تکایە ڕێز لە پـێنووسـە خۆبەخشەکانی پـارتـی بگرن و ڕاو سەرنجەکانیان بەهەند وەرگرن ...

تکایە ڕێز لە پـێنووسـە خۆبەخشەکانی پـارتـی بگرن و ڕاو سەرنجەکانیان بەهەند وەرگرن ...

نووسین لای ئێمه‌ی کادیرانی پارتی عه‌شقه‌ نەک خۆپێدا هەڵواسین یان پاراستنی بەرژەوەندی کەسی و هەر ناوێکی تر... لای ئێمە (مەبەستم ئەو کادیرانەیە کە ساڵەهایە بێ موستەفید بوون و دەست خۆشی فڵان و فیسار کۆڵیان بە پێنووسەکەیان نەداوە) خۆشه‌ویستیی سەرۆک، خۆشەویستیی ڕێباز، خۆشەویستی ناسیۆنالیستیی نەتەوەیی، خۆشەویستیی ئاخ و نیشتیمان، خۆشه‌ویستیی زمان و کولتوور، خۆشه‌ویستی ماڵباتی بارزان و مێژوویی پڕ سەروەری ئەو ماڵباتە نیشتیمانپەروەرە وای لێکوردووین کە له‌ كاتی پشوودانی خۆمان و بژێویمان و ئەندامانی خێزان بدزین و بیده‌ینه‌ نووسین، نووسینەکانیش کرداری پێوەنەکرێ و بەهەند سەیرنەکرێ‌ ئەوسا ئاراستەمان پشتاو پشتەو بارودۆخیش فەراهەم نابێ بۆ نووسەران، کەوایە ڕاده‌ی به‌رهه‌م و نووسین به‌رز و نزمی تێده‌كه‌وێ.
بێجگه‌ له‌وه‌ش له‌ ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ نووسین پێوستی به‌ كه‌شوهه‌وای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، جاری وایه‌ كاتت هه‌یه‌ به‌ڵام ناتوانی بنووسی، چون زۆر ناهاوسەنگی بەرچاو دەکەوێت، ئاخر لە سەر حیسابی کەسە دڵسۆزەکانی ناو پارتی کەسانی تر دەهێندرێنە پێش و گرنگیان پێ دەدرێت کە ئەوەش قۆناغ دوای قۆناغ سلبیاتی دەبێت!. خۆ دەبێ تێگەیشتنیشمان هەبێت لەوەی کە چینی نووسه‌رە خۆبەخشەکانی پارتی ئامێری كاره‌بایی نیین هه‌ركات په‌نجه‌ت به‌ دوگمه‌كه‌یه‌وه‌ نا ده‌ست بكەن به‌ نووسین. من به‌شبه‌حاڵی خۆم هه‌تا هانه‌ و ئه‌نگیزه‌ی به‌هێزی ده‌روونیم نه‌بێ ناتوانم بنووسم. جا ئەوە بۆ هەموو ئەو کادیرە نووسەرانەش ڕاستە کە سۆز دەدەن بە پێنووسەکانیان لە پێناو حیزبەکەمان، وە قوربانی دەدەن لە پێناو ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و ماڵا بارزان، بۆیە پێویستە ڕێز لە ماندووبوونیان بگیردرێت، چون ئەوان قوتابی پڕ سۆزی نێو قوتابخانەکەن.

Top