامە و هزرێكی كوردپەروەرانە و سرٍینەوەی گشت سنوورە دەستكردەكان توانیی بە ستراتیژییەكی كوردانە ،هەموو كوردستانیان بە هەموو جۆرە بیركردنەوە و ئایین و ئایینزاكان لە ژێر یەك چەتری نیشتیمانی و نەتەوەیی كۆبكاتەوە لە پێناو ئامانج و مافێكی رەوا ئەویش رزگاری خاك و سەربەستی گەلی كورد .
ئەگەر هەڵوەستەیەكی واقعبیانە لە سەر پارتی وەك كاروانی خەبات و قوتابخانەی كوردایەتی لە ماوەی حەفتا و چوار ساڵ خەبات و قوربانیدانی بكەین ، ئەو راستییەمان بۆ دەردەكەوێت كە ، بە هۆی بوونی هەموو ئەو هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانپەوەرییە نەگۆرٍانەی بەرانبەر بە داكۆكیكردن لە پرسی كورد و هەوڵدان بۆ گەرٍانەوەی مافە زەوتكراوەكانی ، داگیركەرانی كوردستان و ناحەزانی گەلەمان هەمووئامراز و پیلانگێری نێو خۆیی و ئیقلیمی و تیرۆریان گرتەبەر بۆ سرٍینەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو كاروانە پر شكۆیە ، بەڵام مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستییە پارتی و بارزانی زیانر لە جاران پێداگربوو بۆ بەدەست هێنانی و پاشگەز نەبوونەوەی لە بەدیهێنانی وێستەرەواكان كە دەیان ساڵە خەباتی و قوربانی بۆ دەبەخشرێت .
ئەمرٍۆ لە سایەی ئەو خەبات و قوربانیدانە، بەردەوام و تێكۆشان و بەردەوامبوونەیە ، كە لە شۆرٍشە مەزنی ئەیلوول توانی گەلی كورد بكاتەخاوەن " ئۆتۆنۆمی " و هەروەها لە شۆرٍشی پێشكەوتنخوازی گوڵانیش توانی جگە لەوەی دەیان داستانی پر شانازیی و مێژوویی بۆ كورد وكوردستان تۆماڕ بكات ، ئەوا گەلی كورد بە سیاسەتی حەكیمانە و رابەرایەتیی كردنێكی ژیرانە بكاتە خاوەن پەرلەمان ،سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و فیدراڵی و سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و ئێستاش كوردستانێكی بەهێزتر بەرەو ئایندەیەكی گەشتر سەرٍەرایی هەموو كێشە وئاستەنگەكانی بەردەمی .
لەرٍاستیدا ، پارتی دیموكراتی كوردستان بەكردەوە و هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی لە ماوەی زیاتر لە حەوت دەیەی رابردوو ، سەڵمینەری ئەوەیە، كە قوتابخانەی كوردایەتیی و خۆراگرییە بە رٍابەرایەتی باوكی رۆحی نەتەوەیی كورد بارزانیی نەمر كە پێشەنگی خەباتە و هەموو هێرش و هەرٍەشە و مەترسییە هەرێمایەتی و و نێودەوڵەتییەكان بۆتەوە ، بە خۆراگری و قوربانیدانی توانیوێتی دۆزی رەوایی كوردوكوردستان لە مەترسیی لەناوچوون و سرٍینەوە بپارێزێ‌ ..
Top