نێچیرڤان بارزانی متمانە و کاری پێکەوەیی

نێچیرڤان بارزانی متمانە و کاری پێکەوەیی


لەھەر وڵات و کۆمەڵگایەک کەسانێک ھەن کە وڵاتەکەیان بەرە و کەناری ئارامی و بونیاد و سەقامگیری سیاسی و جڤاکی و ئیداری دەبەن، و ئاراستەکانیان بۆ ئاشتەوایی و پێکەوەژیانی نەتەوە و بیرو ڕا جیاوازەکان لەسەر بنەمای دایەلۆگ و لەیەک تێگەیشتن. ئەو کەس و سەرکردانەی بەو جۆرە ھەنگاو دەنێن زۆرنین لە کەسە دەگمەن و دانسقەکانن و بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن.

ئەو جۆرە کەس و سەرکردانە ھێزی کاریزما بوونیان وای کردووە ھەمووکات کە وڵاتەکەیان دووچاری کێشە و گرفت دەبێ بەپەلە ھەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە تا وڵاتەکە لەلێواری لەناوچوون ئینقاز بکات. ئەو جۆرە سەرکردانە کوڕی رۆژی تەنگانەن چاویان لەوە نییە تەنھا لە خۆشییەکاندا دەسڕی سەرکەوتن بادەن، بەڵکو لە سەختییەکاندا شان دەدەنە بەر زەحمەتییەکان و بە ئەمانەتەوە بەرپرسیارەتی ھەڵدەگرن.

سەرکردە کاریزماکان چێژ لە ئاشتی و پێکەوەژیانی ئایینی و ئتنی و نەتەوەکان دەبینن و بە ئارامی و پێکەوەکارکردن گزگز باڵا دەکەن، بە بڕوا بە خۆبوونێکی بەھێزیشەوە دەرفەت بۆ یەکتری دەرەخسێنن کە ھەرکەس بۆ کاری جوان و پێکەوەیی و پێشکەوتنی وڵاتەکەیان ئەسپی خۆی تاوبدا، پێچەوانەی ئەوانەی گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیوی یەکتری دەکەن.

مسعود بارزانی لە ‌ماوەی ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠١٧) لە پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندا بووە، دوای دەست لەکارکێشانەوەکەی لەپێناو پاراستنی سەروەرییەکانی کوردستان، کاری کرد و ھەوڵیدا حوکمڕانییەک لە کوردستاندا پیادە بکرێت، تاوەکو کوردستانێکی بەھێز بونیاد بنێت.
لەم روانگەیەوە سەرۆک بارزانی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاندید کرد، ئەمەش لەو روانگەیەوە بوو، کە بتوانرێت سوود ئەزموونی کەڵەکەبووی نێچیرڤان بارزانی لە حوکمڕانیدا وەربگیرێت، ھەروەھا مسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت کاندید کرد.

نێچیرڤان بارزانی ئەو سەرکردە کاریزمایەی کورد و ناوچەکەشە نەک ھەر بۆ ھاونیشتمانیانی کوردستان و بۆ کورد جێگەی شانازییە بگرە زۆربەی سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان بۆ لێزانی و سیاسەتوانی ناوبراو سەرسام بوونی خۆیان نەشاردووتەوە، لەجۆری مامەڵەی تەندروست لەگەڵ ئەرزی واقع و خۆگونجان لەگەڵ ھەر بارێک کە دێتە پێش، ھاوکات وەک دیفاکتۆیەکیش ھەمیشە کوردستان لەناو دەستەکانی ئەودا پارێزراو بووە.


١٠-٦-٢٠١٩ لەوتاری سوێندخواردنی بوونی بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەکاتە چەتری کۆکەرەوەی تەواوی ھێزە سیاسییەکان و نەتەوە و پێکھاتەکانی کوردستان. سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەو بەڵێنەی بەکردارکرد و ھەمووانیش شاھێدی ئەوەی بۆ دەدەن کە لەماوەی ئەو یەک ساڵەدا لێھاتوویی و دانایی جەنابیان لەسەر ئەدا و رێبازی سەرۆک مسعود بارزانی کوردستانی لە زۆر ئافات و گرفتی گەورە دەربازکرد. نێچیرڤان بارزانی پێشینەی باشی لەکاری پێکەوەیی ھەیە و سەرمەشقی ئەو کاروانەیە، لە کابینەی پێنجەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کابینەکانی دواتر کە جەنابیان سەرۆکوەزیرانی بوون متمانەبوون و متمانە پێدان خاڵی سەرەکی سەرکەوتن و ھێزی وزەی بەرێوەبەردنی حکومەتەکانی بوون کە سەرۆکایەتی دەکرد.

دڵ گەورە میھرەبان گفت خۆش و شیرین، حساب بۆ کردن و رێزگرتن لە تایبەتمەندییەکانی ھێز و لایەن و پێکھاتەکان لە ئاکار و رەوەشتی سەرۆکی ھەرێمن و ھەر ئەوەش وایکردووە کە ھەمووان بۆ کاری پێکەوەبوون لەگەڵ جەنابیان بێ دوو دڵ بن و لێی موورتاح بن.
Top