مەترسيی کۆڤید١٩ لە سەر ستراتیژیەتی ئاسایشی نەتەوەیی

مەترسيی کۆڤید١٩  لە سەر ستراتیژیەتی ئاسایشی نەتەوەیی

ھەر ڕووداوێکی کاریگەر لەسەر ستراتیژی بە مانای دیاریکردنی ئامانج و پلانەکان دێت، بێگومان ھەر ڕووداوێکی نێودەوڵەتی و ھەرێمی کاریگەريی راستەوخۆی لەسەر ئاسایشی نەتەوەيی ھەیە.
دەرکەوتنی ڤايرۆسى کۆرۆنا کۆڤید ١٩ بەھۆی ئەوەی جووڵەی نێودەوڵەتيی ئابووری ڕاگرت، پەیوەنديی نێودەوڵەتی وەستاند، بۆیە کاریگەری لە سەر ئابووريی جیھان ھەبوو، ئەمەش وای کرد، کاریگەريی راستەوخۆی لەسەر ستراتیژيی ئاسایشی نەتەوەيی ھەبێت.
کۆرۆنا کۆڤید19، هەموو سیستەمێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی شێواند، هەر ڕووداوێکيش کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەبێت، بێگومان کاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەی دەبێت. ئامانجی سەرەکيی ئاسایشی نەتەوەيی پاراستنی تاک و کۆمەڵگه‌ و دەوڵەتە، بۆيه‌ ده‌سه‌ڵاتى حوكمڕان بايه‌خى ته‌واو به‌ پلانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر جۆره‌ مه‌ترسييه‌ك ده‌دات.
له‌ رابردوودا زۆرجار نەخۆشيی هاوشێوەی ئ ڤایرۆسى كرۆنا سەری هەڵداوە، وەک تاعون، ڤایرۆسی سارس، ڤایرۆسی ئیبۆڵا، ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای بەراز و پەلەوەر و ...هتد، به‌ڵام دواتر كونتڕۆڵ كراوه‌.
ڤایرۆسى كرۆنا هێشتا به‌ ته‌واوى كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌، بۆيه‌ لەم کاتەدا ئامانجی سەرەکئی نێودەوڵەتی ئەوەیە، کاریگەریيه‌کانی ئەم ڤایرۆسە مه‌ترسيداره‌ کەم بکەنەوە، چونکە تەنیا هەڕەشەیەک نيیە لە سەر ئاسایشی یەک نەتەوە، یان يه‌ك دەوڵەت، بەلکو ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆڤید 19 بووه‌ته‌ هەڕەشەیەك لەسەر هەموو جیهان، کەواتە به‌و ئٔەنجامه‌ ده‌گه‌ين، كه‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆڤید 19 مەترسیى گه‌وره‌ى لەسەر ستراتیژیەتی ئاسایشی نەتەوەیى دروست كردووه‌، هاووڵاتى و ده‌وڵه‌تيش پێويسته‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسييه‌ هه‌ماهه‌نگيى ته‌واويان هه‌بێت.
Top