هەنگاوە كردییەكانی سەرۆك وەزیران ئومێدی كوردستانێكی بەهێز..

هەنگاوە  كردییەكانی  سەرۆك وەزیران  ئومێدی  كوردستانێكی بەهێز..

ئەگەر واقعبیانە بروانینە بارودۆخی كوردستان لە ماوەی سێ‌ دەیە حكومرانی گەلی كورد و كابینە یەك لە دوای یەكەكان كوردستان و هەموو ئەو كار و ئەركانەی لەو ماوەیەدا جێبەجێكراون و بە ویژدانەوە باش و هەڵوەستەیان لە سەر بكەین ، بەراوەردێك لەگەڵ سەرٍەتاكانی رٍاپەرین و رەوشی ئاوەدانی و پێشكەوتنی كوردستان لە گشت بوارەكاندا بكەین ئەوا ئەو راستییەمان بۆ دەردەكەوێت حكومەتی كوردستان توانیوێتی سیمای گوندێكی گەورە بگۆرێت بۆ شارێكی گەورە ، لەگەڵ هەموو ئەو ئارٍیشە و كێشە سیاسی و نێوخۆییانە كە لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان دا بوونیان هەبوو بە شەرٍی خۆكوژیشەوە .
دەتوانین بڵێین پێش رووخانی رژێمی بەعس یش ئەوا حكومرانی كوردستان لە ژێر گوشار و ئابڵوقەدانی ئەو رژێمە دا بووە تا كو نەتوانێت كوردستان لە رووی پێشكەوتن و ئاوەدانییەوە هەنگاوەكانی جێبەجێی بكات ئیتر لە رەووی بودجە و مووچە و بوارەكانی تریش دا . بەڵام حكومەتی كوردستان دەستەوەستان نەوەستا و بەو ئیمكانییە دارایییە سنووردارەی كە لە رێگەی خاڵە سنوورییەكان و نێوخۆییی كاروانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بەرەو پێشەوە بردووە ..
دەبێ‌ ئاماژە بەو راستییەش بكەین ، كە كێشە و گرژیییە نێوخۆییەكان وا دەكەن كە كەسانی هەڵپەرست و نا نیشتیمانپەوەر و خۆپەرست بكەونە گیانی كوردستان و لە رێگەی نایاساییەوە دەستبەسەر داهات و سەروەت و سامانی زۆر بەدەست بهێنن كە ئەوەش دەچێتە چوار چێوەی گەندەڵی و قورخكارییەوە لە لایەن هەر كەس و بەرپرسێكەوە ئەنجام بدرێت پێوستە رووبەرووی ڵپێچینەوەی ئایاسایی ببێتەوە و هەروەها ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر ئەو كێشە و گرفتانە كە بەمەستم گەندەڵی و قورخكارییە چارەسەرییان بۆ نەدۆزرێتەوە نەك تەنها زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی و ئابووری و كۆمەڵایەتیی دەگەێنێت ، بەڵكو پایەكانی حكومرانی سست و لاواز دەكات ..
ئەمرٍۆ پرسی گەندەڵی و قۆرخكاری هەندێك كەس و بەرپرس نەك تەنیا لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە ، بەڵكو ئەو كێشەیە لە عێراق ، ناوچەكە و هەموو جیهان بوونی هەیە ، حكومەتەكان لە رێگە و چوار چێوەی یاسایی هەوڵەكانیان دەخەنە گەر تا كوبتوانن رووبەرووی ئەو نەخۆشییە كوشندەیە ببەنەوە و وڵاتەكەیان لە كێشە گەورە كە زیانی گەورە بۆ سەر ئابووری وڵات و پێگەی حكومرانی جێدەهێڵێت رزگار بكەن ..
ئەوەی دەمهەوێت ، بڵێم ئەمرۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان ، بەسەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانی ئەرك و بەرپرسیارییەتی قورس و گەورەی هەڵگرتووە، لەلایەن چارەسەری كێشە كەڵەكەبووەكانی حكومەتە یەك لە دوای یەكانی كوردستان بە گەندەڵی و چاكسازییەوە كە وەك بەرێزیان ئاماژەی پێدا ، پرۆسەیەكی گشتیرە و بەخێرایی چارسەر ناكرێت و دەبێ‌ بە شێوەی سیستماتێك و هەنگاو بە هەنگاو كاری لە سەر بكرێت بۆ چارەسەركردن و بنركردنی .
هەروەها پرسێكی تری ئەمرۆیی دۆزینەوەی چارسەرییە بۆ پرسی بودجە و مووچە و قەرزی هاوڵاتیانی كوردستانە كە پەیوەستە بە ژیان و بژێویی هەموو تاكێك ، حكومەتی كوردستان هەموو رێكارەكانی خستۆتەگەر تا چارەسەری گونجاویی بۆ بدۆزێتەوە لە رێگەی گفتگۆی بەردەوام لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا و هەروەها لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان بۆ بەدەسهێنانی داهات و فرۆشتنی نەوت و هتد ..
لەلایەكی تریشەوە ، لە ماوەی نزیكەی ساڵێك لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان ، گشت توانا دارایی و ئیداریی و تەندروسییەكانی خستۆتەگەر بۆ پاراستنی گیانی كوردستانیان تا لەو نەخۆشییە مەترسیدارە پارێزراو بێت . ئەوەش جگە لە ئەرك و بەرپرسیاریەتی دەزگەپەیوەندی دارەكان ، ئەوا حكومەتی كوردستان زۆر سەركەوتووانە توانیوێتی مامەڵە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو نەخۆشیە بكات .
هەروەها لەرووی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەوە، هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان لە ماوەی 13 مانگی رابردوو، توانیوێتی زۆر سەركەوتووانە لە چەندین بواری دا خزمەتگوازی و پرۆژەی ستراتیژی جێبەجێ بكات و بەدڵنییاییەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا ، بەرنامە و پرۆژەكانی تریش دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەوەش رەنگدانەوەی زۆری لە سەر گەشەسەندن و پێشكەوتنی كوردستان لێدەكەوێتەوە ..
راستە، پرۆسەی چاكسازی و رووبەرووبوونەوە وبنەبركردنی گەندەڵی رێگەیەكی سەخت ودژوارە ،بەلام سەرەنجام ئەو هەنگاوە گەورە و پیرۆزە بە سوود وقازانجی هەموو كوردستانیان و گەشەسەندنی وڵاتەلە گشت بوارەكاندا، گەرٍانەوەی متمانەیە لە نێوان خەلك و حكومەتی كوردستان . پێوستە، هەموو هێزولایەنەكان لە ئاستی بەرپرسیاریەتی مێژوویی و ئەو هەنگاوە گەورەیە بن كە لە كۆتاییدا سەروەری و شانازییەكان بەرهەمووان دەبرێت .

بۆیە، كوردستانیان بە هیوا وئومێدەوە دەروانە ئەو هەنگاوانە بەتایبەت رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و بەتایبەت كە بە دروشمی كوردستانی بەهێزەوە كار بۆ حوكمڕانێكی باش و كوردستانێكی پێشكەوتوو و گەشەسەندوو لە گشت بوارەكان دەكات ، و هەموو تواناكانیی و شەووڕۆژ خستووەتە سەر یەك بۆ ئەوەی لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە خەڵكی كوردستان سوودمەندبن و جۆرێك لە دادپەروەری بێنێتەدی كە تاكەكانمان وا لێ بكات هەست بە دڵنیایی بكەن لەبارەی داهاتوویانەوە.

‏روون وئاشكرایە، هەرێمی كوردستان بە رەوش و قۆناغێكی تازەو قورسدا گوزەر دەكات و ئەركی هەموومان گرانترە بەتایبەت كە لەلایەك تێچوویی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو لەلایەكی تر قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی و نەوت و كەمبوونەوەی داهاتەكان كە هەموویان بارگرانین بۆ سەر حكومەتی كوردستان و بە پشتیوانیكردنی لەو هەنگاوانە و بەتایبەت چاكسازی كوردستان دەچێتە قۆناغێكی گەشەسەندوو و پێشكەوتوو و خۆدزینەوە و دروستكردنی كۆسپ بە هەر پاساوێك خیانەتی نیشتیمانی و نەتەوەییە ..


لێرەدا، گرنگە، چ هێز و لایەنە سیاسییەكانی بەشدار بوو لە حكومەتی كوردستان و چ ئۆپۆزسیۆن بە جیدییەوە پشتیوانی ئەو هەنگاوانە بن كە بە بێ‌ جیاوازی وەك پێشتر سەرۆك وەزیرانی كوردستان بە رٍاشكانەوە و راستگۆیانە گووتیان كە حكومەتی هەموو كوردستانیان بە بێ‌ جیاوازی بن تا هەمووان لە سایەی ئەو ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوە ژیانەی كوردستان بە ئاسوودەیی بەرە ئایندەیەكی گەش و باقی ئامانجەكانمان هەنگاو بنێنین ..
Top