خوێن بەخشین باشە یان نا؟

خوێن بەخشین باشە یان نا؟

نەک تەنھا ئۆرگانەکانی جەستەت دەتوانی ببەخشی، بەڵکو خوێنیشت.
لە ھۆڵەندا ٣٥٠ھەزار کەس(خوێندەر/دۆنەر) ساڵانە یەک تا دووجار نیو لیتر خوێن دەبەخشن.''ئێمە زیادەپاشەکەوت ناکەیین:چونکە خوێن ڕاگرتن ماوەی خۆی ھەیە وبەسەردەچێت.''
یەکشەمەی داھاتوو ١٤ی گەلاوێژی ٢٠٢٠ ڕۆژی جیھانی پێدان/بەخشینی خوێن دەستنیشانکراوە .
.WHO لە لایەن دەزگای نێودەوڵەتی تەندروستی
لە ٥٣ شوێن/تاقیگە رۆژانە خوێن وپڵاسما لە خوێندەرەکان واتە دۆنەران کۆ دەکرێتەوە بۆ بانکی خوێن سانکوین.
خوێن دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەکان، بە وتەی مارلوس میتال لە سانکوین.''ئێمە بانگەوازی دۆنەران دەکەیین لەسەر بنەمای ئەوەی کە چ جۆرە خوێنێک بۆ کام نەخۆشخانە پێویستە.مەبەست/ھەدەفی ئێمە ئەوەیە کە بە ڕێژەیەکی پێویست وباش و ئەمین خوێن بۆ نەخۆشخانەکان دابین کۆبکەیینەوە.''
''ئێمە ھەوڵ ئەدەیین ھەمووکات یەک بەشی یەک ھەفتە خوێن بۆ ھەر نەخۆشخانەیەک ئامادە بێت لە کۆگەدا''، بە وتەی میتاڵ.''ئێمە ناشمانەوێ زیادە لە وەی پێویست کۆبکەینەوە وبەخەسار بچێ، چۆنکە خوێن ماوەی بەرواری بەسەرچوونی ھەیە.'' لە ڕاستیدا سانکوین بە ڕێژەیەک زۆری لە دۆنەران واتە کەسانی بەخشێنەری خوێن ھەیە ھەرچەندە ھەرچی خەڵکی دۆنەر زیاتر ھەبن ئەوە بارگرانایی بۆ سەر دۆنەران کەمتر وباشترە.
لە وەرگرتنی پلاسما کەڵک وەردەگیردرێت بۆ دروستکردنی دەرمان ئەوجۆرەی کە لەویان تێدایە. بە ڕێژەی ٥٠٪ی ئەو دەرمانانەی کە لە پلاسما پێکھاتوون لە پلاسمای دۆنەرانی خوێن لە ھۆڵەندا پێکدێت. نیوەیکەی تری پلاسما لە دەرمانسازانی ئەنتەرناشیۆناڵ را دێت.
''ئێمە دەوتانین بەو شێوەیە دۆنەری پلاسما بەکار بھێنین''،بە وتەی میتاڵ.''ئەو دەرمانانەی کە لە پلاسما دروست دەکرێن بۆ نموونە لە نەخۆشییەکانی ئەوتۆئیموون واتە نەخۆشییەکانی خودی خۆی سیستمی بەرگری جەستە،ھەوکردنەکان و بۆ نەخۆشییەکانی مەیینی خوێن(انعقاد) بەکار دێن.
ھەروەھا بە ڕێگەی پلاسما دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکرێت.''
بە کۆ ٣٠٠ گروپی خوێن
لەناو ئەو ھەموو جۆرە گروپە خوێنەدا لە ئەنجامدا زیاتر لە ٨ جۆرە گروپ خوێن کە زیاتر پێش
."A-positive en ٠-positive لە ھۆڵەندا زیاتر ئەودووجۆرەن دێت دەبەخشرێت.
کەواتە ڕێژەی دۆنەرانیش لەوجۆرەیان زۆرە. بەڵام بۆ جۆری خوێنی ئەوانی لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتین ھەردەم کەمی وکرتیی خوێن ھەیە.
زۆرینەی ڕێژەی خوێنی کۆکراوە بۆ چاکبوونەوەی نەخۆشانی شێرپەنجەیە.٣٠٪ی تری بۆ پێداویستی تری لە نەخۆشخانەکان بەکار دێت بۆ نموونە دوایی ڕووداوەکانی تڕاوما وخۆپێکدادان یان منداڵبوون.
بوورانەوە دوایی خوێن بەخشین
چۆنە بۆ کەسێک کە نیو لیتر خوێنی لێ بڕوات؟
ئەوە زیانی نییە بۆ تۆ.ئەگەر تەندروست بی، ئەوە زۆریش باشە''،بە وتەی میتاڵ.
بەرچاوترین کێسەی دۆنەران کە ڕاپۆرت دراوە ھەستی ماندووایەتییە.دووھەمیش سەرگێژەیە.''واتە نیو لیتر خوێن دەکاتە ١٠٥ی خوێنی جەستەت''.بە وتەی ماریانە خێلاینسە،پسۆر وشارەزا لەسەر نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن ودڵ- دەمارەکان،سەربە زانکۆی واخەنینگن.''کەواتە دوایی بەخشینی خوێن خوێن کەمتر دەبێتەوە وئینجا ڕێژەی ئوکسیژنیش لەناو خوێند اکەمتر دەبێتەوە کە دەچێتە ناو مێشک.''
''بە ڕێژەی نزیکەی ٤٥٠٠ کەس دەبوورێنەوە کاتێ یان دوایی بەخشینی خوێن''،بە وتەی کاتیا ڤان دەن ھورک،لێکۆڵێنەر/توێژەری زانستی لەسەر تەندروستی دۆنەران لە سانکوین.زیاتر ئەو حاڵەتانە بەھۆی ترس وکرگی دەرونی دێتە ئاراوە یان کەسێک لەوانەیە کەمتری خۆراک خواردبێت یان خواردبێتەوە.
دوایی چەند ھەفتەیەک دیسان ڕیژەی خڕۆڵکە سوورەکانی خوێن دێنەوە سەرەوە.''لەو کاتەدا تا خڕۆڵکە سوور دروست دەبنەوە کەمی ڕێژەی ئاسن لەناو خوێن دا دەبێت،بەڵام تۆ تەندروستی،ئەوەش نابێتە کێشەی گەورەی تەندروستی'،بە وتەی خێلاینسە.
ئاماژەی باش بۆ کاریگەری لەسەر سەر دڵ ودەمارەکانی خوێن
ماداموایە لێرەدا زیانی نییە بۆ کەسی دۆنەر یاخود خوێندەر،بەڵام سوودی ھەیە؟
خێلاینسە لە ٢٠٠٧دا لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجام دا لەسەر ٤٠٠ کەسی دۆنەر ٢٠٠ کەس کە دۆنەر نەبوون کە ئەگەری کاریگەری ئەرینی لەسەر دڵ ودەمارەکان بخاتە سەریان.ئینجا نزمبوونی ڕێژەی ئاسنی خوێن لەئەنجام دا باشە.
ئەو کەسانەی دۆنەر واتە ساڵانە دووجار خوێن دەبەخشن یانیش بە ئەنجامی کۆ ھەموو ژیانیان ٤٩جار خوێن دەبەخشن،دیار کەوت کە کەمتر ھەستیار یاخود ئامادەییان ھەیە بۆ کلس/بەڵغ گرتنی دەمارەکانی خوێن/ بۆڕییەکان بە وتەی خێلاینسە.''ئێمە بەدڵنیایی نەمانسەلماندووە بەڵام ئاماژە دراوە کە پەویەندییەکی باش لەونێوانەدا ھەیە.''
بەخشینی خوێن کاریگەری بەسوودی ھەیە کاتێک کەسێک ڕێژەی زۆری لە ئاسن لە خوێندا ھەیە،بە وتەی خێلاینسە.بۆ نموونە لە نەخۆشی ھێمۆکرۆماتۆزەدا پێس دیت.کەسانێک بەو جۆرە کێسەیە لە لایەن پزیشکەوە پێسنیارییان پیدەکرێت کە خوێن ببەخشن.
بە بۆچوونی خێلاینسە ھەروەھا لایەنێکی باشیش لە خوێن بەخشین ئەوەیە کە بێ بەرامبەریش پشکنینی خوێنت بۆ ئەنجام ئەدرێت.دیسان تۆ بەو شێوەیە زیاتر لەبارەی تەندروستی خۆت دەزانی ودڵنیا دەبییەوە.''
Top