علی جەوانمەردی نموونەی ڕاستگۆیی و شۆرشگێری زیندوو...
April 13, 2020
وتار و بیروڕا
ئەوانەی شۆڕشگێری ڕاستەقینەن، تەنانەت ئەگەر دەیان جار مردنیشیان لە پێش بێ، تا سەرکەوتن دەست لە ڕاستگۆیی و خەبات هەڵناگرن، علی جەوانمەردی بۆ ئەوە نموونەیەکی زیندووەو حەقوایە تەواوی کەسانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهەموو ئەحزابی سیاسی لەو بەشە، غیرەت و شۆرشگێری و ڕاستگۆیی لەوەوە وەرگرن و فێرببن، مەبەستی پەیامەکەم ئەوەیە کە هەموو هەوڵ و تیکۆشانی ئێمەی نەتەوەی کورد ئەگەرچی هەربەشەو تایبەتمەندێتی جیاوازی هەیە، بەڵام ئاکام بۆ ئازادی و بەختیاری و سەربەرزی گەلەکەمانە، گەلیش لە من و لە تۆو لە مستەفا سەلیمییەکان پێکهاتووە.
ڕاستگۆبم لەگەڵتان تا ئەو جێگایەی علی جەوانمەردیەکان بوونیان هەبێت نفوزی خەباتگێڕو شۆشگێریەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕۆژ دوای ڕۆژ زێدەتر سەرهەڵدەدەن و خەڵک حاڵیتر دەبن، حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە ژێر چەپۆک و ژێردەستەییدان و بڕیاری ئاو خواردنەوەیان لە دەستی خۆیاندا نیەو لە ئیدارەی سلێمانی دەستەمۆکراون٫ ئەوان ناشێ جێی ئومێدبن..! تا ئەو کاتەش علی جەوانمەردی، لە نێو گەلی کوردی ڕۆژهەڵاتدا نفووزی هەبێ، ئومێدێک هەیە کە کوردانی ئەوبەشە دەلاقەیەک بۆ ڕۆشنایی و هەناسە هەڵمژین چاوەڕوانیەتی، بەتایبەت کە ئەمشەو وەدەرکەوت کە دامەزراندنی بزوتنەوەیەکی سییاسی مەبەستیەتی .
کەواتە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات پێویستە خۆیان ئامادە بكەن بۆ مێتۆدێكی نوێ لە خەبات و بەرخودان. ئەوان ئەگەر هۆشیار نەبن و لە دەرفەتەكان باش كەڵك وەرنەگرن و نەبن بە بەرەو هێزی جەوانمەردی، سبەینێ بێت و كۆماری ئیسلامیش بڕووخێندرێ، بە مافەكانیان ناگەن.. دەبێ هەموویان پێكەوە كار بكەن و یەكگرتووبن و شەرعیەتی سیاسی و شۆرشگێری خۆیان بپارێزن، ئەگەرنا سبەینێ دێت و چنینەوەیان ( کا ) دەبێت نەک (دان) .