31ی ئاب 24 ساڵ بەسەر گەرٍاندنەوە و پاراستنی شكۆ پایتەختی كوردستان ..
August 31, 2020
وتار و بیروڕا
لە ماوەی سەدەی بەزۆر لكاندنی خاك كوردستان بە وڵاتانی داگیركەری كوردستانەوە ،مێژوو گەواهیدەری ئەو راستییەیە ، كە داگیركەران كە مەبەستم توركیا و ئێران و عێراق و سوریایە و بەدرێژایی مێژوو رێگەیان بەخۆیان داوە خاكی كوردستان و نەتەوەكەی لە نێو خۆیاندا بتوێنەوە بۆیە، لەو پێناوەشدا بەردەوام لە رێگە پیلانگێری و بە دەیان جۆر چەكی قەدەغەكراو و تیرۆر و گەمارۆدان ئەو كارەیان ئەنجامداوە ،بەڵام سەركەوتوو نەبوونە .
وەك ئەوەی چۆن لە ئێستای بۆردومانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەن هەر دوو وڵاتی توركیا و ئێرانەوە و دەبینرێت یانیش دوێنیی پیلانگێری و داگیركەرانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كە دیار بوو ئەو وڵاتە داگیركەرانە چۆن دەستیان كردوبووە یەك و مەرامیان سرٍینەوەی قەوارەی دەستووری و دەستكەوتەكانی گەلی كورد كوردبوو كە ئەمرٍۆ هەرێمی كوردستان هیوای هەموو كوردێكی نیشتیمانپەوەر و دڵسۆزە لە رانسەری جیهان و كوردستانی گەورەش
ئەوەی دەمهەوێت ئاماژە پێدەم رووداوەكانی شەرٍی خۆكوژی و دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی بوو لە ماوەی چەند ساڵەی حكومرانی كوردستان كە دیاربوو چاویان بە بوونی كیانێكی سەربەخۆیی كوردستان و ەك حكومەت و پەرلەمانی كوردستان هەڵنەدەهات ، هەر ئەوەش بوو كاریان لە سەر تێكدانی یەكریزی نێو ماڵی كورد و زیاتر خۆشكردنی ئاگری كورد كوژی دەدا.
رووداوەكانی دەركردن و رٍاوەدوونانی سوپای داگیركەری ئێران كە ئاشكرا بوو لە لایەن چەند كەش ولایەنێك لە هەرێمی كوردستان چاوساغی بۆ دەكرا ، بۆ نێو جەرگەی خاكی باشووری كوردستان كە ئەو كارە مەترسیدارە كاریگەری نەرێنی لە سەر هەیبەت و پێگەی ئەو كاتەی هەرێمی كوردستان دانابوو لە بەرانبەر پشتیوانی ماددەی و سەربازی بۆ هەندێك كەس و لایەنی نێو یەكێتی لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە شێوەیەك ئێران دەستی خستبووە نێو هەموو جومگەكان هەرێمی كوردستان وەك خاكی خۆی مامەڵەی دەكرد و لە بازگە و شوێنە سەرٍەكییەكان وێنەی ئایەتوڵاكانیان هەڵواستبوو و ەك خاكی خۆیان مامەڵەیان دەكرد و ئەوەش بە ئاشكرایی لە میدیا فەرمی و بەرپرسەكانیان دەبینرا بە تایبەت لەكاتی سەردانیكردنەكانیان .
هەروەها بەردەوامی دەستێوەردانەكان و لەشكركێشی و هاوكاری سەربازی بۆ یەكێتی و لە ناوصەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئەو كاتەی بە تایبەت سەری بەردۆ و حەسەبەگ ، كلكەسماف و كۆیە، گۆمەسپیان ، باڵیسان و چەند ناوچەكی تر ئاماژەیەكی مەترسیداربوون بۆ نیازی ئێران و بەكارهێنانی ئەو هێزانە بۆ زیاتر دەستبەسەرداگرتنی هەرێمی كوردستان یانیش كۆتایی هێنان بە حكومرانی كوردستان كە رەنگە یەكێتی لە بەر ئەو جەنگە كورد كوژییە خۆشی هەستی بە دوژمنكارییانە بەم شێوەیە نەكردبێ. لەلایەكی ترەوە نەمانی ئارٍامی و سەقامگیری لە هەولێری پایتەختی كوردستان و كوشتن و برین و تیرۆر و بردنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە لایەن باند وگروپە چەكدارەكان و بەتاڵكردنی بانكەكان و دەیان كارەساتی تر ئاماژەیەكی تری مەترسیدار وهەرٍەشەبوون بۆ سەر هەولێر و بەراوەردكردنێكی راست و دروستبوو لەلایەن خەڵكی كوردستان لەو كاتەی كە حكومرانی دەكرد .
قورسبوونی دەستێوەردانەكان و دروستبوونی مەترسی گەورە لە سەر هەرێمی كوردستان ، وایانكرد كە لە رێگەی گرتنەبەری سیاسەتێكی حەكیمانە و بەكارهێنانی هێزی دوژمن بۆ لێدانی داگیركەری ئێرانی لە پێناو گەرٍاندنەوەی شكۆ و سەروەری بوو بۆ هەولێری پایتەخت و رزگاربوونی بوو لە ژێر هەموو ستەمكارییەكان بەرانبەر بە خەڵكی پایتەختی كوردستان و هەولێرییەكان بە تایبەتی و لەهەمانكاتیشدا كردار وتاكتیكێكی سەركەوتوویی سەربازی بوو بەرانبەر داگیركردنی هەولێر ..
ئەو مێژوو و كارە گەورەیەش وەڵامێك بوو بۆ هەموو ئەو سەركردە و لایەنانەی كە دەیانگووت كە هەولێر كوێی پیرۆزە تا شەرٍی تێیدا نەكرێت ، ئەوەش سیاسییەتێكی گەورە و حەكیمانە بوو كە لە رۆژی 31ی ئابی 1996 بەرانبەر بە داگیركردنی خاكی كوردستان لەلایەن پاسدار ومیلیشاكانەوە تۆمار كراو و لەو مێژوو بەدواوە هەولێری پایتەخت هەناسەیەكی پر لە ئارامی و ئاوەدانی و شكۆمەندی هەڵمژی بەرەو سەركەوتن و گەشەسەندنی زیاتر ..
Rebwar
مرسَل
منذ بضع ثوانٍ