مەسعود مستەفا بارزانی نموونەی سەرۆکە مەزنەکان...

مەسعود مستەفا بارزانی نموونەی سەرۆکە مەزنەکان...

سەرۆک بارزانی لە ماوەی ژیانی سەرکردایەتی سیاسی خۆیدا بە هۆی تایبەتمەندیە شەخسیەکانی خۆیەوە بووە بە خوڵقێنەری زۆرینە لە بنەماکانی ئەخڵاقی ناو بزاڤی کوردا کە بۆ داهاتووش وەک بنەمای نەگۆڕ لە بزاڤی نەتەوایەتی کوردستان‌و پارتی دیموکراتی کوردستان دا رەچاو دەکرێن و کەڵکیان لێوەردەگیرێت:
ئەخڵاق‌و مرۆڤ دۆستی: مەسعود مستەفا بارزانی لە هەموو هەڵسوکەوتی خۆیدا لە گەڵ دۆست‌و دووژمن بە ڕەوشتەوە ماڵە دەکات، ئەخڵاقی بەرز‌و رێزگرتن لە کەڕامەتی مرۆڤ رەچاو دەکات. ئەمرۆ رێزگرتن لە کەڕامەتی مرۆڤ لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە بنەمای ژیان دەزانرێت. لەو رووەوە رێزگرتن لە بنەماکانی ئازادی ڕا‌ دەربڕین تا ئەو جێگەیەی کە سنوور ی خۆی هەیە، دادپەروەری‌و ئاشتی میراتی سەرۆک بارزانی و ڕێبازی بارزانی نەمرن کە بۆ ئێمەی کادیران و موریدانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی وەرمانگرتوون و وەک رێبوارانی ڕێبازی بارزانی درێژە بە گەشەکردن‌و قووڵکردنەوەی ئەو بنەما فەلسەفیانە دەدەین لە ناو خەڵکی کوردستاندا .
دەروەست بوون‌و وەفاداری بە پەیمان: سەرۆک بارزانی لە ماوەی چەندین ساڵەی سەرۆکایەتی هەرێمداو دواتریش و ئێستایش وەک مەرجەعی باڵای نەتەوەیی نموونەی سەرۆکە گەورەکانی جیهان، وەفادار بەو پەیمانە بە نەتەوەی کورد لە سێ بەش و خەڵکی کوردستان بەردەوامە. پەیمانی وەفادار بوون‌و خزمەتکردن بە گەل‌و نیشتیمان تا ئەبەد لە چارەی سەرۆک نووسراوە.
ئەو هەمیشە سینگی خۆی کردۆتە قەڵغانی پاراستنی نەتەوەکەی لە هەموو باروزروفێکدا. هەر ئەو بوێری و گیان فیداییەشە وەک نەریتێک لە ناو بزاڤی خەڵکی نیشتیمان پەروەر و کادیران و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروا پێرەوی دەکرێت و تا دواهەناسەی ژیانیان وەفادار دەمێنن بە رێباز‌و پەیمانێک کە لە گەڵ نەتەوەکەیان داوە .
ئاشتی کۆمەڵایەتی‌و رێزگرتن لە فرەچەشنی کۆمەڵایەتی: لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیە نەتەوایەتیەکان، بارزانی توانیوویەتی جۆرێک پێکهاین لە نێوان ئایینەکان و لایەنە سییاسیەکان و کەمە پێکهاتەکان و سەرجەم چین و توێژەکانی ناو کۆمەڵگای کوردستانی پێکبێنێت کە بەرژەوەندی هەموو لایەک بەشێوەیەکی دادپەروەرانەی سەردەم بپارێزرێ‌و بەوە ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ناو کۆمەڵگادا مسۆگەر بکرێت ئەگەر بێت و هەموو لایەک پێیەوە پابەند بن .
خەبات لە پێناو ئاشتی کۆمەڵایەتی لە هەموو ئاستەکانی خۆی‌و رێزگرتن لە فرەچەشنی کۆمەڵگا یەکێک لە بنەما نەگۆرەکانی ئەمرۆی بزاڤی نەتەوایەتی کوردو گەلی کورد‌ستان بەتایبەتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی کە وەک میراتی مستەفا بارزانی باوک بۆ جەنابی سەرۆک و نەوەکانی داهاتووی نەتەوەکەمان بەجێ ماوە. گەشەپیدان‌و قووڵترکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی‌و رێزگرتن لە فرەچەشنی لە لایەک دەبێتە هۆی ئاسایش‌و تەناهی کۆمەڵایەتی‌و لەلایەکی دیکەوە پێشكەوتنی کۆمەڵگای کوردی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بزاڤی رزگاری خوازانەی کوردستان ٧٣ ساڵ زیاتر لە دەست پێکردنی شۆرش، رەساڵەت‌و ئەرکێکی قورستر لەو سەردەمەی ئەوسا ئێستا بە ئەستۆیە. لە کۆمەڵگایەکی فرەچەشن‌و بگۆڕی وەک کۆمەڵگای هەرێمی کوردستاندا لە کاتێکدا ڕژێمی بەعس ی گۆڕ بە گۆڕو حوکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراقی دەستکرد تا ئێستاشی لەگەڵدابێت تیرۆر‌و داگیرکاری و جینۆسایدو کیماوی باراندن و ڕووخاندنی ژێرخانی هەرێم و یاری کردن بە قوت و شایستە داراییەکانی خەڵک و هەرێمی کوردستان وەک شێرپەنجە هەموو شێوازەکانی ژێنۆسایدی نەتەوایەتی دژی گەلی کورد تاقیکراونەتەوە، لەکاتێکدا کە تونداژۆیی مەزهەبی بووەتە هەڕەشەیەک دژی پێکەوە ژیانی مرۆڤەکان لە سەرجەم عێراقدا، لە کاتێکدا کە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرەورووی داڕشتنەوەیەکی نوێیە، ئەرکی ئێمە رێبوارانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمرو سەرۆک مەسعود بارزانی قورستر‌و پێویستی بەشداریمان لە خەبات‌و درێژەدان بە رێبازی کوردایەتی و شەهیدان ئەخڵاقیتر‌و مرۆڤانەترە.
نزیک بە سەدەیەک لە مانیفیستی راگەیاندنی دامەزراندنی ڕێبازی بارزانی لە چوارچێوەی خەباتی نەتەوایەتی خۆیدا خەبات دژی فاشیزم، تونداژۆیی، خیانەتی نیشتیمانی، داگیرکاری، خەبات دژی هەڵاواردن، خەبات دژی پەراوێزخستنی مرۆڤ‌و خەبات بۆ ئاشتی دیموکراسی‌و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بنەمای خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان ناسراون. ئەمرۆ ئەم بنەمایانە‌و بنەماکانی ئەخڵاقی سەرۆک مەسعود بارزانی هەروا رێنیشاندەری خەباتی ئێمەو نەوەکانی داهتوومان و پێویستی وەدیهاتنی ئەو ئامانجانە لەو هەلومەرجەداو لە داهاتووشدا پێویستیەکی هەمەگرتر‌و ئەمرۆییترن. لەو رووەوە جێی شانازیە بۆ هەموومان کە رێبواری ڕێبازی سەرۆک بارزانی بین، کە فەلسەفەی ژیان یان ئەو بەهایانەی ئەوان لە پێناویدا خەباتیان داستپێکردو هەزاران ڕۆڵەی خەباتکاری ئەو ڕێبازە گیانیان لە دەست داوە بوونەتە بەهای گشتی‌و هەمەگری نەتەوایەتی، ناوچەیی‌و تەنانەت جیهانیش.
ئەرکی ئێمەی کادیران و نووسەران لەو ڕێبازە پیرۆزە ئەوە: ئەو بەهایانە بە ئامانەتەوە بگوازینەوە دەست نەوەکانی داهاتوومان و قووڵ‌و بەرینیان بکەینەوە‌و بە نەوەکانی داهاتوو بناسینین. تا لەلایەک بناغەی نەتەوەیەکی تەندوروست‌و سەرکەوتوو دابنێین‌و لەلایەکی دیکەوە لە بەهاکانی مرۆڤی خۆمان خاوەن دەرکەوین‌و رۆحی مستەفا بارزانی باوک و کاکە ادریسی هەمیشە لەیاد و سەرجەم شەهیدانی ئەو ڕێبازە شاد بکەین. بەوە زییندوویی رۆحی شەهیدان مسۆگەر دەکرێت‌و خەونی نەوەکانی نەوەکانی خەبات‌و شەهیدانمان بەدی دێت .


Top